ئێستا بەرهەمێکی نوێ بەردەستە

زێ بادینان، هونەری:

هونەرمەندا کچ روبار د دیدارەکا هونەری دا بۆ ماڵپەڕێ ” زێ بادینان” هونەر و شکۆ و گەورەیی هونەرمەندانە و گوت من گوێ لە گۆرانیە کوردیە ڕەسەنەکان دەگرم لە نێویاندا گۆرانیەکانی هونەرمەندی گەورەی کورد عەلی مەردان تایبەت بەلامەوە.


ناوی هونەری ڕوبار ڕەشید کاکەیی و لە ساڵی ٢٠٢٠ وە دەستم بەکاری هونەری کردەوە دەستپێکی کارەکانم بە گۆرانیەک بۆ نەهامەتی و کارەساتەکانی کاکەیی دەستپێکرد بەناوی ( هاواری کاکەیی) بە ژێر نووسی ئینگلیزی بۆ کرا ٫گوتی یش ئامانج گەیاندنی دەنگی کاکەیی بوو بە جیھان خۆشبەختانە ئەو بەرهەممەم دەنگدانەوەیەکی جیهانی بەدوای خۆیدا هێنا و میدیاکانی جیهانی و کوردستان و عێراق گرنگییان پێدا.

تا کۆ ئێستا چوار بەرهەمم بە شێوەی ڤیدیو کلیپ بڵاو بۆتەوە کە یەکەم بەرهەم بەناوی هاواری کاکەیی بەزاراوەی ماچۆی کاکەیی و دووەم بەرهەم بەناوی ناسنامە بەزاراوەی ماچۆی کاکەیی و سێیەم بەرهەم بەناوی کەرکوک کە بە زمانی کوردی و عەرەبی و تورکمانی و سریانی بوو کە دەنگدانەوەیەکی جیهانی هەبوو لە ٢٥ی ٩ بەبۆنەی رۆژی ریفراندۆم چوارەم بەرهەم بەناوی پێشمەرگە بڵاو کردەوە.


لە ئێستادا بە سپۆنسەری کەناڵی وار تیڤی بەرهمێکم بەدەستەوەیە کە کاری ڕیکۆرد و میوزیکی تەواو بووە و بڕیارە لە بادینان ڤیدیۆ کلیپی بۆ بکەین گۆرانییەکە بە بادینی چڕیومە باس لە ئازایەتی و قارەمانی و بە وەفایی خەڵکی بادینانی خۆشەویست دەکات شیعری گۆرانیەکە لەلایەن حەسەن فەتاح نووسراوە و ئاوازی ژێگری کۆزۆیی بۆی کردەوە و کاری میوزیک و ڕیکورد لە ئستۆدیوی ڕاگرین بۆ کراوە جگەلەوەیش کارێکی دیکەم بەدەستەوەیە بەناوی داڵگە بەزاراوەی کەڵهوڕی کە شیعر و ئاوازی هونەرمەند ئەحمەد هەیاس و لەلایەن هونەرمەند هێمن حوسێن کاری میوزیک و دابەشکردنی بۆ کراوە و سپۆنسەری گۆرانییەکە لەلایەن حوسێن یەزدانپەنا فەرماندەیی هێزەکانی پارتی ئازادیی کوردستانەوە بۆی کردووە بەڵام هێشتا کاری کلیپمان بۆ نەکردووە و بڕیارە لەلایەن هونەر دیڵۆن کاری ڤیدیۆی بۆ بکرێت.
وەکو هاوکاری کردنم لە کارەکانم لە ڕووی ماددەی و مەعنەوی هاوسەرم ڕۆژنامەنووس هەژار ڕەشید کاکەیی پشتیوانمە و لە تەواوی دیداری هونەری و کلیپی گۆرانیەکانم هاوشانمە.

دوماهیی یش گوت ، گوێ لە گۆرانیە کوردیە ڕەسەنەکان دەگرم لە نێویاندا گۆرانیەکانی هونەرمەندی گەورەی کورد عەلی مەردان تایبەت بەلامەوە.

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.