▪ ئـــاو …. شەڕی نێوان ئێران و تاڵیبان


∎بێستون ساڵەیی

سەرهەڵدانی شەڕێکی نوێ بەرۆکی ناوچەکە دەگرێت.. ئێران دوای ۳٥ ساڵ جارێکی تر دەکەوێتە شەڕی وڵاتێکی تر ..
بیانووی ئەم شەڕە ئاوە،،، تاڵیبان سەرچاوەی ئاوی گرتووەتەوە و پارێزگای سیستان و بلوچستانی ئێرانی بێ ئاو کردووە…
هەردوولا هەرەشەو پەیامی تووند ئاراستەی یەکتر دەکەن، بەوەش نەوەستاون و شەڕی چەکی سووک و قورسی تیایدا بەکار هات، لە هردوولا بریندار و کوژراو هەن و تەنانەت هێزەکانی تالیبان چەند درەجەدارو سەربازی کۆماری ئیسلامی ئێران بە دیل گرتووە،،
ئەم شەڕە دەکەوێتە هلمند لە ویلایەتی نیمروزی ئەفغانستان کە هاوسنوورە لەگەڵ پارێزگای سیستان و بلوچستانی کۆماری ئیسلامی ئێران..
لە ئێستادا هەردوو لایەن لە ئامادەباشی تەواودان بۆ هێرشکردنە سەر یەکتر.
زۆر بۆچوونی جیاواز هەیە لە بەراوردکردنی هەردوو هێز، کە بەشێک پێیان وایە ئێران لە دوای شەڕی لەگەڵ عێراقدا ئەزموونی شەڕی نوێی نییە و بەشێکی زۆر لەو چەکانەی هەیەتی لە کارکەوتوون و کۆنن و شەڕکردن لەگەڵ تالیبان بۆیان ئاسان نابێت. بەشێکیش پێی وایە تاڵیبان چڵ ساڵە لە جەنگدایە و شارەزایەکی زۆر باشی لە سەر سنوورەکانی ئێراندا هەیە و خاوەن چەکی بەهێزی سەردمن کە لە ئەمریکەکان و سوپای پێشووی ئەفغانستان بۆیان ماوەتەوە و شارەزایەکی زۆر باشیان لە شەڕی پارتیزانیدا هەیە.
پێشتر دەگوترا بەدەستخستنی جارێکیتری دەسەڵات لە لایەن تالیبانەوە، بۆ لاوازکردن و بێهێزکردنی ئێرانە (بە پشتگیری ئەمریکا) .

تووندوتیژیەکانی نێوان ئێران و تاڵیبان سات لە دوای سات لە پەرەسەندندایە، لە ڕۆژانی ئایندە ڕووی ڕاستەقینەی ئەم شەڕەی نێوان ئەم دوو وڵاتە زیاتر ڕوون دبێتەوەو گۆڕانکاری زۆر گرنگ و خێرا ڕوودەدەن….

وێنە: سەربازانی ئێرانی لە هێڵی سنووریی ولایەتی نیمروزی ئەفغانستان….

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.