▪ ئیتر دوژمنمان بۆ چیە؟
ئەمیرە ئەنوەر
ئه‌وه‌ی گرنگ بوو بۆ رێكخستنه‌وه‌ی گوتاری میدیا له كوردستان، تائیستا هه‌نگاوی كرداریی بۆ نه‌نراوه كە تاكه چه‌كی دروستكردنی شڵه‌ژانی كۆمه‌ڵگای كوردستانه به‌ده‌ست حزبه به‌ناو ئۆپۆزسیۆنه‌كانه‌وه. ئه‌ركی میدیایه ڕاستییەکان پیشانی بینەر و بیسەر و خوێنەر بدات، به‌داخه‌وه ئه‌وه‌ی له كوردستان ده‌كرێت، جگه له شێواندنی وێنه راسته‌قینه‌كه‌ی دۆخی سیاسیی كوردستان، لە هەمان كاتدا بازاڕی هه‌واڵی فه‌یك و هه‌ڵبه‌ستراو، به ئامانجی سیاسی، بووه‌ته پیشه‌ی هه‌ندێك له میدیاكانی كوردستان.
به‌داخه‌وه جاران په‌یجه‌كان ئه‌م كارانه‌یان ده‌كرد، ئێستا بەشێک لە ته‌له‌فزیۆنه‌كان به‌ناوی كه‌سایه‌تییه‌كان و په‌رله‌مانتاره‌كانه‌وه هه‌واڵی هه‌ڵبه‌ستراو دروست ده‌كه‌ن، وەک دەبینین ڕۆژانە کە چی لە کوردستاندا دەگوزەرێت، بە چاوی خۆمان دەبینین لەلایەن دەسەڵاتدارانی بەغداوە (بە دادگا و پەرلەمان و میدیا و چاو‌دێر و سیاسییه‌وه) به یارمه‌تیی هه‌ندێك له ده‌ستی ناوخۆیی ئاراسته‌یه‌كیان دروست كردووه، یان ده‌یانه‌وێت دروستی بكه‌ن، به‌وه‌ی هه‌رچیمان هه‌یه له كوردستان به ئیراده‌ی تاكیشه‌وه هه‌مووی راده‌ستی به‌غدا بكرێت و بە هەموو شێوەیەك دەیانەوێ پێگەی كوردستان لاواز بكەن و هه‌ر رێگایه‌ك بێت بیدۆزنه‌وه، بۆ به‌رگریكردن له عێراق.
گرفته‌كه له‌وه‌دایه، كه ده‌بێت هۆشیاریی گرنگ له‌ناو خه‌ڵك بڵاو بێته‌وه كه ئه‌و ده‌رچانه‌ی دوژمنان له رێگای بەشێک لە میدیاكانی كوردستانه‌وه ده‌یانه‌وێت وه‌ك ژه‌هر بیڕێژن، رێگریی لێ بكرێت و بۆشاییه‌كانی پڕ بكرێته‌وه، گوتارێك له‌و جۆرە میدیایەی كوردستان هه‌یه، كه هه‌رچیت هه‌یه راده‌ستی بكه، خه‌ریكه بازاڕی بۆ خۆش ده‌كه‌ن.
له ماوه‌ی چه‌ند مانگی رابردوودا، گوتارێكی میدیایی له كوردستان بره‌وی پێ درابوو به‌وه‌ی، كه ئه‌گه‌ر نه‌وتی خۆمان راده‌ستی به‌غدا بكه‌ین، ئه‌وه پاره‌مان بۆ دێت و ژیانمان خۆش ده‌بێت، ده‌ركه‌وت به‌غدا به‌و ئاسانییه نه‌ك پاره‌ت ناداتێ، بگره ئه‌گه‌ر له‌به‌ر فشاری پارتی نه‌بوایه، ئه‌و پرۆژه بودجه‌یان له په‌رله‌مان ده‌ڕواند، كه دواجار هه‌موو كوردستان به قه‌واره‌كه‌شییه‌وه ده‌كه‌وته مه‌ترسییه‌وه، بۆیە دەبێ ئێمە وەك میدیاكارانی کوردستان، ڕاستگۆیانە باسی ڕووداوەکان بکەین، كوردستان و خەڵکی کورستانمان خۆش بوێت، عێراق 100 ساڵه خێروبێری كوردستان ده‌بات و خاكمان داگیر ده‌كات، ئێستا هەر وا به‌ئاسانی ئه‌وه‌ی به‌خوێنی شه‌هیدان به‌ده‌ستمان هێناوه، هه‌مووی راده‌ست بكه‌ین؟
به‌پێی هه‌موو راپۆرته نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، ره‌وشی مافی مرۆڤ و خراپیی گه‌ندەڵی دارایی و دزینی پاره‌ی سه‌ده له عێراق له %100یشی تێپه‌ڕاندووه، ئەو جۆرە میدیاگومانبارەی كوردستان ئه‌مه نابینێ، به‌ڵام هاتووه گوتارێكی خستووه‌ته روو كه ده‌یه‌وێت به به‌غدا بڵێت وه‌رن چیمان هه‌یه راده‌ستتان ده‌كه‌ین، ئه‌و ئاوه‌دانییه‌ش كه هه‌یه له‌سایه‌ی ئێوه‌وه‌یه!ئه‌مه‌یه گوتاری بەشێک لە میدیای كوردستانە، كه له‌پێناو ئه‌م كوردستانه سەدان هه‌زار شه‌هیدمان داوه.
