سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان: ژماره‌ی بنكه‌كانی پێدانی ڤاكسین به هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ش زیاد ده‌كه‌ین
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان: ژماره‌ی بنكه‌كانی پێدانی ڤاكسین به هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ش زیاد ده‌كه‌ین
مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌ت هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، تا ئێستا توانراوه ڤاكسین به‌ڕێژه‌ی له 35%ی مامۆستایان بدرێت و هه‌وڵ به‌گه‌ڵ سه‌ره‌تای ساڵی نوێی خوێندن ته‌واوی مامۆستایان ڤاكسین وه‌ربگرن.
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم له زنجیره تویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی تویته‌ر نووسیویه‌تی: ئێمه كار بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ین، ژماره‌ی بنكه‌كانی پێدانی
ڤاكسین به هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ش زیاتر بكه‌ین و وه‌ك ئاماژه‌ی پێدا، تا ئێستا زیاتر له 10 هه‌زار پێشمه‌رگه ڤاكسینیان وه‌رگرتووه.
هه‌روه‌ها دووپاتیكرده‌وه، تا ئێستا 800 هه‌زار ژه‌مه ڤاكسین به هاووڵاتییان دراون و نووسیویه‌تی: “ڤاكسین وه‌ربگرن، كوردستان بپارێزن”.
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.