▪ ئازیتا نوێترینی بەرهەمی خۆی بەناوی پەیكەر بڵاودەكاتەوە
ئازیتا لوقمان لەكەناڵی یوتیوب گۆرانی “پەیكەر”ی بڵاوكردەوە و رایگەیاند، “بەرهەمی (پەیكەر) ماوەیەكی زۆرە كارمان لەسەر كردبو تەواو ببو، بەڵام لەبەر ئەم بارودۆخەی كوردستان بە تایبەتی ڕۆژهەڵاتی كوردستان بەرهەمەكەمان ڕاگرتبوو”.گوتیشی، “بەرهەمی (پەیكەر) پێشكەش دەكەم بە تەواوی ئەو ئازیزانەی كە گوێگری دەنگی من و بەرهەمەكانی منن هیوادارم بە دڵی هەمو لایەك بێت و یادگاریتان لەگەڵ هەبێ” تێكستی ئەم گۆرانییە لەلایەن مازیار فایەق و سەروەت تۆفیق نوسراوە، شادمیهر نامۆ ئاوازەكەی بۆ داناوە و كاری ئەڕێنجمێنت و میكس و ماستەرینگی بۆ كردوە، لە دەرهێنانی ئەندام حسێنە.لەژمارەكانی داهاتووی خەبات دیدارێك لەگەڵ ئەم خاتونە بخوێنەوە.
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.