گرنگی هەبوونی پلان لە پەروەردەی خێزاندا

ئەسرین عاسی شوانی

بێ هیچ چەندو چونێک،خێزان یەکەم وێستگەو قوتابخانەی پەروەردەییە،کە ئەندامانی خانەوادە ڕێک دەخات،بە جۆرێک ئایندەیان نەخش دەکات کە داهاتویەکی پرشنگدار لە چاوەڕوانیان دا بێت،چونکە کاتێ مناڵ چاو دەکاتەوە ئەوەی دەیبینێ خانەوادەکەیەتی چاوی پێ دەپشکوێ،کاتی زمانی دێتە گۆ بە تاقە وشەی دایەو بابە لۆرە لۆر دەکات،بۆیە کاتێ چاوو گوێچکەو زمانی لە چوارچێوەی ژینگەی خێزان بکرێتەوە،کەواتە کاریگەری ئەو خێزانە لەسەر داهاتوی هەر یەک لە ئەندامانی خێزان دەبێت،بۆیە دەبێت ژینگەی خێزان بۆ ئەندامانی بە تایبەت مناڵ ئەوەندە لەبار بێت لە ڕووی پەروەردەیی و تەندروستی و ڕۆشنبیرییەوە،وا بکات ئەو مناڵەی چەشنی هەویرە،وەک ئەوەی دەتەوێ یان پێویست دەکات بشێلدرێ،تا ئایندەیەکی گەش و درێژخایەنی بۆ فەراهەم بکەیت،دیارە ژینگەی هەموو خێزانێک وەک و یەک نیە،داهاتوشیان وەک و یەک نابێت،ئەوە مانای ئەوەیە،دەسنیشان کردنی ئایندەیان لەڕێی پەروەردەیانەوە جیاوازی تێ کەوتوە،چونکە چوارچێوەی هەر خێزانێک جۆرێک لە پەروەردەو پلانی تێدایە،بەڵام ئەگەر خێزان پلانێکی باشی هەبێت بۆ ئەندامای خانەوادەکەی بێ شک،ئەو خێزانە ئایندەیەکی پرشگندار لە چاوەڕوانیان دەبێت،وەک ئەو بنەماڵانەی کە دەیبینین،بە بنەماڵە خوێندەوارو ڕۆشنبیرن و وەک ئەستێرە چواردەور لێیان دەڕوانێ،چونک خێزان یەکەم وێستەگەی ژیانە یەکەم فێرگەیە گەر بە دروستی کاری لەسەر بکرێت،وێستگەکانی تری بە سانایی بۆ تێدەپەڕێت.

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.