▪ ئەم دە خوولەكە زێڕینە لە كیس خۆت مەدە


كەمال كوردی


تێبینی // ئەم دە خوولەكە زێڕینە لە كیس خۆت مەدە، ڕەنگە ژیانت بۆ هەتا هەتایە بگۆڕێت، خوێندنی ئەم بابەتە ڕەنگە دە خوولەك زیاتر نەخایەنێت، گەر تا ئێستا دێرێكی نووسینێكیشت نەخوێندووە بەڵام بە چەند كاتژمێڕیك لە گەڵ هاند و مۆبایلەكەتەوە خەریكی بینین و بیستنی شتی قۆڕ و بێ مانای ئەوا بۆ هەموو ژیانت ئەم چەند دێرە بە چەند خوولەكێك بخوێنە و سووپاسم بكە كە تۆم بە ئاگاهێنایەوە بۆ ئەوەی بزانی هێز و قیمەتت چەندە و مەڵی ئەمەش لەو كەسانەیە كە بە دوای لایك و كۆمێنتا دەگەڕێت، هەموویان پێشكەشی خۆت بەس داوام لە تۆ ئەوەیە تەنانەت بۆ یەكجاریش بێت ئەم دێرانە بخوێنە و دوای تەواو بوونی بڕۆرە ناو هزر و خەیاڵی خۆت ئەگەر چی دەزانن بێ گووتنی منیش هەر هزر و خەیاڵ دەتگرێت و ڕەنگە لە دوای ئەمە ئیتر نرخی خوێندن و كات بە فێڕۆ دان بزانی و لەوە تێبگەی كە وا چ سروەت و سامانێكی گرانبەها كە هەمان كات و هزری خۆتە بێهۆدە بە فێڕۆ دەدەی.
سێ جۆرە خەڵك هەیە،جۆری یەكەم ئەو كەسانەن كە فێرخوازن،كەسانێك كە دەخوێنن،ئەوانەی دەرس دەخوێنن،سەواد و خوێندەواری كۆ دەكەنەوە،ئەمانەی گەمژەی پلە یەكن.هەر چەند زانیاری زیاتر،زانستی زیاتر و خوێندەواری زیاتركۆ بكەنەوە و شەهادە و بەڵگە و بڕوانامەی زیاتر بەدەست بێنن،كوالێتی گەمژە بوونیان زیاتر دەبێت.بۆۆۆۆۆ؟ چونكە هەر چەند زیاتر زانستی خۆیان زیاد دەكەن،زیاتر پێیان وایە و وا بیر دەكەنەوە كە دەزانن و هیچ زەروورەت و پێویستییەكیان نییە كە شتێك فێر بن. ئەم هەستەی زیاتر زانین هۆكارێكە بۆ ئەوەی كابرا تەنانەت دەمارگیری و تەعەسووب و پێداگری بیگرێتەوە سەبارەت بەو شتانەی كە فێربووە و بۆیە حەز نەكات هیچ كات شتێكی نوێ و تازە فێر ببێت.
جۆر و گروپ یانیش تاقمی دووەم ئەو كەسانەن كە نازانن،بەڵام پێیان وایە كە دەزانن،بەڵام ئەوەی ڕاستی بێت نازانن،ئەمانە گەمژەی پلە دوون.كەسانێكن كە پێیان وایە دەزانن و وەهم و خەیاڵی زانینیان هەیە و چ پێویستییەكیش نابینن كە شتێك فێربن. بۆۆۆۆۆ؟ چونكە دەزانن، ئەمانە گەمژەی پلە دوون.