تێناگه‌ین له عێراقێكدا، له شه‌ووڕۆژێكدا 5 سەعات كاره‌بای نیشتمانی هه‌یه، هیچ سه‌رمایه‌دارێك دڵنیا نییه له سه‌رمایه‌ی خۆی و رێژه‌ی هه‌ژاری له عێراق روو له‌هه‌ڵكشانه، چۆن ئەو جۆرە میدیایە ده‌یه‌وێت خه‌ڵكی كوردستان سەرسامی ئه‌م قه‌ده‌ره بكات؟ ئه‌و كوشتن و بڕین و تیرۆركردنه‌ی له عێراقدا هه‌یه، وێنه‌ی نه‌بووه له ناوچه‌كه، له ماوە‌ی 4 ساڵی رابردوودا زۆرترین چالاكوانی سیاسی له عێراق تیرۆر كراون، بۆ ئه‌مانه باس ناكرێن و پیشانی خەڵکی کوردستانی نادەن؟
ئامار و داتاكانی راپۆرتەكانی وەزارەتی پلاندانانی عێراق و پەرلەمانی عێراق و رێكخراوەكانی مافی مرۆڤ لە عێراق و زۆر دامەزراوەی دیكە، كە بەئاشكرا دەیسەلمێنن، هەرێمی كوردستان چەند باشترە.
ئەو میدیا کوردیەی بڕیاری داوە دژی کوردستان بێت، بۆ شێواندنی دۆخی ناوخۆی كوردستان به‌رده‌وام كار ده‌كات و هیچ چاودێرییه‌كیشیان له‌سه‌ر نییه، تادێت ئه‌م گوتاره پۆپۆلیستییه له میدیای كوردستان بازاڕی بۆ خۆش ده‌كرێت، ئه‌گه‌ر ئه‌م گوتاره رێكنه‌خرێتە‌وه، ئاكامی باش نابێت.
جیا لەوەش، به‌شێك له‌وانه‌ی له دزینی سه‌ده تێوه گلاون، پێشووتر هه‌رێمی كوردستانیان تۆمه‌تبار ده‌كرد به دزینی داهاتی گشتی و ئامانجی سه‌ره‌كییان لێدان بوو لە وه‌زیره كورده‌كان، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی پارتی، كه له‌لایه‌ن هه‌یسه‌م جبوورییه‌وه ده‌كرانه ئامانج. جبووری كە خۆی یه‌كێكه له بكه‌رانی دزینی سه‌ده و تائێستاش له‌لایه‌ن دادگاكانی عێراقه‌وه داواكراوه، به‌داخه‌وه گرووپێك له عێراق پاره و دادگایان به‌ده‌سته‌وه‌یه و كراونه‌ته چه‌كی سیاسی، هه‌ر رۆژه و بیانوویه‌ك بۆ مافه‌كانی گه‌لی كوردستان ده‌هێننه‌وه، به‌ڵام ئێستا شه‌ڕه‌كه خۆیان نایكه‌ن، خه‌ڵكی كوردستان شایه‌دن، كه به‌شێك له ده‌ستی ناوخۆیی له په‌رله‌مانتار و سیاسیی بەناو كورد، بوونه‌ته كه‌واسووری به‌رله‌شكری دوژمن. ئه‌مانه بۆیه له به‌غداوه واده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی كه‌س باسی گه‌نده‌ڵیی عێراق نه‌كات، ئێستاش هاتوون له رێگای په‌رله‌مانتاری بەناو كورد و هه‌ندێك كەسی دیكەی به‌ناو كورد، بۆ داپۆشینی دزییه‌كانی عێراق به‌كاریان ده‌هێنن.
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.