▪ ئازادی ڕادەربڕیــــــــن !

∎بێستون ساڵەیی

ئازادی ڕادەربڕیـــن لە ژێر کۆنترۆڵی ئیتیلاعات چۆن گەشە دەکات؟!
ڕۆشنبیری و داهێنان لەژێر چەتری سپای قدسی پاسداران چۆن گەشە دەکات؟!
ئازادی و دیوکراسی لە ژێر کۆنترۆڵی دەوڵەتی کۆماری ئیسلامی چۆن گەشە دەکات؟!
ئەو ئازادییەی لە سلێمانی هەیە، جاشزادەو سیخوڕکانی ئیتیلاعات لە ڕۆژهەڵاتیش هەیانە..!

پێم سەیرە بانگەشە بۆ بوونی ئازادی ڕادەربرین لە سلێمانی دەکرێت…!
لەوێ عەقڵ و بیرکردنەوە دەستی بەسەردا گیراوە، لە یەک شتدا ئازادی هەیە کە هەموو لەسەری کۆک کراون ئەویش هێرشکردنە بۆ سەر حکومەتی هەرێم و پارتی دیموکراتی کوردستان، ئەم دوو لایەنە لە شاری سلێمانی، ئەو شارەی کە ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران هەیمەنەی بەسەردا زاڵە دژایەتی کردنیان، هێرشکردن بۆ سەریان ئازادانەیەو دەچێتە چوارچێوەی ئازادی ڕادەربڕینەوە…
هەر کردارو ڕادەربڕینێکی تر بە پێچەوانەی ویستی ئەو ڕادەربرینەی دەسەڵاتدارانی ئێستای سلێمانی قبوڵکراو نییەو کپ دەکڕێت و کەسەکان شوێن بزر دەکرێن…
ئەم حەقیقەتە رۆشنبیرە ڕاستەقینەکان و بەناو ڕۆشنبیرەکانیش باش لێی تێگەیشتوون، بەڵام ڕووبەڕووی دوو حاڵەت بوونەتەوە، یەکەمیان : لە ەرسی گیانی خۆیان بێدەنگیان هەڵبژاردووە و نایەنە دەنگ ، دووەمیان: ئەوانەن کە ڕاستیەکان دەزانن بەڵام خۆفرۆش و سوودمەندن لە دژایەتی کردنی بەردەوامیان…
سەیرە شوێنێک مۆڵگەی ئیتلاعات و مەیدانی تەراتێنی کۆماری ئیسلامی بێت و سەرانی دەسەڵاتداری سلێمانی داردەستی ئیتلاعات بن کەچی بانگەشە بۆ بوونی ئازادی ڕادەربین بکرێت،،،
من دەڵێــم هەر کات ئازادی ڕادەربڕیــن لە سنە و مەهاباد و بۆکان جێ پێی خۆی کردووە ئەوکات سلێمانیش دوابەدوای ئەو شارانەی کوردستان دەتوانێ ئازاد بێت لە ڕادەربڕیـــن….!

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.