یه‌حیا ره‌سوڵ، وته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق رایگه‌یاند، تیرۆر كۆتایی نه‌هاتووه و هه‌ندێك شانه‌ی تیرۆر ماون.
یه‌حیا ره‌سوڵ وه‌ك ئاماژه‌كردن به هێرشه‌كانی داعش له پارێزگای دیاله ئاشكرای كرد، تیرۆر ویستی كه پرسی مه‌زهه‌بییه‌ت له نێوان عێراقییه‌كان بوروژێنێت، به‌ڵام شكستی هێنا و ده‌بێت دژی تیرۆر یه‌كگرتووبین.
وته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق وتی: ئێمه وتوومانه كه تیرۆر كۆتایی نه‌هاتووه و هه‌ندێك شانه‌ی تیرۆر ماون و به شێوه‌یه‌كی رۆژانه هێرشمان هه‌یه، له فه‌لوجه و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیكه شه‌ش تیرۆریست ده‌ستگیركراون. له ناوچه‌كانی دیاله له هێرشێكی ئاسمانی‌دا 3 تیرۆریست كوژران. له نه‌ینه‌واش 13 داواكراو ده‌ستگیركراون.
وتیشی: تیرۆر ویستی كه پرسی مه‌زهه‌بییه‌ت له نێوان عێراقییه‌كان بوروژێنێت، به‌ڵام شكستی هێنا و ده‌بێت دژی تیرۆر یه‌كگرتووبین. رۆڵه‌كانی هۆزه‌كان له ناوچه‌كانی دیاله رۆڵی خۆیان ده‌بینن و ئه‌و رێكخراوه تیرۆریستییه ترسنۆكه نه‌یتوانی درز بخاته نێو كۆمه‌ڵگه‌ی عێراقی و ئه‌مه‌ش په‌یامێكه بۆ ته‌واوی پێكهاته‌كانی عێراق.
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.