▪ ئەمڕۆ ٣٦ ساڵ تێدەپەڕێت بەسەر کارەساتێکی ناخ هەژێن و جەرگبڕ کە ئەویش ئەنجامدانی تاوانی کیمیاباران کردنی شاری هەڵەبجەیە
ڕاژان ستوونی
ئەمڕۆ ٣٦ ساڵ تێدەپەڕێت بەسەر کارەساتێکی ناخ هەژێن و جەرگبڕ کە ئەویش ئەنجامدانی تاوانی کیمیاباران کردنی شاری هەڵەبجەیە کە لە ١٦-٣-١٩٨٨ لە لایەن ڕژێمی بەعسی خوێن ڕێژو دڕندەوە ئەنجامدرا و، بووە هۆی شەهیدبوونی زیاتر لە پێنج هزار کەسی سڤیل لە ژن و پیاو منداڵ و مێردمنداڵ؛ هەروەها برینداربونی هەزاران کەسی تر..
دەوڵەتە عەرەبی و موسوڵمانەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست مخابن لە ئاست ئەم کۆمەڵکوژیەدا بێدەنگیان هەڵبژارد و بۆ یەک جاریش ئیدانەی ئەم تاوانە دژ ب مرۆڤایەتیەیان نەکرد.
بوردومانکردنی شاری هەڵەبجە درێژەپێدانی ئەو نەحشەیەی ڕژێمی بەعس بوو کە ناوی لێنرابوو پرۆسەی ئەنفال و کارەساتی هەڵەبجەش بەشێکی دانەبڕاوی ئەم پرۆسە قیزەوەنە بوو کە ئامانج لێی لەنێو بردنی کوردو خاکی پیرۆزی کوردستان بوو.
کارەساتی هەڵەبجە زامێکی ئەوەندە قۆڵە کە هیچکات لەیاد ناچێت و ساڕێژ نابێتەوە.
لە کۆتایی دا کورد زۆر کارەساتی گەورەی بەسەرداهاتووە، بۆیە پێویستە وانە لە ڕابردوو وەرگرێت و یەکڕیزی و یەکدەنگی بکاتە پێوەری بەرگریکردن لە کوردو کوردستان چونکە لە بنەڕەتدا ئامانجی گڵاوی داگیرکارانی کوردستان لە ناو بردنی کوردو دوزە ڕەواکەیەتی وبەس.
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.