▪ ئەوەی ئەمروو لە لێژنەی دارای پەرلەمانی عێراق دەگۆزەرا چی پێمان دەلێت ؟

هشیار شکاک خورشید

سەرەتا ئەمە پلانێکی ناوخۆیی و دەرەکی بوو دژی هەرێمی کوردستان کراوە سێ شتی گرنگ پێمان دەلێن .

*یەکەمیان بەم دژایەتیەی خۆیان بەرامبەر هەرێمی کودستان ئەوەیان بۆ خەلک و رای گشتی دەرخست کە ئەم رێکەوتنەی حکۆمەتی هەرێم و حکۆمەتی عێراق زۆر سەرکەوتوو بووە بۆیە ئەمانەی ناوخۆ وا تەنگاو بوونە خەریک بووە ژان بگرن .

*دووەمیان لایەنەکانی تری پاشکۆی پارتی رووی راستەقینەی خۆیان بۆ خەلکی هەرێم دەرخست بەوەی هیچ کاتێک لە خەمی پێگە و داهاتووی حکۆمەت و هەرێمی کوردستان نین بۆیە ناو و واژوویان لە سەر سەرەوە دێت بۆ دژایەتی کردنی حکۆمەت و هەرێمی کوردستان و بەم کارەشیان یارمەتی پارتیاندا بەوەی پارتی تاکە حزب و لایەنە کە لە خەمی پێگە و داهاتووی هەرێمی کوردستان بێت .

*سێیەمیان دووبارە ئەمانە رووی خۆیان ئاشکرا کرد بەوەی بوونەتە بۆکەلەی دەستی دەرەکی ئەوان بۆیە دەستتیان لەگەل دۆژمنانی دەرەوە تێکەل کردووە تاوەکۆ شکست بە پارتی و هەرێمی کوردستان بێنن دواتر بکەنە لۆگۆ و سەرە مانشێتی هەلبژاردن لە بەرژەوەندی خۆیان بەکاری بهێنن چۆنکە دەزانن پارتی مسرە لە سەر ئەنجامدانی هەلبژاردن .

بەلام با ئەوانە باش بزانن هەرێمی کوردستان هیچ کاتێک وا بە ئاسانی تەسلیمی پلان و کارە نەزۆکەکانی ئەوان نابێت ئەوەی ئێستا ئەوان ئیدیعا و کاری لە سەر دەکەن هی دوێنێ و ئێستا نییە بەلکۆ ریشە کێشێکی دوور و درێژی هەیە کە لە پێش ئەوانیش هەبوون کاریان بۆ ئەوە دەکرد کە چی تەنیا دووران و شەرمزاریان لەگەل خۆیان بردووتە ژێر گل .

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.