گێڕانەوەی متمانەی سیاسی وەک زەڕورەتێکی ئەم قۆناغە
سەلاح بەیتۆلا ئاکرەیی
هەر لە سەرەتای ساڵانی 1992 وسەرەتای گواستنەوەی بەرەی کوردستانی بۆ دەستەڵاتی یاسادانان و جێبەجێ کردن و دادوەری لە هەرێمی کوردستاندا
مخابن ئەو یەکدەنگی و یەک هەڵوێستیە هەڵوەشایەوە کە بەرەی کوردستانی لەسەری دامەزرابوو
ئیتر وڵات بو بە ووڵاتی ڕەنگەکان و لە جیاتی ئەوەی هەموان بە یێکەوە ئاڵای پیرۆزی کوردستان بەرز بکەنەوە ئاڵای حزبەکان بەرز کرایەوە
ئەمەش لە یەکترازانێکی مەترسیداری هینایە ئاراوە
لایەنە سیاسیەکان بە گشتی کوردایەتیان کردە قۆڕبانی بەرژەوەندی تەسکی حزبەکانیان
وبۆنە هۆکاری دروستبوونی بۆشاییەکی سیاسی گەورە
دەرفەت ڕەخسێندرا تاکو دەستی دەرەکی بە ئاسانی سود لەو بوشاییە سیاسیە ببینێت
هەرچەندە درەنگ کەوتووە بەڵام هەرکاتیش ماسی لە ئاو بگیرێت تازەیە
واباشە کورد ئەمڕۆ هەوڵی گێڕانەوەی متمانەی سیاس بدات و گوتارێکی سیاسی بۆ بونیاتنانی کوردستانێکی بە هێز بێنێتە ئاراوە
وەک زەڕورەتێک بۆ قوناغی ئێستامان.
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.