▪ ئه‌زموونه گشتییه‌كان و ئاماده‌كارییه‌كان ….
ئه‌زموونه گشتییه‌كان به‌ر له‌وه‌ی لای قوتابی و خانه‌واده‌كانیان گرنگ و چاره‌نووسساز بێت ، لای حكومه‌ت به گشتی و وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌و دامه‌زراوه‌كانی گرنگ و جێی بایه‌خه ، زۆربه‌ی زۆری وه‌زاره‌ته‌كان له ناوه‌خۆ و گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن و كاره‌با و ته‌واوی دامه‌زراوه په‌یوه‌ندیداره‌كان له سه‌ر ئاستی هه‌رێم و پارێزگاكان ، هه‌ولی سه‌رخستنی ئه‌و پرۆسه‌یه ده‌ده‌ن به‌جوانترین شێواز .
ئه‌وه‌ی ده‌مینێته‌وه بیلێم كه ئه‌زمونه گشتییه‌كان لای قوتابیان پێویستی به پلانێكی تۆكمه‌یه كه خۆیانی بۆ ئاماده بكه‌ن ، هه‌روه‌ها له رووی ته‌كنیكی ئاماده بن كه چۆن وه‌ڵام ده‌ده‌نه‌وه و دواتر چۆن په‌ڕه‌ی سۆما پڕ ده‌كه‌نه‌وه ، خانه‌واده‌كانیشیان ، پێویسته له‌و ماوه‌یه ، زۆر به جوانی و به‌هێمنی ئاگاداری منداڵه‌كانیان بن و كه‌شێكی له‌باریان بۆ بره‌خسێنن ، له كاتی ئه‌زموونه‌كانیش زۆر وریا بن ، به‌وه‌ی منداڵه‌كانیان دوانه‌كه‌ون له چوونیان بۆ ئه‌زموونه‌كان له كاتی خۆیدا ، زۆر جار ئه‌وه ده‌بێته گرفت و قوتابی له ئه‌نجامی دواكه‌وتنی بێبه‌ش ده‌بێت له ئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه‌كه .
سه‌باره‌ت به سه‌ركه‌وتنی ئه‌و پرۆسه‌یه ، پێویسته هه‌موو لایه‌ك هاوكاری یه‌كتر بین ، با به‌س بێت ئه‌و حاڵه‌تانه‌ی كه دووچاری ده‌بینه‌وه كه له رابردوودا روویان داوه. فریودانی قوتابیان ، دروست كردنی حاڵه‌تی ده‌روونی خراپ بۆ قوتابیان .
قوتابیان راسته منداڵی ئێوه‌ن ، به‌ڵام نه‌وه‌ی دوارۆژی ئه‌و وڵاته‌ن ، باوك و دایك چاوه‌ڕوانی سه‌ركه‌وتنی منداڵه‌كانیان ده‌كه‌ن ، حكومه‌تیش چاوه‌ڕوانی سه‌ركه‌وتنی ته‌واوی قوتابیانه ، كه‌واته هه‌موومان پێكه‌وه دڵخۆش ده‌بین به سه‌ركه‌وتنه‌كانی قوتابیانی پۆلی 12 ی ئاماده‌یی .
ئه‌زموونه‌كان ، ئه‌زموونێكه له ژیان ، به‌ڵام كۆتایی ژیان نیه .
سوهه‌یل تاهیر عه‌بدولڵا … سه‌رپه‌رشتیاری په‌روه‌رده‌یی له پ ناوه‌ندی هه‌ولێر
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.