یەکگرتووی کورد مەرجی سەرکەوتنە
نوسینی نجم الدین محمد قەراجی
بەدرێژایی مێژووی گەلی کوردا هەمووکات پێویستمان بەیەکتر هەبوو، لەژیاندا سەرەڕای بیروبۆچوونی ئاینی،
جیاوازی زاراوەی زمان وکەلتور پێویستە گرنگی بەپاراستنی خاک نیشتمانمان، بدەین چونکە هەموومان لەسەر ئەوخاکە دەژین ئەویش کوردستانە، نابێت چاومان لەوەبێت یەکتر بشکێنینەوە، لەپێناو چەند دەستکەوتێکی کاتی کە ببێتە هۆی دابڕان و لێک دور کەوتنەوە سەڕەڕای هەموو جیاوازیە کۆمەڵایەتیەکان و سیاسی و ڕێبازە ئاینیەکان، ئێستا دوژمنەکانمان دەوریان داوین لە هەر چوار لاوە کەس لەوە ناپرسێت ئەمە باشوری کوردستانە، یاخود ڕۆژ هەڵاتە و یان باکورە یان ڕۆژاوە ئەڵێن کوردە بۆیە هەموو هەوڵ دەدەن قرمان کەن، نەهێڵن کەسیش چاوەڕێی مافی مرۆڤ و نەتەوە یەگکرتووەکان نەکات، چونکە ووڵاتانی زلهێز تەنها بەرژەوەند خوازن درۆ لەگەڵ کورد دەکەن، بۆیە کات درەنگ نەبووە پێویستە کورد نێوماڵی خۆی ڕێکخاتەوە واز لەبەرژەوەندی تەسکی حزبایەتی و بەرژەوەند خوازی خۆی، نەبێت کار لەوە دەر دەرچووە پێیوستە هەموومان یەکبگرین بە یەکگرتووی ئامانجەکانمان، دەپێکین
ئەم گەلە ستەم لێکراوە لەبەرامبەری داگیرکەرانی خاک و نیشتمانی کوردستاندا، یەک دەنگ و یەک هەڵوێست بن هیچ کات دوژمنان ناتوانێت ئێردەی گەلی کورد بڕوخێنێت،
بۆیە ئەرکی هەموو حزبە کوردستانیەکانە بەدانشتن کێشەو گرفتەکان چارەسەر بکەن، کێشەی ناو ماڵی کوردچارەسەر بکەن، دوژمن هەردەم سەنگەری لێگرتوین بۆیە هەموو بڕیار بدەین بڵێین یان کوردستان یان نەمان.
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.