▪ ئەو سیاسەتەی حکومەتی عیراق پیادە دەکات بەرامبەر بەکورد ڕژێمی پێشومان بیردەهێنێتەوە
جبار عبداللە مهاجر
ئەوەی ڕژێمی صەدام و دارو دەستەکەی دەیانکرد دەرهەق بەگەلی کورد و پێکهاتەکانی نێو وڵاتی عیراق خەریکە دووبارە دەبێتەوە، ئەوەی جیاوازە لەنێوان دیموکراسیەتی ئیستای عیراق و دیکتاتۆریەتی پێشوو ئەوەیە کەشیعەو سونەبوون، ئەگەرنا بەرپرسانی ئیستای عیراق خەریکە هەمان ڕێگای صەدامی گۆڕبەگۆر دووبارە بکەنەوە لەکوشتن و دوورخستنەوەی کورد لەسەر زێدی باب و باپیران و بڕینی مووچەو قوتی هاوڵاتیانی کوردستان، ئەو قۆناغەی ئیستا عیراق پیداتێدەپەڕێت مەترسیێکی گەورەیە لەسەر گشت پێکهاتەکانی نێو دەستوری عیراق و تێکچونی پەیوەندیەکان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و وڵاتانی دەرەوە، بەدرێژایی مێژوو دەسهەڵاتدارانی عیراق دژایەتی کوردیان کردووە هەرچی لەدەستیان هاتووە بەرامبەر بەکورد کردوویانە، ڕۆژانی تەنگانەش هانای خۆیان بۆ کورد دەهێنن و بێشەرمانە داوا لەقیادەی کورد دەکەن کێشەکانمان بۆ چارەسەر بکەن، دادپەروەری بۆ وڵات لەپێشینەی هەموو ئەرکەکاندا دەبینرێت بۆ بەرەوپێشبردنی وڵات لەهەموو بوارەکانی ژیان و دامەزراندنی عەدالەت خانەیەک کەهەموو پێکهاتەکان تیادا سودمەندبن نەک چەند کەسانێک بەهەوەسی خۆیان دەستبگرن بەسەر دەسهەڵاتەکان و لەبەرژەوندی خۆیان بەکاریبهێنن، ئەو دادپەروەریەش لەکەسی یەکەمی دەوڵەت و دادگای باڵای وڵات دەستپێدەکات ئەوکات بۆهیچ کەسێک نیە دەست لەکاروباری وڵاتدا وەربدات و مافی کەسانی تر پێشێل بکات، ئەوەی ئیستا باوە لەنێو عیراقدا دەسهەڵاتی تاکەکەسیە، واتا هەر بەرپرسێک لەلای خۆیەوە بڕیار دەردەکات و بێ ئەوەی حساب بۆ سەرووی خۆی بکات، ڕاگرتن و دواخستنی مووچەی فەرمانبەران و هێزە چەکدارەکانی سەربە حکومەتی هەرێمی کوردستان پلانێکە نوێ نیە بەڵکو سەدان ساڵە ئەو شێوازە حکومڕانیە بەرامبەر بەکورد پیادە دەکەن، دەبێ لایەنە سیاسیەکانی کوردستان هۆشیارانە مامەڵە لەگەڵ ئەو جۆرە سیاسەتەی بەرپرسانی عیراقدا بکەن، ئەگەر هاتوو هەر لایەنێک ملکەچی داواکاریەکانیان بوو ئەوە دۆخێکی ئاڵۆزتر ڕوو لەهەرێمی کوردستان دەکات دوورنیە هەموو داهاتە نەوتیەکان و نانەوتیەکان لەدەستی کورد دەربهێنن و یاری بوجەو موچەی هەرێمی کوردستان بکەن، ئەوەی لە ئیستادا بەرگری لەمافی موچەخۆرانی هەرێم دەکات تەنها پارتی دیموکراتی کوردستانە، ئەگەر پارتی هەڵوێستی نەبوایە ئیستا هیچ شتێک نەدەبوو بەناوی هەرێمی کوردستان، بۆیە پارتی هەموو کات لەدژی دوژمنانی کورد هەڵوێستێکی تاک لایەنەی هەبووە دژیان وەستاوەتەوە، ئامانجی پارتی مسۆگەرکردنی مافە دەستوریەکانی گەلی کوردە لەحکومەتی عیراق و هەموو ئەو پێکهاتانەی لەهەرێمی کوردستان دەژین،
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.