پلە و گروپی سێیەم كەسانێكن كە هیچ شتێك نازانن،دەشی زانن كە نازانن،ئەم جۆرە كەسانە لە كۆمەڵگادا پێیان دەگووترێت بێ سەواد ،نەخوێندەوا،بەڵام ئەمانە گەمژەی پلە سێن.ئەوەی ڕاستی بێت ئەم گروپە هەنگاوێك لە زانایی و بە ئاگابوونەوە دوورە.بۆۆۆ؟ چوونكە دەیزانێت كە نازانێت و پێویستە بڕوات و فێر بێت و بە دوای فێربووندا بكەوێت،بەڵام ئەوەی گەمژەی پلە یەكە،یان گەمژەی پلە دووە،ئەم هەستەی فێربوونی نییە،چوونكە پێی وایە كە هەموو شتێك دەزانێت و سەیر لەوەدایە كە ئەو شتەشی كە فێربووە دروست و ڕاستە.
هەموو سیستەمە پەروەردە و فێركاریەكانی جیهان،لە هەموو كۆمەڵگاكاندا،بۆ دەرەوە هانتان دەدەن،بۆ جیهانی دەرەوە،خوێندنەوە لە سەر جیهانی دەرەوە،لێكۆڵینەوەی و بە داواداچوونی جیهانی دەرەوە و هەروەها لێكجیا كردنەوە.جیاكردنەوەی ڕەش لە سپی،جیاكردنەوەی شەو لە ڕۆژ،تاریكی لە ڕۆشنایی،سەرما و گەرما،تەنیا تەركیزیان لەسەر جەمسەری دەرەوەیە.جەمسەر دووەم كە دەبێت جیهانی ناوەوە(جیهانی دەروونی)بەرپرسیارەتییەكەی لە ئەستۆی خۆتانە.بۆۆۆۆۆۆۆ؟
چوونكە لە هیچ شوێنێكی جیهان و لە هیچ كۆمەڵگایەكدا،هیچ ناوەندێك نییە، هیچ ئەكادیمییەك نییە، هیچ دامەزراوەیەك نییە كە فێركاریەكانی جیهانی ناوەوەتان فێربكات و بەرەو دونیای دەروون و ناوەوە بتان بات.بەرپرسیارەتی ئەمكارە تەنیا لە ئەستۆی خۆتانە،كاتی ئەوە هاتووە كە دەست لە چاوەڕوانكردن و چاوەڕێ بوون دەست هەڵگرین و دەست بە ئافڕاندن و خوڵقاندن بكەین.لەو دەرەوەیە هیچ ڕزگاركەرێك نییە بۆ ئەوەی بێت و لەو دۆخە ناڵەبارەی كە تێداین ڕزگارمان بكات.هەموو شتێك هەر بە خۆتی، دەروازەی زیهن، چاو و گوێچكەكانمانە.چاو و گوێچكە دەروازەكانی زیهنن،ئەو هەواڵانەی هەموو ڕۆژێك دەبینی و دەیبیستی،هەموو ئەو شتانەی لەم لا و لەو لا دەبینی و دەبیستی،دەبێت بە تەواوی ئاگات لەوە بێت كە زیهنت بە چ شتێك پڕ دەكەی.ئێمە هیچ شتێك لە جیهانی دەروون و ناوەوە فێر نەبووین، چوونكە كەس چ ئاماژەیەكی پێناكات.كۆمەڵی خەڵك لە بێ ئاگایی و ناووشیاریدان و ڕاستی و حەقیقەت تەنیا هی تاكەكانە،هی كۆمەڵەكان نییە،كۆمەڵی خەڵك هەرگیز ناتوانن لە ڕاستی و حەقیقەت تێبگەن.خەڵك بە گشتی( كە پێی دەڵێن هزر و زیهنی بە كۆمەڵ)زینهنی بەكۆمەڵ نزمترین زیهنی دەست نیشانكراوە، تەنانەت تاك و كەسێكی گەمژەش زانین و زاناییەكەی لە كۆمەڵ و خەڵك زیاترە چونكە دوو نیشانەی هەیە كە ئێوە دەتوانن بە هۆیەوە بچیە ناو هزر و زیهنی بە كۆمەڵەوە و یانیش خۆتی لێی بكێشیە دەرەوە.كاتێك هەموو خەڵك وا بە ڕێگایەكدا دەچن تو پێویستە پێچەوانەی ڕێگاكەی بڕۆی،ئەگەر دەتەوێت ئەنجامێكی جیاواز ببینی. هەرگێز نابێت گوێ لە كەڵەی خەڵك بگری،جۆن خەڵك بە گشتی هەر زوو دەكەونە داو و تەڵەوە( زوو لە خشتە دەبرێن).كۆنترۆڵی هزر و زیهنی بە كۆمەڵ زۆر ئاسانتره لە كۆنترۆڵی زیهن و هزری تاك بۆۆۆۆۆۆۆ؟ چونكە دوو نیشانە هەیە.
