یەکڕیزی نیازپاکی دەوێ
ئەسرین عاسی شوانی
یەكریزی هەر گەل و نەتەوەیەك مایەی تۆكمەی و سەركەوتنی ئەو گەل و میللەتە فەراهەم دەكات و وا دەكات دوژمنان بە ئاسانی نەتوانانن دەسكەوت و سەركەوتنەكانیان لە باربەرن، بەڵام بە پێچەوانەوە گەلی كورد جگە لە پارتی دیموکراتی کوردستان ، سەرەڕای ئەوەی زۆر قوربانی لە پێناو یەکڕیزی هێزە سیاسیەکان داوە و بەردەوام لە هەوڵی ئەوەدایە کەشی یەکڕیزی بگونجێنێت ،سەرکردایەتییەکەی زۆر ژیرانە خەباتی لەو پێناوەدا کردووە،بەڵام دەبینین زۆربەی هێزە سیاسیەکانی کوردستان لە سەرجەم پارچەکانی نیشتمان هەرچەندە زۆر قسە لەسەر یەكریزی ناو ماڵی كوردی دەكەن، بەڵام ئەوە تەنها دەوترێ و بە کرداری هیچ هەنگاوێکی دڵخۆشکەر بەدی ناکرێت، بۆیە ئەگەر بێت و قسە لەسەر هۆكارەكانی نەبونی یەكریزی لە نێو هێزو حیزبە سیاسیەكانی کوردستان بكەین، گەلێك هۆكار بەدی دەكەین، كە گرنگترینیان خۆیان لەم خاڵانەی خوارەوە دەبینن:
1- تێوەگڵانی دەرەكی هەندێ لایەن و لاوازی هەستی نەتەوایەتی لە نێو لایەنە سیاسیەكان، لەبەر ئەوەی ئەوەندەی بەرژەوەندی حیزبی ڕەچاو دەكرێت بەرژەوەندی نەتەوەی و، هەستی نەتەوەیی رەچاو نەكراوە و حیزبە سیاسیەكان لە سەر گۆڕەپانی سیاسی كوردستان گرنگی یەکڕیزی و قەبارەی دەسکەوتەکانی یەکڕیزییان هەست پێنەکردووە،چونکە یەکڕیزی هۆکارێکی سەرەکی ڕزگاری نیشتمانییە سەرکەوتنە بەسەر هەموو ئاستەنگەکانی سەر ڕێگای کوردایەتی و لەباربردنی خەونی دوژمنانە و لەگۆڕنانی نیازە گڵاوەکانیانە.
2- دوژمنانی گەلی كورد لە چواردەورمان كە كوردستانی بەسەردا دابەشكراوە ڕۆڵی سەرەكیان هەبووە، لە تێكدانی یەكڕێزی و دروستكردنی دوبەرەكی لە نێوان لایەنە سیاسیەكانی گەلەكەمان، ئەوەندەی دوژمنان نیاز و بڕیارە هەستیارەكانی سیاسەتی كوردی دەخوێننەوە و ئاگاداری رەش و سپی سیاسەتی ئێمەن، ئەوەندە خۆمان سەری لێ دەرناكەین، بۆیە هەموو كاتیك ئەگەر بمانەوێت كارێكی باش پێشكەش بە بزوتنەوەی كوردایەتی بكەین و یەكریزی گەلی كورد پتەو بكەین، دوژمنان پلانێكی دژبەری ئامادەكراویان بەرامبەری هەیە و سەرلەبەری خەونەكانمان هەڵ دەوەشیننەوە.،وەک بڕیارو ئەنجامدانی ڕیفراندۆم کە سەرجەم دوژمنان دژی ئەو بڕیارە نەتەوییە هاتنە سەرخەت و دژی سەرجەم ویستی کورد یەکیان گرت.
3- داگیركەرانی كوردستان بەرنامەی یەكریزی گەلی كوردیان پێ هەزم ناكریت و هەر كاتیك هەولێكی لەو جۆرە هاتە ئاراوە، هەر بە بەكارهێنانی خودی خۆمان هەوڵەكەكانمان لە چاڵ دەنێن. بۆیە دەڵێین بە یەكریزێ گەل، ئاسایشی نەتەوەی گەلی كورد لە دایك دەبێت، و پیلان و پلانەكانی دوژمنان تێك دەچێت و لە چاڵ دەنرێت.
4- بەداخەوە فرە حیزبی ئاستەنگێكی دیكەیە لەبەر دەم یەكبوون و یەكریزی گەل هەرچەندە بونی فرەحزبی لە هەر كۆمەڵگایێت، نیشاندەری پێشكەوتنی ئەو میللەتەیە، بەڵام لەم ووڵاتەی ئێمەدا فرە حیزبی كارەساتە؟!، چونکە کام حیزبە کە دەبینی ئەوەندەی کار لەسەر بیری تەسکی حیزبایەتی و بەرژەوەندی خۆی دەکاتەوە بیر لەیەکڕیزی ناکاتەوە،بەجۆرێک بێئاگا لەوەی کەیەک ڕیزی دەرمان و چارەسەری سەرجەم کێشەکانی خەباتی کوردایەتی بووە لە ئێستاو داهاتودا،بۆیە ئەوە كارەساتە و فرەحزبیەکەی لە مەرخۆمان دەرگایێكە بۆ لەناو بردنی پڕۆژە و پلانەنەتەوەییەكانی كورد، چونكە هەندێك گروپ و ئەو حزبانەی كە لە گۆرەپانەكەدان، هیچ بەرنامە و ئەجندای نەتەوەیی و نشتیمانیان نیە، چونكە لە بنەڕەتدا ئەوان دروستكراوی دەستی دوژمنان و نەیارانی كوردن و بۆ بەرژەوەندی داگیركەران دروستكراون.
5- لە رابردودا هەندێ هێز و لایەن و گروپ ئەوەندەی ئەجیندای دوژمنانیان جێبەجێكردوە، ئەوەندە هەوڵی یەكریزی گەلی كورد و مافەڕەواكانی كوردستانیان نەداوە و ئەوەی بانگەوازیشی بۆ كردوە نەی توانیوە وەكو پێوویست ئەو ئاواتانەی گەلی كورد بێنێتە دی، چونكە ئەو حزبانەی لە بەرژەوەندی نەیاران كاریان كردوە، بوون بە كوسپ كە گەلی كورد بە خواستەكانی خوی نەگات.
بۆیە دەكرێ ئەم بابەتە قسەی زۆری لەسەر بكرێت و هۆكاری زۆر هەڵبگرێت. بێشك لەپێناو یەكریزی میللەت پێوویستە هەموو حیزبە سیاسییەکانی گەلەكەمان لەسەر ڕیتمی کارکردنی پارتی لە جیاتی كاركردن بۆ بەرژەوەندی تەسكی حیزبایەتی خۆیان، بەهەستێكی نیشتیمان پەرەرانە و لەبەرژەوەندی گشتی خەڵكی كوردستان، یەكریزی لایەنەسیاسییەكان ببێتە ئامانج و ستراتیجیی سەرەكییان. چونكە تەنیا بەیەكڕێزیی خەونی دوژمنان لە گوڕ دەنرێت و گەلی كورد دەگات بە ئامانج و ئاواتەکانی.
- دکاری هەموو بابەتێن خۆ ببنی ….
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.