گوتیەکان و بنەچەی کورد

عبدالرەزاق مەهدی


رۆژهەڵاتناسەکان بە ئاشکرا دان بەوەدادەنێن نەتەوەی ( گوتی ) بنەچەو و ڕەگەزی هەرە کۆنی نەتەوەی کوردە، سەرەتا وشەیی گود و گودیوم و گودیوس هاتوون لەلای هیرودوت دواتر گودیوس گوراوە بە گوردیۆس و دوارتر بۆ کوردیۆس یان کوردۆس کە واتای گەلی کوردی ئەمرۆیە و ئیمە نەوەی گودەکانین، گوتیەکان تێکەلیان لەگەل لولویەکان هەبووە کە ئەمانیش بەشێکی دانەبراون لە بنەچەیی کورد لە ناوچەکەدا، هەردوو لایەن یەکیەتی سیاسیان دروست کرد کە بە سەرەتاکانی بەهیزبوونی گودیەکان دادەنرێت، گودیەکان بە زۆری لە جەنگدابوون لەگەل سومەری و ئەکەدیەکان و گیرساونەتەوە لە ناوچەیی زاگروس و تیرە و هۆزی زوریش لە چوارچێوەیی دەوڵەتی گودیوم بونیان هەبووە، سەردەمی زێرینی گودیەکان لەو کاتە دەست پێی دەکات کە ئیمپراتوریەتی ( گودیوم ) لە لەلایەن ( شاکۆمۆهۆم ) دامەزرێنرا و هەژمون و دەسەڵاتی گود دەستی بە گەشەکردن کرد، کە دەسەڵات و خاکی ئەو ئیمپراتوریەتە فراوان و زۆر ڕویشتبوو و لە کارگود ( کەرکوکی ) ئیستا تا دەگاتە دەریاچەی وان و ورمی لەژێر کونترۆلی گودیەکان بۆ، قەلای شکوداری کوردەکان ( کارگود ) کەرکوکی ئیستا دروستکراوی گودیەکانە کە ئیمپراتورەکان لە سەدەی چوارەمی پێش زاین دروستیان کردووە، کارگود ئەو کاتە ناوەندی سەرەکی و پایتەختی گودەکان بووە و ئیستا پایتەختی ئەزەلی کوردە، ئەگەر بینە سەر باسی خۆدی سەرکردە و پێشەوا گودیەکان دەبینین کەسانی سادە و خوشەویست بوونە لە لای گەلی گود و گەلانی ترەوە، توانیان بە میهرەبانی خۆیان هەموو هوزرکانی ( گود و ئاری و ئەراراتی ) کوبکەنەوە، لە سەردەمی ( نەرام سین ) ی ئەکەدی دەسەڵاتی گودیەکان زۆر گەشەی کرد و توانیان دەسەڵاتیان بەسەر هەموو کێوەکانی زاگروس و شارەزور و ئازەربایجان و کوردستانی سەروو و ئەرمەنستان دا دابسەپێنێن و تەنانەت بەشێک لە خاکی ( سیریان و دیمەسکۆس ) کە سوریای ئیستایە لە ژێر کونترۆلی گودیەکان دابووە، لە کوتای نەرام سین ی ئەکەدی کەوتە جەنگ لەگەل گودیەکان و لەناوچوو، ئەگەر بگەرینەوە بۆ شارستانی گودیەکان دەبینین زۆر لە پێش سومەریەکان لەو ناوچەیە بوون و بە پێی پاشماوە دوزراوەکان خاوەن شارستانی و ئامرازی پێشکەوتوو بوون ، ئەگەر بۆ جۆری سیستەمی حوکمرانی گودیەکان بگەرێنەوە دەبینین سیستەمی حوکمرانیان سەرەتا تا ١٠٧ ساڵ بە جۆری میراتگری پشتاوپشت بۆ بەلام بە گەشەکردنی گودیەکان و شارستانیان دەبینین سیستەمەکە گوراوە بۆ دەسەڵاتی دەستاودەست و هەلبژاردن کەسانی کارامە و پسپۆر لە لایەن ئەنجومەنی پیران و راوێژکارانی ئەو سەردەمەوە کە ئەمەش نیشانەی پێشکەوتووی شارستانیەتی گودیەکان پێشان دەدات کە ئەوانیش زیاتر لە ٨٠ ساڵ بەو جۆرە حوکمیان کردووە هەر یەک لە پاشاکان ٣ ساڵ زیاتر و کەمتر حوکمیان کردووە ناوەی زنجیرەیەک لەو پاشایانە بەردەستە کە هەندیکیان بە ئەنقەست شێوینراون بەلام بە ڕوونی راستیەکان خۆیان نیشان داوە و نەیان توانیوە راستیەکان بشیوینین بەو کارانە و ئەو زنجیرە لە پادشایە شانازی و سەربەرزی مێژووی میلەتی کوردن کە ئەوانیش
١- ئەمتا گودی بە نازناوی ( گودیاگاوە ) کە ئەمیش پادشای دامەزرینەری ئرم سیلسیلەیە و ٣ ساڵ حوکمی کردووە
٢- ئەنگیشۆ گوردیس ٦ ساڵ حوکم
٣- ساڵاگاب کار ٦ ساڵ حوکم
٤- شولمە کەڵگا ٦ ساڵ حوکم
٥- ئەلۆلۆمش مەرد ٦ ساڵ حوکم
٦- ئەنیما باگشا شێر ٦ ساڵ حوکم
٧- ئەنگەشوش کۆردۆ دووەم ٦ ساڵ حوکم
٨- ئەیار لاگاب دارا ١٥ ساڵ حوکم
٩- ئیباتە گودکار ٣ ساڵ حوکم
١٠ـ ئەیار لاگاش کۆک ٣ ساڵ حوکم
١١ـ کوردۆم گوردۆ ١ ساڵ حوکم
١٢ـ کوردۆم ٣ ساڵ حوکم
١٣ـ کوردۆم گورد ٢ ساڵ حوکم
١٤ ئیراروم نەمردۆ ٢ ساڵ حوکم
١٥ـ ئەبرانۆم ناخ ١ ساڵ حوکم
١٦ـ هالبوم هۆلگورد ٢ ساڵ حوکم
١٧- پۆزورسین ئەزما ئێل سیوما ٧ ساڵ حوکم
١٨ـ زیر یا کالی ژیرشا ٧ ساڵ حوکم
١٩ـ ئەیار لاگاب نەمرود ٧ ساڵ حوکم
٢٠ـ تیرە پکارکان ئەزباک ٦ ساڵ حوکم
٢٢ـ تیرکانی گوردای کە دواین بۆ وەک پادشا
هەر ئەو ٢١ پادشایە ئەو ٢١ تیشکەی ئالای کوردستانین ئەو تیشکانەی ئالای کوردسیان هیمان بۆ ئەو ٢١ پادشا و ئیمپراتورانەی گودیوم ، کە گود و گودیوم شانازی و سەربەزری گشت کورد و نەوەکانیانین لە کۆی مێژوودا.

سود لە کومەلە سەرچاوە وەرگیراوە لەوانە
١-خولاصەیەکی تاریخی کورد و کوردستان
٢-مێژووی نەتەوەی کورد
٣-مێژووی بنەچەی کورد

  • دکاری هەموو بابەتێن خۆ ببینی ….

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.