هەر كات ویستت پێچەوانەی رێگای خەڵك بڕۆی،دوو پرسیار بە مێشكتدا دێت و پێویستە زۆر زۆر ئاگات لێ بێت و ئاگادار بی.یەكێكیان ئەمەیە كە (( ئەگەر من وا خەریكە ڕاست دەڵیم،كە واتە ئەم هەموو خەڵكە هەر هەموویان گەمژە و گێڵن؟؟؟ و تەنیا من ڕاستم و ڕاستیەكان دەلێم؟؟؟)) جا ئەم پرسیارە ڕەنگە بتخاتە ناو هزر و زیهنی بە كۆمەڵ( گشتی) و دیسان بتگەڕێنێتەوە،لەوانەشە بە تەواوی ڕەها و ئازاد ببی.ئەمەش پەیوەستە بەو وەڵامەی دەدەیەوە. لەوەی كە هەموو خەڵك بەرەو شتێك یان بەرەوە لایەك بڕۆن،بە مانای ئەوە نییە كە ئەو ڕیگایە، ڕێگایەكی دروستە. دەزانی بۆۆۆۆ؟ چونكە خەڵك بە شێوەیەكی مێگەلی هەڵسووكەوت دەكەن،ڕێك وەك مێگەلی مەڕو و ماڵات، زیهنی بەكۆمەڵ و زیهنی گشتی واتا زیهن و هزری مێگەڵی و وەك مەڕ،بۆ نموونە ئەگەر لە دەستم بڕوانن، ئا لە پانی دەستمدا مێگەلێك هەبێت و دوو یان سێ مەڕی مێگەلەكە خۆیان فڕێدەنە خوارەوە،ئەوانی دیكەش یەك لە دوای یەك خۆیان فڕێدەدەن ئەویش بێ ئەوەی بیرلەوە بكەنەوە كە ئاخۆ بۆ خۆیان فڕێدەدەن.بەمە دەلێن هەڵسووكەت و ڕەفتاری مێگەلی.
نیشانەی دووەم ئەوەیە كە پێچەوانەی ئاراستەی خەڵك ڕۆیشتن ئازایەتییەكی زۆری دەوێت،نابێت هەرگیز فڕێو بدرێی كە ئەگەر ئەو رێگا و ئاراستەیی من دەڕۆم دروستە ئەی بۆ كەس بەو ئاراستە و ڕێگەیەدا ناڕوات؟؟؟ئەی بۆ هەموو خەڵك دەستەو یەخەی ڕێگا و ئاراستەیەكی ترن؟؟؟نەكە ئەم ڕێگام هەڵە و نادروستە و رێگای ئەوان دروستە؟؟؟وەڵامی ئەمەش دیسان هەر بۆ خۆت دەگەڕێتەوە كە بگەڕێیەوە سەر ڕێگا و ئاراستەی ئەوان یانیش نەگەڕێیەوە و بە ڕیگا خۆتدا بەردەوام بی.بینین و بیستن دوو كەرستەی زۆر زۆر گرنگن،بە مەرجێك كە بتوانی زۆر بە جوانی گوێ بگری و زۆر بە جوانی ببینی ئەویش بە ووشیاربوون و ئاگادارییەكی تەواوەوە.ئەو كات گومڕا نابی و لە ڕێ دەرناچی، لە خشتە نابرێی.

