گرنگی دان بە بە هێز کردنی سەنگی سیاسی هەرێمی کوردستان وەک زەڕورەتێک

گرنگی دان بە بە هێز کردنی سەنگی سیاسی هەرێمی کوردستان وەک زەڕورەتێک

سەلاح بەیتۆلا ئاکرەیی

ڕەوشی سیاسی عیڕاق لە گشت ڕۆیێکەوە پێموانیە وا بە ئاسانی بگەڕێتەوە سەر حاڵەتی ئاسایی خوی بە تایبەت لە ڕۆی سیاسی و ئەمنیەوە

سەقامگیری سیاسی و ئەمنی لەم وڵاتەدا پێویستی بە پڕۆسەیێکی دیموکراسی دینامێکی درێژ خایەن هەیە پێیدا گوزەر بکات

چۆنکە دۆخی عیڕاق لە ئاراستەی ئاسایی خۆی دەرچووە بە هۆی نەبونی ئیڕادەیێکی سیاسی سەربەخوو

وە

بەرەی تایفی بە هێزترە لە بەرەی دەستەڵاتی جێ بەجێ کردنەوە

ئەمەش وادەکات پڕۆسەی دیموکراسی بە چەقبەستوویی بمێنێتەوە و
بیری دیکتاتوری و شوفینی زاڵ بێت بەسەر دیموکراسیەت دا

کورد چەندەها ساڵە دیموکراسیخوازی کردوتە پێوەری سەرەکی بەشداری سیاسی لە عیڕاقدا

بەڵام کاتێک ئیڕادەی بە دیموکراتیزە کردن لاواز بێت یاسا سەروەری ڕۆڵی نەبێت

چون دەتوانرێت عیڕاق بەرەو سیستەمێکی سیاسی دیموکراسی ببردرێت

کەواتە سەرکردایەتی سیاسی هەرێمی کوردستان پێویستە
بیر لە چەشنە ستڕاتیژیەتێک بکاتەوە و هەموو هەوڵێکی بو ئەوە بێت سەنگ و پێگەی سیاسی خۆی لە سەر ئاستی نێوخوو دەرەکی دا بە هێزتر بکات

ئەمەش بە پلەی یەکەم بە دروستکردنی گۆتارێکی سیاسی یەکگرتوو دێتە دی.

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.