گشتپرسی لە پێناو سەربەخۆیی

لازمە شێخ یوسف
بیست و پێنجی دێسەمبەر/ ئەیلول ساڵی ۲۰۱۷ یەکێکە لەو ڕۆژە گرنگە مێژووییانە لە ژیانی گەلی کورد هەر لە سەرهەڵدانی بزووتنەوەی ڕزگاری خوازیی گەلی کورد تا ئەمڕۆمان یەکەم جارە لە مێژووی کورد گشتپرسی بکرێت لەلایەن کوردەوە لە هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتی سەرۆکی کوردستان و ڕابەری سیاسی گەلی کورد بەڕێز مەسعود بارزانی ئەو سەرکردەیەی کە بە سیاسەتی سەرکەوتوویی جیهانی توشی سەرسوڕمان کرد ۰
لەم پڕۆسەیە ڕێژەی بەژداربووان 93.73 % زۆرینەی گەلی کورد دەنگیان بە بەڵێ دا بۆ سەربەخۆیی ٫ ئەم تاقیکردنەوەیە نموونەیەکی نەبینراوبوو لە پێشتردا لە ناوچەکە ئەنجامێکی مێژوویی مەزنە جێگای شانازی هەموو کوردە لە هەموو جێگایەک بۆیە بوو بەکارتێکی براوە لە دەستی گەل و ئەوەندەی سەربەخۆیی
گەل بەکاری بێنێ بۆ دروتکردنی کیانی ئازادی خۆی لەهەرکوێ پێویستی پێبێت خۆشگوزەران بێت بە دەوڵەتی سەربەخۆیی لە هەموو کات ۰
سەرکردایەتی کورد ڕۆژێک داوای جیابوونەوە نەکرد لە حکومەتی عێراقی نەکرد بەڵکوو داوای سەربەخۆیی و ژیانیان بە سەرفرازی لەسەر خاکی خۆیان دەکرد ئەمەش مافی ڕەوای ئەم گەلەیە کە هەموو کات توشی ستەم و زۆرداری بووەتەوە لە دەستی ئەوانیتر بە درێژایی مێژوو ۰
گەلی کورد قوربانی مەزنی داوە بۆ گەیشتن بەم ڕۆژە مێژووییە خاکی کوردستانی بە خوێن ئاوداوە وە چەندین کاروان لە شەهیدانی قارەمان وە بەردەوامە لە ڕێبازی خەباتی شانازی هەنگاوی جێگیر دەنێ بەرەو سەربەخۆیی تەواو سەرەڕای ئەو قوربانیانەی داویەتی و دەیدا لە داهاتوودا وە قبوڵی ناکات تا مافە ڕەواکانی بەدەست نەهێنێ بەهەر بەهایەک بێت هەرچەندێ کات بخایەنێ و درێژبێتەوە ۰
بیست و پێنجی ئەیلولی ۲۰۲۱ ڕێکەوتی چوارەم یادکردنەوەی گشتپرسیەکەیە ڕۆژی سەربەرزی و سەرفرازییە ڕۆژی ئازیەتی و قوربانیدانە ڕۆژێکی مێژوویی پیرۆزە بۆ هەموو گەلی کورد بۆیە دەبێت هەمووان شانازی بکەن بەم یادە خۆشەویستەوە کە مەزنترین سەرۆکی سیاسی لە مێژووی نوێدا سەرکردایەتی دەکرد ئەویش سەرۆک بارزانیە ۰
بژی گەلی کورد بەشادی لەم یادە نموونەییە خۆشترین کاتەکانیەتی لەبەر ئەوەی لە چاوەڕوانی شیرینی ئاهەنگی سەربەخۆیدایە لە زووترین کاتدا لە دەوڵەتی سەربەخۆیی خۆیاندا زێدی باب و باپیرانیان ئاڵای کوردستانی پیرۆز بەئاسمانیدا شەکاوە دەبێت بەسەرکردایەتی دروستکەری سەربەرزی نەتەوەی کورد ڕابەری ئارامی ٫ هەروەها باسی ئەوەش دەکەین لەم یادە مەزنە ئەوانەی خیانەتیان لە کوردستان و گەلەکەی کرد خەجاڵەتبن بۆ ئەو کارە قێزەوەن و ڕووڕەشییەی کردتان مێژوو بەزەیی پێتان نایەتەوە وە ئاهەنگی سەربەخۆیی نیشتمانمان دەگێڕین ئێسا بێت یان لەم نزیکانە ئێوەش ڕەوانەی زبڵدانی مێژوو دەکرێن ۰۰۰۰ ڕووڕەشی و سەرشۆڕی بۆ خیانەتکارانی۱٦ ئۆکتۆبەر بەکرێگیراوانی دوژمنانی گەلی کوردستان ۰

دهۆک — کوردستان

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.