یاریە سێ قۆڵیەڪە دەست پێدەڪات
بارزان خدر جاف، رانیە.
🔹یاریە سێ قۆڵیەڪە دەست پێدەڪات، ئەوەی گرینگە ڪێ نەخشەو پلانی ئیداری وبەڕێوەبردنی داهاتووی عێڕاق دادەنێت و دەڪێشێت،
لەڕابردوو بارزانی و سەدر و بارزانی و عبادی و عبدالمهدی ڪۆبوونەوە، پاشان مالیڪی و بارزانی هەموو ئەو ڪۆبونەوانەش زیاتر بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن بوو لە وادەی خۆی و چەند باس و خواسێڪی تری دوای هەڵبژاردن، ئێستاڪە سەدر پاشگەزبۆتەوەو بەشداری دەڪات، ڪەواتە بارزانی وەك سەرمەشقی ڪورد و سەدر وەك زۆرینەی شیعەی ناڕازی شەقام و مالیڪی وەك دەنگە ناڕازیەڪانی شیعە و وەڪیلی ئێران، عبادی و عبدالمهدیش وەك دوو دۆڕاوی ساحەی سیاسی عێڕاق دێنە ناو گەمەڪە ڪەواتە،یاریەڪە چوار قۆڵیه بەڵام زیاتر سیانیان بەهێزو ڪاریگەرترن،ئەوانیش بارزانی وەك ڪورد، سەدر وەك زۆرینەی شیعە، مالیڪیش وەك شیعەی ئێرانی و میلیشیاڪان، شوێن، لەیاریگای عێڕاق ئەنجامدەدرێت بەسەرپەرشتی ئەمەریڪاو دۆستەڪانی، و ئێران و دۆستەڪانی، بەتۆپی عێڕاق و بەناوبژیوانی یوئێن، بەبەشداری و ئامادەبوونی خەڵڪی عێڕاق، بەسەیرڪردن و چاودێریڪردنی سوننەڪان!،
🔹 لەئێستادا عێڕاق لەبەردەم چارەنوسێڪی نادیاردایە، بەڵام بۆ دوای هەڵبژاردن دۆخەڪە بەشێوەیەك گۆڕانی بەسەرادێت، ڪە لەتەوەقوعی ڪەسدا نابێ لەئەگەری ئەنجامدنی هەڵبژاردن لەڪاتی خۆیدا،ئەوا بەهێزترین ململانێی هەڵبژاردن لەنێوان سێ ڪوچڪەی بەهێزی خاوەن نفوس لەعێڕاقدا، سەدر و مالیڪی و بارزانیدا دەبێ و دۆخەڪە یەڪلادەبێتەوە ئاخۆ ڪێ سەرمەشقی بەڕێوەبردنی عێڕاق بەگشتی دەگرێتە دەست، لەناو هەرێمیش ڪێ نوێنەری ڕاستەقینەی ڪورد دەبێ، و لەلایەڪی تریش ڪام ووڵاتی زلهێز نفوسی خۆی زیاتر دەسەپێنێت ڪە ئەوانیش ئەمەریڪا و بەریتانیاو ئێران و ڕوسیان لەگەڵ وەڪیلەڪانیان لەعێڕاق. هەربۆیە دۆخی دوای هەڵبژاردن وەك مەسەلەی ئەو ڪچ و ڪوڕەی لێدێت ڪە ڪاتێك ڪچەڪە سواری پاسێك ئەبێ سەیری ئەڪات جێگای دانیشتنی نیە چونڪە پاسەڪە پڕبووە لەنەفەر، لەولاوە ڪوڕێك لەجێگای خۆی هەڵئەستێت و شوێن بۆ ڪچەڪە جێدێڵێت و ئەڵێت فەرموو لەجێگای من دانیشە! دواتر سەیاقەڪە ئەڵێ ڪێ زیادەیە با دابەزێت، ڪچەڪەش دەست بۆ ڪوڕەڪە ڕائەڪێشێت و ئەڵێت ئەمە زیادەیە، ڪوڕەڪەش بەڪچەڪە ئەڵێت ئێوە حەزرەتی ئادەمتان لەبەهەشت وەدەرنا، چۆن من لەپاس دەرناڪەن، ڪەواتە ئەوەی ڪە تاڪو ئەم ساتەش بەشداربووە لە هەیڪەلیەت و بەرنامەو ئیدارەدان و سیاسەتی عێڕاق ئەوا وەك ڪوڕەڪە، دەبێ شوێنی خۆی بدات بەڪەسێڪی تر سیاسیەڪی تر، هەربۆیە ڪورد پێویستە بە مەرەڪەبی سەر ڪاغەز و قسەی باق و بریقەدری هیچ لایانێك نەخەڵەتێت و نەڪەوێتە ژێر ڪاریگەری هەندێ شتی سۆزداری، ئەم جارە یاریەڪی یەڪلاڪەرەوەیە بۆ باڵادەست بوون و نفوس زۆری لە ناوچەڪە لەئەگەری بەهێز بوونەوەی زیاتری ڪورد، پێویستە و پێشموایە ئەتوانین بەئاسانی مافەڪان بەدەست بێنین و ڪۆتایی یاریەڪەش لەبەرژەوەندی خۆمان تەواو بڪەین.
بارزان خدر جاف ـ ڕانیە
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.