▪ ئەمریكا و نا ئەمریكا
The Act of 1871

كەمال كوردی
لەم جیهانەدا تا ڕادەیەكی زۆر هەموو نهێنی و شتە شاراوەكان لە بەر چاوی هەموو كەسێكە و بە جۆرێكیش بۆ خەڵك ئاسایی پێشان دەدرێت كە ئیتر كەس هەر گرنگیشی پێنادات، كێشەی سەرەكی خەڵك گرنگی نەدانی ناوەڕووك و وردبونەوەی شتەكان. زربەی زۆری خەڵك ئیتر توانای و حەزی خوێندن و وردبوونەوەیان نەماوە و تەنیا گرنگی بەو شتانە دەدەن كە خەڵكانی تر لەبارەیەوە دەدوێن و قسە دەكەن كە ئەم دیاردەیە خۆی لە خۆیدا دەرفەتی جۆرە خەواندنێكی موگناتیسی(هیپنۆتیزم)ی گشتی ڕەخساندووە بۆ بەخراپ بەكارهێنانی زانیاری لە لایەن ئەو كەسانەی بەدوای بەرژەوەندییەكانی خۆیانن.
جا ئەم مەسەلەیە سەبارەت بە ئەمریكا(ویلایەتە یەكگرتووەكان) و خەڵكەكەشی ڕاستە. زۆربەی زۆری خەڵكی ئەمریكا لە گۆڕینی دەستووری ئەم وەڵاتە لە ساڵی 1871 و بەدواداهاتنەكانی بێ ئاگان و نازانن دوای گۆڕانكاریەكان چی ڕوویدا و بۆ ڕوویدا.
لە ساڵی 1871، دوای چەندین ساڵ شەڕی ناوخۆیی لە ئەمریكا وبە دوایداش مایەپووچ بوون و ئیفلاسی ئابووری، خاوەن بانكە جیهانیەكان(بانكدارە جیهانیەكان)نێكی وەك ڕوتچایلدەكان(ڕۆتشیلد)بۆ پێدان قەرزی بانكی(سلفە)بە ئەمریكا داوای گەرنتی و زەمانەتیان كرد،گەرنتی داواكراوەكەشیان ئەوەبوو كە ئەمریكا بۆ كۆمپانیایەكی یاسایی و گشتی(Incorporated)بگۆڕدرێت بۆ ئەوەی كارە یاساییەكانی پیدانی قەزر دەستەبەر ببێت.
تا بەر لەم ریكەوتە و مێژووە ئەمریكا بە” ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا” واتا” The United States of America” دەناسرا،بەڵام كونگریسی ئەمریكا لە ساڵی 1871، كۆمپانیایەكی بەناوی”THE UNITED STATE OF AMERICA”ی دامەزراند كە هەموو پیتەكانی ئەم كۆمپانیایە بە گەورەیی دەنووسڕێن.دوای ئەمە كونگریس ناوچەیەكی بە ڕووبەری “10”میلی چوارگۆشە لە ناوچەی كۆلۆمبیا(District of Columbia)ی وەك بنكە و بارەگای ئەم كۆمپانیایە بە یاسا تایبەتیەكانی خۆیەوە بۆی تەرخان كرد.
جا كونگریس لە یاسای(The Act of 1871)دا دوو شتی لە یاسا و دەستوور گۆڕی كە ئەویش بریتی بوون لە:
• یەكەم: ناوی ئەمریكایان بە تەواوی بە پیتی گەورە نووسی.واتا دەستووری بەردەست لە ڕاستیدا یاسایەكە بۆ هاوڵاتیانی كۆمپانیا دامەزراوەكەی ناوبراو و لەو ڕوویەی كە هاوبەش و پشكدارانی خاوەن بانكە گەورە جیهانیەكانن، ئەوا لە ڕاستیدا خەڵكی ئەمریكاش بە فەرمی كویلە و عەبدی خاون بانكە جیهانیەكانن.
• دووەم ئەوەی كە For ێكیان لەجیاتی of دانا بۆ ئەوەی ناونیشانی دەستوور بەم شێوەیە ببێت.(( THE CONSTITUTION OF THE UNITED STATES OF AMERICA))
• بە دوا داهاتەكانی ئەم گۆڕانكارییە ئەوەیە كە ئەم دەستوورە لە ڕاستیدا شتێكە كە كۆمپانیای ناوبراو بۆ خەڵك دەست نیشانی كردووە، نەك خەڵك بۆ خۆیان.جا هەر كاتێك كۆمپانیای ناوبراو بڕیار بدات و مەیلی لەسەر بێت دەتوانێت هەموو یاساكانی وەڵات بە تەواوی بگۆڕێت.
هەر لەبەر ئەوەشە كە دوای هەڵبژاردنەكانی ئەمریكا و لا بردنی دوناڵد ترامپ و ساختە كردنی دەنگەكانی خەڵك چەندین جار ترامپ لە وتار و قسەكانی دا دەیگووت ئەوەی ئێستا هەیە كۆمپانیای ئەمریكایە نەك وەڵاتێك بەناوی ئەمریكا و ئێستاش دەڵێت ئەگەر من ببمەوە سەرۆك كۆمار بێگوومان ئا لەو كاتەوە سەربەخۆیی ئەمریكا دەست پێدەكات و ئەمریكا دەگەڕێتەوە باوەشی خاوەنەكانی كە خەڵك و كۆتایی بە كۆمپانیای ئەمریكا دێت، هەر وەها یەكێك لە هۆكارەكانی ئەوەی كە ماوەیەكە بەردەوام ترامپ ڕاپێچی دادگا دەكرێت ئەوەیە كە نایانەوێت جارێكی تر بۆ پۆستی سەرۆكایەتی خۆی هەڵبژێرێت، چونكە بە هاتنی دوبارەی ترامپ كۆمپانیای ئەمریكا كۆتایی دێت و لەسەرانسەر جیهان گۆڕانكاریی گەورە بەهۆی نەمانی ئەم كۆمپانیایە كە بنەماڵەی ڕۆتشیڵد و ڕاكفلیرەكان ئیدارەی دەكەن كۆتایی دێت.

شتی ناوازەتر و سەیرتر بەڕێوەیە لە چاوەڕوانی بابەتی ناوازەتر بمێنن

((كوردی-2023))

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.