▪ گرنگی پێگه‌ی هەرێمی کوردستان له‌ڕووی جیۆ سیاسی و جیۆ ئابوورییه‌وه
ڕێبوار حه‌مه‌لاو شوانی
به‌شداریكردن و ئامادەبوونی سەرۆکی حكومه‌تی كوردستان ڕێزدار مەسروور بارزانی، لە 53 هه‌مین کۆڕبەندی داڤۆس بۆ ساڵی 2023 ، دەگەڕێتەوە بۆ بایه‌خ و ستراتیژی‌و پێگەی گرنگی هەرێمی کوردستان و کاردانەوەی ئەرێنی لە رووی سیاسی و دیپلۆماسی وئابوورییەوە. گه‌ر سه‌یری نه‌خشه‌ی جیوپۆڵهتیكی وجیوئابووری و سیاسی ناوچه‌كه بكه‌ین، ده‌بینین كه هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر ئه‌و نه‌خشه‌یه تایبه‌تمه‌ندییه‌كی زۆری هه‌یه و توانیویه‌تی له ماوه‌ی سێ ده‌یه‌ی رابردوودا ببێته ئه‌زموونێكی سه‌ركه‌وتوو له‌رووی ئیداره‌دان و مامه‌ڵه‌كردنی له‌گه‌ڵ هاوكێشه سیاسی و دیپلۆماسییه‌كان له ناوچه‌كه و جیهاندا
هه‌روه‌ها هه‌رێمی كوردستان به پاڵپشتیكردن و رێزگرتن له هه‌موو به‌ها دیموكراتییه‌كان و ئه‌و به‌هایانه‌ی مافی ته‌واوی پێكهاته جیاوازه‌كان دابین ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها باوه‌ڕبوونی به فره پێكهاته‌یی و ده‌ستاوده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵات، كه ئه‌مانه‌ی هه‌موویان پێوه‌ری گرنگن لای رۆژئاواییه‌كان، توانیویه‌تی سه‌نگی خۆی بسه‌پێنێ و وایكردووه كه به‌شێوه‌یه‌كی دیكه سه‌یری هه‌رێمی كوردستان بكرێت، جیاله‌وه‌ش، وه‌ك هه‌مووان ده‌زانن هه‌رێمی كوردستان كه سه‌رچاوه‌یه‌كی گرنگی وزه‌یه و خاوه‌ن توانایه‌كی مرۆیی به‌هێزه، هه‌روه‌ها ڕێزدار سه‌رۆكی حكومه‌ت له‌ڕێگه‌ی به‌شداریكردن و هه‌موو ئه‌و بانگهێشته فه‌رمیی چالاكییه ئابووریی و سیاسییه نێوده،ڵهتییانهوه پاكێجه‌كانی بخاته به‌رده‌م كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده،ڵهتیی و وڵاتانی ناوچه‌كه و جیهان، بۆیه ئه‌و به‌شداریكردنه‌ی له‌و كۆڕبه‌نده‌دا گرنگییه‌كی زۆری هه‌یه، له هه‌مان كاتدا هه‌ندێك پرسی ناوخۆیی هه‌ن، كه سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌توانێت له‌و كۆڕبه‌نده‌دا تاوتوێ بكات.
روونه كه کۆڕبەندی ئابووری جیهانی له داڤۆسی سویسرا ، کار لەسەر دۆسیە گەورە و گرنگەکانی جیهان دەکات، لەوانە شۆڕشی تەکنەلۆژیا و پیشەسازی و گۆڕانکاری ئابووریی، لەسەر ئاستی جیهان و کاریگەریی جەنگی روسیا و ئۆکراینا، کاریگەریان لەسەر ئاسایش و وزە و گاز و ئابووریی جیهان.هه‌ربۆیه،هاوبەشی هەرێمی کوردستان، گرنگییەکەی بۆ پێگەی جیۆسیاسی و جێوپۆلۆتیکی لە ناوچەکەدا دەگەڕیتەوە، بە تایبەتی لە ئێستادا، کە کێشەی وزەی سروشتی لە ئەروپا، بۆتە کێشەیەکی ترسناک و هەوڵدانی وڵاتان، بۆ دۆزینەوەی جێگرەوەی وزە و وزەی نوێ بۆ چارەسەرکردکرنی. کوردستان دەکرێت یەکێک بێت لەو جێگرەوانەی وزە و گازی سروشتی، کە لە ئێستادا گرنگی و بەهای هەیە، جیهان بەگشتی چاوەکانی لەسەر وزە و گازی سروشتیە.
هه‌روه‌ها به‌شداریكردنی هه‌رێمی كوردستان له كۆربهندو كۆنفرانسه جیهانیه‌كان، ئه‌و ژماره زۆره‌ی دیدار‌و چاوپێكه‌وتن و كۆبونه‌وه‌ی به‌رپرسانی هه‌رێم له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌و به‌رپرسانی باڵای وڵاتان و رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان و كه‌سایه‌تیه كاریگه‌ره‌كانی جیهان، بێ ده‌ستكه‌وت و بێ سود نییه، هه‌ر بۆ نمونه له كۆربه‌ندی ساڵی 2022 یه‌ك له ئامانجه‌كانی به‌شداری سه‌رۆكی حكومه‌تی كوردستان دۆزینه‌وه‌ی بازار بوو بۆ به‌رهه‌مه كشتوكاڵیه‌كانی كوردستان، خۆشبه‌ختانه توانرا له ماوه‌یه‌كی كورتدا ئه‌م ئامانجه بهێنرێته‌دی و چه‌ند بهروبومێكی كوردستان بۆ ده‌ره‌وه ره‌وانه بكرێت.بەشداربوونی سەرۆكی حكوومەت لەو كۆڕبەندەدا سەركەوتنێكی گەورەیە بۆ هەرێمی كوردستان، چونكە زۆربەی بڕیاربەدەستانی جیهان لەو كۆڕبەندەدا بەشدار بوون، ئەوەش بووە هۆی ئەوەی كە سەرۆكی حكوومەت چەندین دیداری گرنگی لەگەڵ ئەو سەركردانە هەبێت، ئەوەش بۆ ئەوەیە كە پەیوەندی هەرێم لەگەڵ وڵاتان بەرەو پێشەوە ببات، بۆیە ئەو كۆڕبەندە دەرفەتێك بوو بۆ هەرێمی كوردستان كە پەیوەندییەكانی خۆ لەگەڵ جیهان بەرەوپێشەوە ببات به‌تایبه‌ت كه هه‌رێمی كوردستان ئه‌كته‌رێكی ناده‌وڵه‌تی توانیوێتی شوێن ده‌ستی خۆی و پێگه‌ی خۆی له گه‌مه‌ی سیاسی وڵاتاندا، بۆیه ئه‌گه‌ر بۆ ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ جارێك گرنگ بێت له كۆربه‌ند و كۆنفرانسه جیهانیه‌كان به‌شداربن ئه‌وا بۆ هه‌رێمی كوردستان دوو جار گرنگه، چونكه ئه‌م كۆڕبه‌ند و كۆنفرانسانه ده‌رفه‌تێكی گرن و باشن بۆ به‌هێز كردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌و زیاتر خۆناساندن و به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كان و جێبه‌جێكردنی هه‌ندێ ئامانجی تایبه‌تی سیاسی و ئابوری كه ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه بۆ سه‌ركه‌وتنی دیپلۆماسیی و سیاسه‌تی هه‌رێمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تیی ڕیزدار مه‌سروور بارزانی ..
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.