یاداشتی موقتەدا سەدر و چەند ئاماژەیەک
نەوزاد مەحەمەد
یاداشتەکەی موقتەدا سەدر سەبارەت بە کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عیراق، بە پێی ئەو خاڵانەی لە یاداشتەکەدا هاتوون و مەبەست لێیان، موقتەدا نەخشە رێگایەکی بۆ خۆی دیاری کردووە بۆ قۆناغی داهاتووی سیاسی لە عیراق، بەو پێیەی وەکو براوەی یەکەمی هەڵبژاردنەکان سەرۆکی حکومەت لە کوتلەی خۆی دەبێت و دەستهەڵاتی تەواو وەردەگرێت و دەتوانێت بۆ چوار ساڵی داهاتوو حوکمی عیراق بکات.
ئەوەی لە خاڵەکانی یاداشتنامەکەدا بەرچاو دەکەوێت، لەم خاڵانەدا روونیاد دەکەینەوە :-
١- شێوازی دارشتنی خاڵەکان دەرفەتی لێک تێگەیشتنی هەردوولای تێدا دیار نیە، بەڵکو زیاتر وەکو مەرج دیاری کراون.
٢- موقتەدا نایەوێ بە شێوەیەکی ئاسایی و بە پێی رێکەوتنەکانی نێوان ئەمریکا و عیراق و بە پێی رێکار و کەناڵە دبلۆماسیەکان ئەم هەنگاوە جێ بە جێ بکرێت، بەڵکو دەیەوێ بە پێی خواست و ویستی خۆی بێت.
٣- لە تەواوی خاڵەکان تەنها ناوی عیراق هاتووە و تەنها باس لە سەروەری و شەرعیەتی عیراق کراوە.
٤- بە پێی ئەو یاداشتنامەیە تەواوی بنکە سەربازییەکانی هێزەی ئەمریکای لێ دامەزراوە، دەبێ ڕادەستی هێزە عیراقیەکان بکرێت بە هەرێمی کوردستانەوە!د.
٥- موقتەدا نامەیەکی شاراوەی ئاراستەی هەرێمی کوردستان کردووە، کە بۆ داهاتوو تەواوی دەستهەڵاتی سیاسی لە دەستی ئەو دا دەبێت.
٦- خۆ دزینەوەیە لە تەواوی پرۆسەی سیاسی لە عیراق، لە عیراقێکی فیدرالی و دیموکراسی و بوونی قەوارەیەکی سیاسی بە ناوی هەرێمی کوردستان.
٧- پشت گوێ خستنی ئەو ڕاستیەیە کە ئێستا هەرێمی کوردستان کارکتەرێکی بە هێزی گۆڕەپانی سیاسی و دیبلۆماسی یە لە عیراق و ناوچەکە بە گشتی و خاوەن پێگەی خۆیەتی کە زۆر لە عیراق بەهێزترە.
٨- موقتەدا دەیەوێ ئەمریکا و ئێران لەوە تێبگەن کە دەستهەڵاتی سیاسی و ئاینی لە دەستی خۆیدا کۆ دەکاتەوە و دەبێ بە پێی ئەو پێگەیە مامەڵەی لەگەڵدا بکەن.
٩- بە گشتی هیچ گەشبینیەک بۆ ئایندەی عیراق و پەیوەندیەکانی لەسەر ئاستی نێو دەوڵەتی یان لەگەڵ هەرێمی کوردستان بە یاداشتنامەکەوە دیار نیە، لەوانەیە لە بەرژەوەندی هەرێمی کوردستان دا نەبێت و بۆ ئایندە نەتوانرێ لێک تێگەیشتنێکی گونجاو لە نێوان هەردوو لادا پەیدا بکرێ، بە تایبەت ئەگەر ئەوە بزانین کە موقتەدا کەسێکی پابەند نیە و بە پێی رووداوی رۆژ مامەڵە دەکات و لە پێی بەرژەوەندییەکانی خۆی بڕیار دەدات.
١٠- ئەوەی بۆ هەرێمی کوردستان گونجاو دەبێت بۆ قۆناغی داهاتوو، تەواوی رێکەوتنەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و عیراق بە چاودێری نێو دەوڵەتی و نەتەوە یەکگرتووەکان بن، تا دواتر هیچ دەرفەتێک بۆ حکومەتی عیراق نەمینێت بۆ خۆ دزینەوە لە جێ بە جێ کردنی رێکەوتنەکان.
- نڤیسەرێ هێژا دکاری ئەو ناڤێ تە لخارێ هاتیە نڤیسین هەموو بابەتێن خۆ ببینی …. دگەل رێز
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.