▪ ئەنفال برینێکی سارێژ نەکراو خەمێکی لە یاد نەکراو.
دهۆک بەرۆژی
“با ئەنفال نەكەینە كەرەستەی موزایەدەی سیاسی”
بەبۆنەی ٤٠ هەمین ساڵیادی دەستپێكردنی كارەساتی دڵتەزێنی ئەنفال لە دژی خاكو رۆڵەكانی گەلەمان،
ئەو شەهیدانەی تەنیا لەبەر ناسنامەیان بوونە قوربانی دڕندەترین شێوازی بیركردنەوەو حوكمڕانی كە بەعسی گۆڕبەگۆڕ پیادەی كرد.
ئەنفال زامێكی ئەبەدییە لەسەر جەستەی گەلی ستەمدیدەی كوردو نیشانەی رووتانەوەی دوژمنانی گەلی كوردە لە هەموو بەهایەكی مرۆڤیو ئەخلاقی، لەگەڵ هەموو ئەو ئازارانەیشدا راستە دوژمن بێباكو دڵڕەق بوو، راستە جیهان بێ بەزەییو بێ دەنگ بوو، بەڵام گەلی كورد بەرگری لەخۆی كردو زیندوو مایەوەو ئێستا بەسەربەرزی رووی لە داهاتوویە.
لەو یادە خەمناكەدا دەبێت بە هاوڵاتییە بەڕێزەكانی كوردستانو گشت لایەنە سیاسییەكان بڵێین ئەنفالو گشت ئەو نەهامەتییانەی بەسەر گەلەكەماندا هاتوون دەبێت هانمان بدات لەبری ئەوەی بیكەینە كەرەستەی موزایەدەی سیاسی با پێكەوە كار بۆ بەدیهێنانی ئامانجەكانی گەلەكەمان بكەین بۆ ئەوەی قوربانیدانی ئەنفال بەفیڕۆ نەچێتو داهاتوویەكی ئارامو دوور لە كارەسات بۆ نەوەكانی دواڕۆژ دابین بكەن.
هەروەها سوپاسی جوامێریی و بەهاناوە چوونی خەڵکی قارەمان و نیشتمانپەروەری هەولێر و دەوربەری و ناوچەکانی دیکەی کوردستان دەکەین، کە لە کاتی ئەم کارەساتەدا، هاریکار و هاوسۆزی کەسوکاری ئەنفالکراوانی بارزانی بوون.
سڵاو لە گیانی پاکی شەهیدان و گشت ئەنفالکراوانی کوردستان وهەمیشە لە یادمانن.
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.