گۆنگرەی حزبێک کە تـوێشووی خەمی کوردی لە کۆڵ ناوە
نووسینی:ئەسرین عاسی شوانی
وەک دەبینین تا دێ لە ڕۆژانی بەستنی کۆنگرەی پارتی نزیک دەبینەوەو،پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ بەستنی کۆنگرەی چواردەهەم ئامادەکاری زۆر باشی کردوە،تا ئەم کۆنگرەیە جیاواز لە کۆنگرەکانی ترو،بەرپرسیارێتی و ئەرک و داهاتوی پارتی و حکومەت و گەلی کورد، لە چاوەڕوانی ئەم کۆنگرەیە،ئاوێتە بکرێت بە جۆرێک ببێتە چرایەک ڕوناکی بە هەموو کوردێک و سوچێکی کوردستان بدات،چونکە کۆنگرەی ئەمجار دوای دوانزە ساڵ لە بەستنی دوا کۆنگرە دێت،دیارە لە کاتی ئاسای دا دەبێ چوار ساڵ جارێک حیزب کۆنگرەی خۆی ببەستێت،بەڵام پارتی بەهۆی شەڕی داعش و پەتای کڕوناو ئەو ئاڵۆزی و بارە ناهەموارەی عێراق و ناوچەکە،نەیتوانی کۆنگرە لە کاتی خۆی دا ببەستێت،بۆیە وەک پێشبینی دەکرێت کۆنگرەی ئەم جارە زۆر ئەرک و قورسای دەکەوێتە ئەستۆ،چونکە گۆڕانکاری ناوچەکەو هەژمونی جێهانی و دەوروبەر،ئەوە دەخوازێت کۆنگرەی ئەمجاری پارتی دیموکراتی کوردستان زۆر جیاواز تر لە کۆنگرەکانی پێشووتر دەرکەوێ، چونکە هەرکۆنگرەیەک داڕێژراوی سەردەم و کات و شوێنی خۆی دەبێت و لەگەڵ گۆڕانکاری و ئەرکی حیزب و بەرپرسیاریەتیەکانی دەگونجێندێت،دیارە گرنگی کۆنگرەی پارتی لەم کاتەدا وەک و تاکە حیزبی نەتەوەی و خەمخۆری گەلەکەی،ئەوە هەڵدەگرێت کۆنگرەیەکی پڕ لە متمانەو لە ئاستی داواکاری خەڵکی کوردستان دا بێت،لەبەر ئەوەی پارتی ڕەگ و ڕیشەیەکی پتەوی لە ناوچەکە هەیەو خاوەنی کورسیەکی زۆرە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و هەرێمی کوردستان، ئەرک و قورسای خەباتی زیاترو فراوانتر بوە،لە ئێستادا جەماوەرێکی زۆری هەیەو ڕۆژ بەڕۆژ هەوادارو دۆست و لایەنگرەکانی فراوانترو زیاتر دەبن،وەک دەبینین لە ئیدارەدانی حکومەت دا زۆر سەرکەوتو بوەو کابینە دوای کابینە ئەزمونی حوکمداری زیاتر دەبێت،وەک ناوچەیەکی دەوڵەتداری سەنگ و قورسای خۆی سەلماندوە،دیارە ئەم هەموو جوڵانەوە مۆدرێنانە بەرهەمی حیزبێکی وەک پارتیە کە ڕەنگدانەوەی بەسەر ناوچەکەدا هەیە و تەنانەت چەندین دەوڵەتی پێشکەوتوی جیهان و ناوچەکەی هێناوەتە سەر خەت و خوازیاری پەیوەندین لە گەڵ ئەو ئەزمونەی کەبەری ڕەنجی تێکۆشەرانی پارتیە،بۆیە دەبینین لە پەیوەندیە نێودەوڵەتیەکان دا پارتی پێگەی بەهێزی هەیەو لە ڕووی دیبلۆماسیەتەوە پەی بە هەموو سنورەکان بردوە،جا گەر بمانەوێت جیاوازی کۆنگرەی پارتی و حیزبەکانی تر شرۆڤە بکەین دەبینین کۆنگرەی پارتی کۆنگرەی حیزبێکی بچوک و کەم پێگە نیە،بەڵکو کۆنگرەی حیزبێکی گەورەو خاوەن نفوزو ستراتیژی دور مەدایە، کە هەموو جیهان چاوی لەسەر ئەنجامەکانی ئەم کۆنگرەیەیە،چونکە ئەم پێشهاتە گەورەیە کە پارتی لە کۆنگرەی چواردە ئەنجامی دەدات و چاوی دۆست و دوژمن و جیهانی لەسەرە،هەروا کۆنگرەیەکی ڕوکەش نیە،پارتی بە ئەنجام دانی ئەم پڕۆسەیە دیەوێت گۆڕانکاری گەورە لە ناوچەکەولە ناو خودی ڕێکخستنەکانی حیزبەکەی ئەنجام بدات، تا لەگەڵ هەڵومەرجی جیهانی و ناوچەی و ناوخۆدا بگونجێ و،ئایندەی گەلەکەمان لەسەر ڕاستی قۆناغی خەباتی سەردەمانە دابڕێژێت، بۆیە دەبینین ئومێدی گەورە لە سەر دوا کۆنگرەی پارتی هەیە،ئەوەش بە ڕوح کردن بە گیانی حیزب دا،بەهێنانە پێشەوە و زیادکردنی ڕێژەی گەنج و ئافرەتان لە لوتکەی دەسەڵاتی ئۆرگانەکانی حیزب دا،کە بەم هەنگاوە و نوێ بونەوەی حیزب بە تواناو بیرو مێشکی لاوان و ئافرەتان پارتی دەچێتە قۆناغێکی نوێی خەبات و بەرخودانیەوە،لە سەروی هەموشیانەوە بون و هەڵبژاردنەوەی کاک مەسعود وەک و سەرۆکی پارتی،خۆی لە خۆی دا،جوڵەیەکی کاریگەرو نەپساوەی خەباتی پارتیە بۆ ڕابردو ئێستاو ئایندەی گەلەکەمان،چوونکە سەروک سەنگ و قورسای گەورەی هەیە لە ناوخۆی هەرێمی کوردستان و ناوچەکەو جیهان،هەموان وەک سەرکردەو مەرجەعی کورد لێی دەڕوانن و هەڵسوکەوتی لە گەڵ دا دەکەن.
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.