بۆ خەڵك زوو بە زوو نەخۆش دەكەون و سیستەمی بەرگری لەشیان نزم و كەمە،زۆر ئاسان نەخۆش دەكەون و تێكدەچن و دەفەوتن.خەڵك دەروازەی چوونە ژوورەوەی هزر و زیهنی خۆیان لێ ناكۆڵنەوە.دەرگا و دەروازەی هزریان كردووتەوە و هەر شتێكی قۆڕ و بێ مانا و چنەیی كە بۆیان دێت لەناوی دەنێن و هەموویانی یەك لە دوای یەك كۆ دەكەنەوە و ئەمانە دەبێتە هۆی ئەوەی ئێوە نەخۆش بكەون.بۆۆۆۆ؟؟؟ چوونكە حاڵ و ڕەوشێكی باش ئەنجامی باش و حاڵ و ڕەوشێكی خراپ ئەنجامی خراپی بەدوایدا دێت.حاڵ و ڕەوشێكی باش واتا هزر و بیری باش، هزری باش هەستی باش بەرهەم دێنن و هەستی باش واتا ئەنرژی و هێز و توانای باش، بە واتایەكی تر هزر و بیری پۆزەتیڤ و ئەرێنی و هەستی پۆزەتیڤ و ئەرێنی واتە ئەنرژیی پۆزەتیڤ و پێچەوانەشی هەیە واتە هزر و بیری نێگەتیڤ و نەرێنی، هەستی نیگەتیڤ و نەرێنی واتا ئەنرژیی نێگەتیڤ.
ئەنرژیی نێگەتیڤ و نەرێنی ئەوە نییە كە كەسێك دانیشیت و فڕمێسك بڕژێت یان پێنەكەنێت، ئەمە هەر بەتەواوی شتێكی دەروونی و لایەنی بینین و دەركەوتنی نییە.لە باسی ئەنرژیكیدا كەسیك كە زەردەخەنە لێدەدات،بەواتای ئەمە نییە كە ئەنرژییەكەی پۆزەتیڤە ڕەنگە ئەو مرۆڤ لە ناخ و دەروونییەوە دەردێكی ئێجگار قورس و گرانی هەیە و تەنیا دەمامكێكی بەستووە كە وا پێدەكەنێت.یان ڕەنگە كەسێك بگریێت و بەڵام لە ناخەوە شاد بێت و كێشە و گرفتێكی ئەوتۆی نەبێت.ئەم كەسە لە ناخەوە باشە تەنیا دەمامكێكی بەستووە.هزر و بیرەكان وەك دەمامكێك وان كە لە زیهنەوە دێن.هزر و بیرەكانمان هەمان ئەو شتانەن كە دەبینین و یانیش دەبیستین و بڕوایان پێدەكەین.هەموو بیرو باوەڕەكانمان كە دەبن هۆی ئەوەی كە نەخۆش بكەوین و یانیش نەخۆش نەكەوین.تەنیا كەسێك كە دەتوانێت چارەسەرت بكات و شیفات بدات،تەنیا و تەنیا خودی خۆتی نە هیچ شت و هیچ كەسێكی تر.بۆۆۆۆۆ؟ چوونكە لە ناخەوە بەتاڵی بەتاڵی،ئێمە هەر لە منداڵییەوە فێربووین كە تەنیا لە جیهانی دەرەوە بكۆڵینەوە و بەدواداگەڕانی بۆی بكەین.هەرگیز لە تەنیایی خۆماندا دانەنیشتووین و تەركیز و وردبوونەوەی لایەنی دەروونی و ناخی خۆمانمان نەكردووە.هەر بەو هۆیەشەوە لە ناوەوە و ناخەوە ناوبەتاڵین.لە دەروونەوە ناوبەتاڵین مانای ئەوەیە كە سەیرێكی ناخ و دەروونمان نەكردووە،ئەگینا دەروون و ناخمان ناوبەتاڵ نییە.ناخ و دەروونمان پڕاوپڕە لە قسەی هیچ و پووچ و زڵكاویەكانە كە هەر لە منداڵییەوە بیستوومان و بینیومانە و فێربووینە و ئەوانیش یەك بە یەكیان بوونەتە بیرو باوەڕ و بڕوا و خۆ گرتن و لێڕاهاتن(عادەت)، بوونە بە مەرجدار بوون،ڕێك وەك ڕۆبۆتێك.
