▪ ئەو هۆکارانە چين وادەکات قوتابی گزی بکات؟

1-نە بوونی هۆشياريەکی باشی خێزان لە پەروەردەکردندا.

2-بوونی کەسايەتيەکی لاواز.

3-ترس و دڵە راوکێی قوتابی لەسەرنەکەوتنی لەوانەکە.

4-لاوازی ئايين لە دڵ و دەروونی.

5-ئەرکی زۆری قوتابی و بێزاری لە خوێندن.

6-هەبوونی کەش و ژينگەیەکی گونجاوی قوتابخانە بۆ پەنابردن بۆگزی.

7-کاتی تەواوی نەبێتن بۆ وەڵامی پرسيارەکان.

8-نەبوونی بەرپرسيارەتی بەرامبەر بە خوێندن.

9-زۆر جار کاريگەری دايک و باوک لەسەر قوتابیەکە بە هەر جۆرێک بێت سەرکەوتن بە دەست بهێنێت.

10-نەبوونی ئامانجێکی دياريکراو هەوڵنەدانی بۆ
بە دەستهێنانی نمرەی باش و سەرکەوتنی.

11-یاريدەدەرە پێشکەوتووەکانی تەکنەلۆجيا کە دياريترينيانە لە سەردەمی مۆديرنی ئێستاماندا. بەتايبەت بلوتوث و هاوشێوەکانی.

12-بازرگانيکردنی هەندێ کەس بە ئامێرە تەکنەلۆجياکان و فرۆشتنی بە پارەيەکی باش هاندەر دە بێت بۆگزی ،
بە تايبەت ئەوقوتابيانەی لايەنی مادييان باشەو توانای کڕینیان هەيە..

(ئەنجام و چارەسەريەکانی گزيکردن)

پێوێستە چارەسەری و ئەنجامی گزيکردن،بزاندرێت،ئەنجامی گزيکردن زيانێکی يەکجار زۆر بەهەموو کۆمەڵگا دەگەيەنێت،چونکە بەفێڵ دەرچووەو نمرەی بەرزی هێناوە شايەنی ئەو شوێن و بەرپرسياريەتەنيە کە وەريگرتووە بەمەش سەرکەوتوو نابێتن و هيچ سودێک بەکۆمەڵگا ناگەيەنێتن،هەروەها زيادبوونی ڕێژەی تەمبەڵی لە کۆمەڵگادا دروست دەکا…
چارەسەريەکانيشی ئەمانەن:

1-به رنامه ڕێژی بەڕێوەبە ر لە گەڵ مامۆستايان لە دە ستپێکی خوێندن ،تايبەت بە ڕێنمايی گزينەکردن،و سزاکانی گزيکردن.
2- دروستکردنئ پەيوەندنی و متمانە لە نێوان مامۆستاو دايک و باوک باشترکردنی ئەم پەيوەنديەلە ڕێگای کۆبوونەوەی قوتابخانە،ئاگاداری چۆنيەتی هەڵس و کەوتکردنی منداڵە کانيان بن و لە هەر هەڵس وکەوتێکی خراپ و نەخوازراو زوو ئاگاداربکرێنەوە.
3-ڕۆلی ڕاوێژکاری دەروونی و توێژەرە کۆمەڵايەتيەکان لە يارمەتيدانی قوتابيان
4- زيندوو کردنەوەی بە ها ڕەوشتيە جوانەکان
5-ڕێگا گرتنە بەری ياساو سزای تووند بۆڕێگريکردن بەڕەنگاربوونەوە ی لە گزيکردن.
6-پەرەپێدانی سيستەمی پەروەردە کە ڕێگريبکاتن لەهەموو ئامێرە فريودەرەکانی بلوتوث و تەکنەلۆجيای نوێ ،سوپاس بۆخوا کە لە کابينەی نۆيەمدا زۆر بايەخ بەم بابەتە دراوە بە ڕێژەيەکی يەکجار زۆر گزيکردن کەم کراوەتەوە لە چاو ساڵانی ڕابردوو.
7-مامۆستا والێبکرێتن سيفاتی ئيسفەنجی بيتن،دوور بکەوێتەوە لە پرسياری ناڕوون و ئالۆز.
8-سيميناری ئايينی و هۆشياری پەروەردەیی بۆ روونکردنەوەی زيانەکانی گزيکردن و مەترسيەکانی.
9-هۆشياری قوتابی بدرێتن لەزيانەکانی گزيکرن و ئەنجام و سزاکانی .
10-ڕۆلی ميدياکان سۆشيال ميديا لە ئێستادا باوترين و کاريگەريترينيانە لەسەر قوتابی.


ئامادەکردن و نووسينی :
ئاوات محمد عثمان
ڕاهێنەری گەشە پێدانی مرۆیی

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.