▪ ئەم پێنج رێنماییە وادەکات لەمەودوا بەیانیان بایەخێکی تایبەت بە وەرزش بدەیت

رەنگە بەیانیان زوو لەخەو هەستیت و بچیت بۆ کار بەبێ وەرزش، یان هەر گرنگی بە وەرزشی بەیانیان نەدەیت و لەکاتێکی دیکەدا بیکەیت، بەڵام ئەم پێنج رێنماییە وادەکات لەمەودوا بەیانیان بایەخێکی تایبەت بە وەرزش بدەیت:

1-وەرزشی بەیانیان، دەبێتەهۆی ئەوەی تواناکانت باشتر بێت و تەرکیزت بەهێزتر بێت.

2- کاتژمێری بایەلۆژی جەستەت رێکدەبێتەوە و بەبێ خواستی خۆت بە سیستمێکی تەندروست و رێکخراوت دەبێت، چونکە هۆڕمۆنی “ئەندرۆفین” چالاک دەبێت، بۆ نمونە لە کاتی خۆیدا خەوت لێدەکەوێت و بەبێ زەنگ لە خەو هەڵدەستیت، هاوکات لە دڵەڕاوکێ دورتدەخاتەوە.

3-وەرزشی بەیانیان زیاتر یارمەتیدەرە بۆ توانەوەی چەوری و کالۆری لەش بەشێوەیەکی خێرا.

4-جەستەت چالاک دەبێت و یادگای مێشک بەهێزدەبێت و کەمتر توشی لەبیرچونەوە دەبیت، ئەمەش بۆ کارەکەت بەسودە.

5-بێگومان وەرزشکردن لە هەر کاتێکدا بێت گرنگە و سودی هەیە، بەڵام لە بەیانیدا زۆرترین سودی هەیە و پەستانی خوێن و لێدانی دڵ رێکدەخات و سوڕی خوێن چالاک دەبێت.

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.