ئەگەر باوەڕ و بڕوای خەڵك ئەوە بێت كە ئیوە هەرگیز نەخۆش ناكەون،یانیش سیستەمی بەرگری لەشت زۆر بەهیزە،ئەگەر لە قۆڵایی ناخ و دەروونتدا ئەم بڕوا و بیرو باوەڕت بێت كە (( من هەمیشە ساخلەم و تەندروستم،من نەخۆش نیم)) دڵنیا بە كە تۆ بە هیچ شێوەیەك نەخۆش ناكەوی و ئەگەریش نەخۆش بكەوی زۆر كەم و یانیش بە دەگمەن و درەنگ و زۆریش بە لاوازی نەخۆش دەكەوی.
ڕۆژێك من چوومە لای یەكێك لە هاوڕێكانم و ئەم تەكنیكەم بەكار هێنا با بزانم ئەنجامی چ دەبێت؟؟ بۆیە ستایل و ژێستی نەخۆشم بە خۆوە گرت وەك كەسێك كە پەستیوی گرتووە، دەكووكیم و پێمگووت كەوا من نەخۆش كەوتوومە و پەستیوم هەیە.تەنانەت تۆقەشم لەگەڵ كردبوو و ڕوومەتیشم ماچ كردبوو. خێرا ڕەنگی تێكچوو و زەرد هەڵگەڕا.
گووتی: (( ئەی بۆ نەتگووت؟؟ كە واتە ئێستا منیش نەخۆش كەوتم.))
ڕۆژی دواتری ئەو تووشی پەستیو بوو.نەخۆش كەوتبوو.لە حاڵیم پرسی،دەیگووت سەر و قورگم دێشیت و ژان و ئازارم هەیە، قورگم گیراوە،ئاوی كەپووم ناوەستێت، نەخۆشیەكەم لە تۆ وەرگرت، منیشت نەخۆش كرد.
پێمگووت: (( من هەر نەخۆش نەبووم،من تەندروستی تەندروستم،گاڵتە و سووحبەت و شۆخیم لەگەڵ كردی،بە گاڵتەوە گووتم نەخۆشم.))
دەستی بە پێكەنین كرد و بە جیددی وەرینەگرت و فشەی بە قسەكانم هات.هەستام و چوومە سەردانی و بینی كە من تەندروست و ساخلەم و باشم. رۆژی دواتری ئەو بە تەواوی باش بوو و نەخۆشیەكەی نەما.ئەوە ئەزموونێكی تەواو تاكە كەسی بوو كە بۆی سەلماندم كە زیهن سەرچاوەی هەموو نەخۆشیەكان.بیرو باوەڕ و بڕواتان دەتوانێت لە زەویتان بدات.باەڕ و زیهنت دەتوانێت تووشی شێرپەنجەت بكات، دەشتوانێت چارەسەری شێرپەنجەشت بكات و شیفات بۆ بێنێت.
ئەگەر ڕێكارەكان و تەكنیكەكانی كۆنترۆڵی مێشك و هزر و زیهنی خۆتان بزانن، دەتوانن بەسەر زۆربەی كێشە و ئالۆزیەكانی ژیانتان زاڵ بن و موجیزەكانیشی ببینن.

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.