▪ ئینتیمای نه‌ته‌وه‌یی
شەنگە هاوار
ئینتیمای نه‌ته‌وه‌یی له باشووری كوردستان پاش ئه‌زموونێكی دوور و دڕێژی شۆرشگێڕی ده‌رنجام ،له‌چوار چێوه‌ی عیراقی فیدرال هه‌رێمیكی نیمچه سه‌ربه‌خۆ و ئازاد هاته كایه به‌ڵام ، نه‌فه‌سی دیموكراسی وكهشی فره ڕه‌نگی و ئه‌و هه‌ناسه تازه‌یه به قازانجی گه‌لی كورد نه‌شكایه‌وه !به‌پێچه‌وانه‌وه واخهرێكه دیدی نیشتیمانی له پهروازێكی زۆر بچوك داده‌ندرێت و ، هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی له لایی به‌شێك به‌ره‌و كاڵبوونه‌وه هه‌نگاو ده‌نێت و، ئاسۆی دونیابینێنێكی تازه له بێوهلائی بۆ پرسه نیشتیمانێكان له گۆڕه‌پانی كوردیدا له هه‌ڵكشانه ، به‌تایبه‌ت پاش گه‌شه‌سه‌ندنی ئابووریی له هه‌رێمی كوردستان و ، جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌ی وه بهرهێنانی خانوو به‌ره و ، پاش هاتنی سه‌روی یه‌ك مهلێون و نیو له ئاواره و په‌نا خواز بۆ باشووری كوردستان .
له‌مباره‌یه‌وه هاتنی به‌لێشاوی هاوڵاتیانی نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب به مه‌به‌ستی كرینی خانوو شوقه‌و ئه‌پارتمان و به‌تۆماركردنی له سه‌ر ناویان ئه‌گه‌ر چی ! لایه‌نێكی ئه‌رێنی پێشكه‌وتنی ئابووریه ئه‌گه‌ر هاتوو نه‌ته‌وه‌یی كورد پرسی نه‌ته‌وه‌ییت نه‌بێت وه‌ڵاتێكی سهربهخۆو ئازادت هه‌بێت به‌ڵام ! ئه‌گه‌ر گیرۆدهییهكان نه‌ته‌وه‌یین كێشه‌ی نه‌بوونی كهیانێكی سه‌ر به‌خۆو ئازاد له ئارادایه ؟ هه‌ڵبه‌ته كردنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌رگایه له‌ڕاستیدا ڕواندنه وه‌ی تۆی بێئومێدیه له‌دڵ و ده‌روونی تاكی كوردیدا ، هه‌رچه‌نده له‌رووی ئابووری بۆ وهبهرهێمهێنهرانی كه‌رتی تایبه‌ت قازانجێكی ڕا دهبهره گه‌ر چی ههڵسانگاندنهكان نابهرانبهرن ! له‌رووی مه‌عنه‌ویی روخان و خه‌وش نه‌ته‌وه‌ییه .
به‌و پێیه‌یی یاسای ئه‌قلیمی هه‌رێمی هیچ به‌ربه‌ستێكی یاسایی دانه‌ناوه وه‌كو له‌مپه‌ر له‌به‌رده‌م هاوڵاتیانی نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب به‌نموونه له قه‌ده‌غه‌كردنی كرینی موڵك وخانووبه‌ره و یاخود دانانی به‌ربه‌ست و رێنماییكار لهپێكهشكردنی خزمه‌ت گوزاری یاسایی كه پێشكه‌شیان ده‌كرێت به‌پێچه‌وانه‌وه ته‌واوی ئاسانكارێكانیان بۆ فه‌راهه‌م كراوه له ده‌سته‌به‌ركردنی ئه‌و مافه به‌پشت به‌ستن به ده‌ستوری فیدرالی كه گوایه له هیچ بڕگه‌یه‌كیدا ئاماژه پێنه‌كراوه كه هاوڵاتی عه‌ره‌ب مافی ده‌سته‌به‌ركردنی كرینی خانوو به‌ره‌ی نه‌بێت له‌هه‌رێمی كوردستان . له‌به‌رامبه‌ردا بۆ هاوڵاتی كوردیش هه‌مان ماف ده‌سته‌به‌ره بۆیان هه‌یه له‌به‌غداو به‌سره‌و عیماره‌و كوت و بابل و حله له‌ته‌واوی پارێزگاكانی عیراق موڵك بكڕن تاپۆ بكرێته سه‌ر ناویان به‌واتا ئه‌و ئیستیحقاقاتانه ده ستورین !؟كه ئه‌وه‌یان دیوێكی ته‌ماوی ڕاستێكانه به‌به‌راوردكردنی به‌واقعی حاڵیش سته‌مێكی نه‌ته‌وه‌ییه بۆیه دهڕهنگه زوو نییه له‌خه مخۆری ده‌ربرین و پێداچوونه‌وه به‌و ره‌وایه‌تیدانه ده‌ستوریه بكرێت .
