یەکەم بارانی پاییز مەترسیدارە

  • زێ بادینان :

فازڵ حاجی، گوتەبێژی هاتوچۆی هەولێر بڵاویکردووەتەوە: ” ئەمڕۆ لەگەڵ یەکەم بارانی پاییز لەسەر ڕێگای سپیلک – هەریر، ئۆتۆمبێلێک بەهۆی تیژڕۆیی و تەڕبوونی شەقامەکە کۆنتڕۆڵی لەدەستدا و خۆی کێشا بەتەنیشتی ڕێگا و لەدواییش کەوتە ناو ڕێڕەوی قەنتەرەی ئاوی باراناو، لە ئەنجامی رووداوەکەش شۆفێر و دوو سەرنشین بەسەختی زامداربوون”.

گوتەبێژی هاتوچۆی هەولێر دەشڵێت: “یەکەم بارانی پاییز رەحمەتێکی خوای گەورەیە، بەڵام بۆ شۆفێری ئەگەر بە زیرەکانە مامەڵەی لەگەڵ نەکرێت کارەساتە”.

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.