▪ ئه‌مجاره‌ش بۆتان ناچێته‌سه‌ر سزاتان لای گه‌لی كوردستانه
ئەمیرە ئەنوەر
ئیستا سه‌یر له‌وه‌دایه یه‌كێتی ده‌یه‌وێت به‌مه‌نتقی حزبی خۆی له سلێمانییه‌وه حوكمی هه‌رێمی كوردستان بكات واده‌زانێت سلێمانی له‌سه‌ر تاپۆكراوه بۆیه هه‌رجاره و به‌یاریه‌كی ترسناكه‌وه دهیگلێنێت، ئیستا ئه‌وه‌نده بیرته‌سكی سیاسین خۆیان له‌ناو حكوومه‌ت و جێگیری سه‌رۆكی حكوومه‌ت هی ئه‌وانه هێشتا ده‌یانه‌وێت له‌به‌غداوه ئه‌وه بچه‌سپێنن كه پشكه به‌شی خۆیان له كوردستان بقرتێنن و له سلێمانی حه‌په‌لوشی بكه‌ن له هه‌ولێریش ببنه برابه‌شی حكوومه‌ت و پۆست و خاتنو و شوێنی گرانبه‌ها به‌پاره‌ی دزی خه‌ڵكی سلێمانی بكرن، ئەمەی یەکێتی و نەیارەکانی ھەرێمی کوردستان کردویانە بەرامبەر خەڵکی کوردستان و قوتی ئەم ھەرێمە پیلانگێڕیەکی ژەهراویه وھەرلایەنێکی کوردی دەستی ھەبێت لەو پیلانگێڕیە خیانەتێکی نیشتمانی ئەنجام داوه، ئەمەی یەکێتی کردی ھیچی وای کەمترنیە، لە خیانەتی (١٦)ی ئۆکتۆبەر ئه‌وی دیكه كه‌ركووكی فرۆش ئه‌مجاره ده‌یه‌وێت سلێمانی بفرۆشێت، زۆر دڵنیابن له‌وه‌ی بۆتان ناچێته‌سه‌ر سزای گه‌لی كوردستانتان ماوه.
یەکێتی ھەمیشە وابیرەکاتەوە به كه‌تنێك كه‌تنێكی دیكه داپۆشتێك له‌دانیشتنی په‌رله‌مانی كوردستان شكستیان هێنا ئیستا ده‌یانه‌وێت به ده‌ستكاریكردنی بودجه‌ی كوردستان له‌به‌غداوه ئه‌م شكسته‌یان په‌رده‌پۆش بكه‌ن، كێشه‌كه ئه‌وه‌یه كه هه‌موو گه‌لی وكردستان لۆمه‌یان ده‌كه‌ن كه‌چی هێشتا خۆیان به‌راست داده‌نێنن باشه ده‌كرێت له پێناوی عینادی سیاسی شه‌ری ئیراده‌ی هه‌موو گه‌لی كوردستان بكه‌یت؟ به‌م پهلهقاژێیه واده‌زانن له پارتی ده‌ده‌ن نازانن پارتی تادێت به‌هێزتر ده‌بێت تادێت خه‌ڵك زیاتر لێیان ده‌كشێته‌وه و پشتیوانی به‌ره‌ی نیشتیمانی ده‌كه‌ن، ئێستا ئه‌وه‌ی سلێمانی گه‌یاندوه‌ته‌وه كه‌ناری ترسناك و پاره‌و قوتی خه‌ڵكی ئه‌وشاره ده‌به‌ن ئه‌وانن كه‌چی ده‌یانه‌وێت وانیشان بده‌ن كه ئه‌وان به‌رگریان له خه‌ڵكی كوردستان كردووه.
ئه‌وه‌ی سه‌یره هه‌رجارێك یه‌كێتی ئه‌ڵغامی سیاسی داده‌نێته‌وه ده‌بێت له‌لایه‌ن نیشتیمان په‌روه‌رانه‌وه پوچه‌ڵبكرێته‌وه كاری ئێمه بوه‌ته‌وه پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی پاشه‌ڵی پیسی ئه‌م گروپه‌ی كه ده‌ستیان به‌سه‌ر یه‌كێتی گرتووه، ئێستا له‌به‌غداوه ده‌ستیان له‌ناو ده‌ستی نه‌یارانی گه‌لی كوردستان داناوه گوێیان له‌وه نییه چی به‌سه‌ر كوردستان دێت گرنگ ئه‌وه‌یه كه ئه‌وان چیان ده‌ست ده‌كه‌وێت وه‌ك حزب چۆن پاره‌ی دزی په‌یدابكه‌ن بۆ بژێوی ژیانی ئه‌و قه‌ڵه‌م فرۆش و په‌رله‌مانتاره خۆفرۆشانه‌ی كه له‌به‌غداوه كاریان بۆ ده‌كه‌ن له‌په‌رله‌مان شكستیان هێناوه ده‌یانه‌وێت له‌به‌غداوه تۆڵهبكهنهوه له سلێمانی شكستی ئیداریان هێناوه ده‌یانه‌وێت له‌سه‌ر سه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێم بیسه‌پێنن ده‌ستیان له كوشتنی و تیرۆری خه‌ڵك هه‌یه به‌سیناریۆی دیكه په‌رده‌پۆشی ده‌كه‌ن.
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.