به‌و پێوه‌دانگه‌ی كه كوردین و جوداخوازین ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ ئامانجمانه هاوڵاتیانی باشووری كوردستان كه هه‌ڵگری كارتی ریفڕاندۆمن هیچ ساته وه‌ختێك پارێزگاكانی عیراق به شار‌و وڵاتی خۆیان نه‌زانییوه تا روو بكه‌نه ئه‌و ناوچانه به‌مه‌ستی په‌ره‌پێدانی ئابووری ئه‌گه‌ر هه‌شبێت رێژه‌كه‌ی كه‌مه حاڵه‌ته‌و نه‌بوه‌ته دیارده چوونكه له‌بنه‌ره‌تدا به‌زۆر لكاوین به‌وڵاتێك ناوی عیراقه په‌یوه‌ندی كورد و عه‌ره‌ب له‌و كه‌شه‌دا وه‌كو په‌یوه‌ندی ئه‌و ژن و مێرده‌ی لێهاتووه كه‌وا له‌یه‌كتری بهمههانهن له‌گه‌ڵ بوونی كێشه‌یه‌كی ئاماده‌ن لێك جودا ببنه‌وه گرێبه‌ستی هاوسه‌ر گیری هه‌ڵبوه‌شێنن .
هه‌رچه‌نده سه‌ركرده كورده‌كان پاش روخانی حكومه‌تی به‌عس نیازپاكیان نیشان دا كه هاوكاربوون له‌دروستكردنی عیراقی نوێ به‌ڵام ئه‌زموونی شكستخوازی ده‌سه‌ڵاتدارانی عیراق ئه‌و نیاز پاكیهیان به‌هه‌ند وه‌رنه‌گرت له‌م میانه‌دا مه‌به‌ستمان نییه ئاماژه بهپانۆڕامای پێشێلكاری دهستورێكانی هێزی عهرهبگهرایی بده‌ین ده‌رهه‌ق به‌گه‌لی كورد له عیراقی به‌ناو فیدرال ئه‌نجامدراوه و ناپرژێنه سه‌ر خروقاتی ده‌ستوری ده‌وڵه‌تی فیدرالی له جێبه‌جێنه‌كردنی ماده‌ی ١٤٠ ده‌ستوری به‌هه‌مان دیو ئاماژه به‌برینی قوتێ هاوڵاتیانیش ناده‌ین وه لاپه‌ره‌ی دژایه‌تیكردنی ده‌سه‌ڵاتدارانی ده‌وڵه‌تی فیدرالی ده‌رهه‌ق به هێزی پێشمه‌رگه ی كوردستان ناخۆێنینهوه كه ئه‌و هێزه نه‌وه‌ك سنوری هه‌رێمی كوردستانی پاراستوه بگره پاراستنی سنوری عیراقیشی پێسپێردراوه كه‌چی تۆی به‌رهه‌ڵستكاری عه‌قڵیه‌تی عهرهبگهرایی وا رۆێندراوه كه به‌رده‌وامبن له سیاسه‌تی نه‌گۆڕی چه‌وساندنه‌وه‌ی برسیكردن و زه‌لیل كردنی گه‌لی كورد .
به‌ڵام ئاماژه شیرپه‌نجه ده‌ستوریه ده‌ده‌ین كه خه‌ریكه به‌ناوی وه‌به‌رهه‌مهێنانی كه‌رتی تایبه‌ت كون و كولبهری ئه‌و وڵاته به‌سه‌ر هاوڵاتیانی عه‌ره‌ب به‌شێوه‌یه‌كی یاسایی فه‌رمی تۆمار ده‌كرێن وه‌كو ئه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب ده‌ریایه‌ك خۆێنان به‌خشیبێت به‌نیشتیمان چوونكه لێدانی ئه‌و زه‌نگه ترسناكه ده‌ستی پێكردوه ده‌رهاوێشته‌كانی كاڵبوونه‌وه‌ی هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تییه كه دواجار ئه‌و لێشاوه هه‌سته و له نارهزایهتێكان و تۆرهبوونه ته‌واوی هه‌ڵچوونه‌كان ده‌گاته ناخی ده‌نگده‌ر و ده‌گاته شه‌قامی كوردی .
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.