گەر گەلێک خاوەن دوزو ئیڕادە بێت زاڵ دەبێت بەسەر هەر پێشهاتێکی نەخوازراودا
گەر گەلێک خاوەن دوزو ئیڕادە بێت زاڵ دەبێت بەسەر هەر پێشهاتێکی نەخوازراودا
سەلاح بەیتولا ئاکرەیی
ئێمەی کورد خاوەن دۆزێکی نەتەوەیین سەدان ساڵە خەبات دەکەین و قوڕبانی دەدەین بۆ ئەوەی دۆزەکەمان بگەیێنین بە وێستگەی کۆتایی
بە درێژایی قۆناغەکانی مێژووی سیاسیمان لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دا
بێجگە لە هۆکاری دەرەکی وبوونی بەرژەوەندی هاوتەریبی زلهێزەکان لەگەڵ دەوڵەتانی ناوچەکە بە تایبەت دەوڵەتە داگیرکارەکانی کوردستان
هۆکاری نێوخوییش زیاتر ڕێگر بووە لە بەردەم گەیشتنی کورد بە ئامانجی کۆتایی خۆی
کە تا ئێستاش دەبینین هندێ گروپ لایەنی سیاسی کوردستان وەک ئامراز بە دەست ئەجندای دەوڵەتانی هەرێمیەوە دژایەتی دوزی نەتەوەیی کورد دەکەن
لە کوێ دا پێشهاتێکی سیاسی بێتە ئاراوە و دژی مەسەلەی نەتەوایەتی کورد بێت لەوێدا ئامادەن و بەرگری لێدەکەن بە مەبەستی تێکدانی دۆخی سیاسی و کۆمەڵایەتی هەرێمی کوردستان
لایەنی سیاسی یان نوخبەی سیاسی لە هەروڵاتێک دا بویان نیە بە هیچ شێوەیێک ببنە بەشێک لەو ئەجندا سیاسیانە کە هەڕەشەن بو سەر ئاسایشی نەتەوەیی ونیشتیمانی
ئەمە لە یاسا و دەستوری وڵاتاندا جێگیرکراوە و تۆندرین سزای بۆ دانراوە
بە داخەوە ئەوەی ئەمڕۆش لە کوردستاندا ڕودەدات
کە هندێ کەس و لایەنی سیاسی نابەرپرس بە بڵاو کردنەوەی نیگەرانی و دڵەڕاوکێ لە نێو هاوڵاتیانی کوردستاندا دەیانەوێت هاوڵاتیان هەراسان بکەن
ئەمانە هەمان ئەو بەرە ن کە لە ڕابردۆشدا هەمۆ هەوڵێکیان داوە هەستی نەتەوایەتی لای تاکی کورد لاواز بکەن بە فەرمانی ئاغاکانیان
لە پێناو جێبەجێ کردنی نەخشەو ئەجندای سیاسی ناحەزانی کورد دا
هەمۆ هەوڵێکیان دا پێگەی کورد لە نێوخوو دەرەوە دا لاواز بکەن و ئه زمونی هەرێمی کوردستان بڕۆخێنن
لە کوتایی دا هیوادارم ڕۆژێک دابێت سەروەری یاسا لە هەرێمی کوردستان جێگیر ببێت
تاکۆ ڕێگە لە هەموو ئەو کەس و لایەنانە بگیرێت کە بونەتە مەترسی و هەڕەشە بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەیی و نیشتیمانیمان و بەسزای عادیلانەی خۆیان بگەن.
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.