▪ ئافره‌ت و ههناسهیەكی نوێ… له ژیانی كۆمه‌ڵگەدا
دهۆک بەڕۆژی
ئاشكرایه گه‌ورترین كۆسپ و به‌ربه‌ستی به‌رده‌م ئافره‌ت و مه‌حروم كردنی له سه‌ربه‌ستی و سه‌ندنی مافه‌كانیدا به پله‌ی یه‌كه‌م ته‌نها داب و ده‌ستوور و ترادیسیۆنه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه.
نه‌ریتێك كه له بنه‌ڕه‌تدا كۆمه‌ڵێك وه‌یشوومه‌و كاره‌ساتی له نێو هه‌ناو و ڕه‌حمی خۆیدا هه‌ڵگرتووه ده‌رئه‌نجام ڕه‌شه‌كوژی و پێشــێل كردنی مافه‌كانی مرۆڤی تیا به‌رجه‌سته ده‌بێ. ژیان شیرینه به‌ڵام ئافره‌ت شیرین و خۆشتری كردووه، چونكه وه‌ك ده‌ڵێن ئافره‌ت نیوه‌ی كۆمه‌ڵه به ئاوێنه‌یه‌ك بچوێنین كه نیوه‌كه‌ی ترخۆیانی له به‌رده‌م دا رێك ده‌خه‌ن، به‌ڵام كاتێ رێز له‌م ئاوێنه‌یه ناگیرێ و ووردو خاش ده‌كرێ ئیدی نیوه‌ی كۆمه‌ڵگە نامێنی و نیوه‌كه‌ی تریش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئاوێنه‌یه‌ك نیه خۆیان دهههنبهریدا ئارایش بكه‌ن، به‌درێژایی ڕۆژگار سیمایان تێك ده‌چێ و لێخن ده‌بێ، بۆیه دابین كردنی ئازادییه‌كی یاسایی نا “ڕه‌ها” بۆ ئافره‌ت گه‌ورترین ته‌كان ده‌داته به‌ر پێشخستنی كۆمه‌ڵگە و سازاندنی ده‌گه‌ل باهۆز و نه‌رمی تازه‌ی جیهاندا، فه‌لاقه‌كردنی ئافره‌ت به بیانووی شووشتنه‌وه‌ی شووره‌یی “غسل العار“ نه‌ریتێكی ئه‌وه‌نده نا دروست و بۆ گه‌نه كه ده‌مانگه‌ڕێنێته‌وه سه‌ده‌كانی نه‌فامی و ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی كه عه‌ره‌به جاهیله‌كان كچه‌كانیان زینده به گۆڕ ده‌كرد.
بۆیه ئه‌مڕۆكه كاتێ له ژێر سایه‌ی په‌رله‌مان و حكومه‌تی هه‌رێمدا یاساكان هه‌موار ده‌كرێن و ورده ورده به قازانجی ئافره‌تان و خوشكان و كچانی كوردستاندا ئاراسته ده‌كرێن ده‌سكه‌وتێكی ئه‌وه‌نده بایه‌خمه‌نده كه نیوه‌ی ئه‌م كۆمه‌ڵگەیه له ته‌په‌سه‌ری و ڕه‌شه‌ی كۆژی ده‌پارێزی و هه‌ناسه‌یه‌كی نوێ ژیانێك كه خاڵی بێت له چه‌وساندنه‌وه‌و زه‌فت كردنی ئازادیه تاكی و جڤاكیهكان.
كه‌واته له ئیستادا به‌دواوه ئیدی به ئه‌ندازه‌یه‌كی باش ته‌رزه یه‌كسانیه‌كی جڤاكی له نێوان پیاوو ئافره‌ت دێته كایه‌وه‌و یه‌كسانیه‌ك كه هیچ لایه‌ك نه‌توانێ ده‌ستدرێژی بكاته سه‌ر ماف و خواسته‌كانی ئه‌وی تر وهه‌موومان له‌م كۆمه‌ڵگا نیمچه مه‌ده‌نییه‌ی كوردستاندا له كه‌ناری یه‌كتردا به‌هاوبه‌شی ئافره‌ت و پیاو ژیان دهگوزێنن لێره‌شدا هه‌قه خۆمان له‌و ڕاستیه نه‌بوێرین كه‌بنچینه‌ی پێشكهفتنی هه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌ك وابه‌سته‌ی پێشكه‌وتوویی و ئاستی رۆشنفكری تاكه‌كانیه‌تی،چونكه تاك سه‌ر چاوه‌و ژێده‌ری هه‌ر جموجمۆڵێكی پێشكه‌وتوو خوازانه‌یه له سه‌رجه‌م بواره‌كانی ژیانی كۆمه‌ڵگادا. بۆیه كاتێ بمانه‌وێ كۆمه‌ڵگایه‌ك له قۆناغی پاشڤهڕۆییهك به‌ره‌و كۆمه‌ڵگایه‌كی پێشكه‌وتوو دروست ئاراسته بكه‌ین،ده‌بێ له پێشدا عه‌قڵیه‌ت و ئاوه‌زی تاكه‌كان بگۆڕین و چاكسازیه‌كی گه‌وه‌ری كۆمه‌لایه‌تی یان شۆڕشێكی فه‌رهه‌نگی و ریفۆرمیستی به‌رپا بكه‌ین ئینجا ته‌قه‌لا بده‌ین وورده وورده داب و ده‌ستوره‌كان بگۆڕین و یاساكان ههمواو بكه‌ین و له كۆمه‌ڵگای كوردهوایشدا تاكو عه‌قڵیه‌تی عه‌شایه‌ری تاكه‌كان نه‌گۆڕین،مه‌حاڵه بتوانین به ئاسانی به‌سه‌ر گرفت و ئاریشه و كێشه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان دا زالبین و بیانگه‌یه‌نینه لوتكه‌ی چاره‌سازی.
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.