▪ ئەو وەهمانەی نەتەوەیەکییان بندەست و کویلە کرد

نوسینی ـ عبدالرزاق مهدی

“ هەموو شتێک وەک یەکە ، هیچ شتێک شایەنی بایەخدان نیە ، زانینیش خنکێنەرە “ ( نیچە )

وەهمەکان ئەو باوەڕ و خورافیانەن کە مرۆڤ لەسەر ئاستی تاک و کۆمەڵ لەناو بیر و ئەقڵی خۆیان پەروەردەی دەکەین و برەویان پێ دەدەن و دەیانپارێزن، کاریگەری وەهمەکان ترسناک و بەهێزە، مرۆڤ بەهۆی پێویستی تایبەتی خۆی کە پەیوەستە بە سروشتی خۆدی مرۆڤەوە ملکەچە بەوەی کە بە هەر شێوازێک بێتن ئەو پێویستییانەی خۆی پر بکاتەوە ئەوجا کاتێک لێکدانەوەی ئەقڵانی نەیتوانی وەلامی پێویست بداتەوە بوو دیاردەیەک بوو بابەتێک وەهمەکان ڕێگەیان بوو خوش دەکرێت لە مێشکی مرۆڤەکاندا کە وەلامی پێویستییەکانی مرۆڤ بدەنەوە.
بەلام ئەوەی کە مرۆڤ نایزانێت ئەوەیە کە توانیتی ئەو پێویستییانەی خۆت پربکاتەوە بەلام کاریگەری ئەو وەهمانە ورد و درێژخایەن دەبێت لەسەر مێشک و هزر و نەستی تاک و کۆمەڵ ، ئەو وەهمانە تەواوی بیر و ئاراستەی کار و کرداری مرۆڤەکان ئەگۆڕن و مرۆڤەکان ملکەچ و داماو دەکەن بەرامبەر هەموو دیاردەکان، ئەوەی لە کاریگەری وەهمەکان ترسناکە لە ئەگەری لەناوچۆن و لاوازبوونیشیان بە هۆکاری بەرکار بوونی لە درێژمەودا و کاریگەری بەهێز و ورد و ریشەداری لە ناخی مرۆڤەکاندا، ئەبێتە هۆی ئەوەی کە ئەو مرۆڤە سەرگەردان و لاواز و خالی لە هەموو جوانی و هێز و توانایەک بێتن لە کاتی لەناوچۆنی وەهمەکاندا ، تەنانەت بەهێزترین مرۆڤەکانیش لە کاتی لەناوچۆنی وەهمەکان خراپ لاواز و تێکشکاو دەبن .
پوختەی سەرەوە سەرەتاکەیەک بوو وەک باسێکی کاریگەری وەهمەکان، ئەگەر ئێستە باسێکی سارتەر بکەین کە لە کاریگەری وەهمەکاندا لە شانونامەی ( مێشەکان ) باس لە خەلکی ناوچەیەک دەکاتن کە بە دەست وەهمەکامنەوە دەیاننالاند، کۆمەڵە لەو مرۆڤانە خەریکن بە دوای مردووەکاندا دەگەرێن هەست بە ترس دەکەن هەست بە گوناهەکانیان دەکەن هەست بە لاوازی دەکەن، سەرچاوەی ترسەکانیان بریتیە لەو ئەشکەوتەی کە سالی جارێک سەرەکەی دەکرێتەوە بە فەرمانی پاشا، تا خەلکەکە داوای لێخوشبوون بکەن، ئەو وەهمانەش کە دەوری ئەم ئەشکەوتە دروست بوونە دەستکردن و دروستکراوی خۆدی پاشان، پاشا لە توانای ئەو وەهمانە ئاگادارە کە ئەو خەلکە زەلیل و داماو دەکەن، پالەوانێک دێت و هەوڵ دەداتن ئەوان رزگار بکاتن بەلام باوەڕی پێناکەن هەوڵ دەدەن بیکوژن ناتوانن واز لە وەهمەکانیان بهێنن ناتوانن بژین و هەست بە مرۆڤبوونی خۆیان بکەن چونکە مردوو پەرستی ڕێگەیان پێ ناداتن ، لە بەشێک لەو شانونامەیە سارتەر بەو جۆرەی نوسیووە “خەلک ئازارەکانیان خۆش دەوێتن، ئەوان پێویستیان بە برینێکی هۆگر هەیە کە بە وردی چاودێری بن بە نینوکە پیسەکانیان بیخورێنن” لە کوتایدا پالەوانەکان هەوڵ دەدەن بەسەر مێشەکاندا زال بن کە خوێنی مرۆڤەکان دەمژن و پارێزەری وەهمەکانن بەلام دەگەن بە ئەنجامێک “ ناتوانی بەسەر خراپەیەکەوە زال بیت تەنها بە خراپەیەکی دیکە نەبێت “ ئەمەش دەربرینیکی وەرگیراو لە ئەدەبی بالای سارتەر بوو لەبارەت وەهم .
ئێمە بوو رزگاربوون لە وەهمەکان ئەبێت بگەرێنەوە بوو خۆدی خۆمان بوو ناخی خۆمان ئەبێت هەوڵ بدەین ئاگامەند و تێگەیشتوو بین ئەبێت کۆمەڵە تایبەتمەندی لەخۆماندا بەهێز بکەین، ئەرستووی گەورە فەیلەسوف بەرجەستەترین تایبەتمەندی مرۆڤ بە گیانی ئەقڵی یان ئەندیشەی دادەنێت، دیکارتی گەورە فەیلەسوف پێداگری لەسەر دوو گریمانە دەکاتن :
١ – سەرجەم مرۆڤەکان لەلایەن ئەقڵەوە بنەمای یەکسانیان هەیە .
٢ ـ سەرجەم مرۆڤەکان لە ڕێگەی بەکارهێنانی ئەقڵەوە بە ڕاستەقینە دەگەن .
کەواتە ئەبێت برەو بە ئەو گیانە ئەقڵیە بالایەی خۆمان بدەین تا بتوانین لە وەهمەکان رزگار بین، ئەبێت بەرە زانین و تێگەیشت برووین ئەبێت ئەقڵمان بە جۆری توانادار بکەین کە تەنها لێکدانەوەی بەهێز و ئەقڵانی برەوپێبداتن نەک وەهم ،سوکرات لە بابەتی زانین دەلێت “ تەنها یەک جۆر چاکە هەیە ( زانین ) و یەک جۆر خەراپە هەیە نەزانین “ کەواتە خۆدی رویشتن بەرەو تێگەیشتن و زانین رویشتنە بەرەو چاکە و چاکەخوازی ئەمە دەبێت بە خۆدی خالی بەرامبەر وەهم و نەزانین.
خالێکی تر بوو مرۆڤ جیا لە ئاگامەندەی کە زۆر گرنگە لە پرسی رزگاری لە وەهمەکان جیا لە ئاگامەندە من لە خۆدی عیشق و خوشەویستیدا دەبینم، فاکتەری هاوتەریبە لەگەڵ ئەقڵ بوو رزگاری مرۆڤەکان
، خوشەویستی خاوەن هێزی گەورەیە کە مرۆڤ توانادار ئەکاتن تا بەرگەی کەوتن و لاوازی بگرێت بەرگەی مێشەکان بگرێت بجەنگێت تا سەربکەوێت، پاسکال دەلێت “ دڵ هەندێک هۆکاری هەیە کە ئەقڵ نایانزانێت” هەربوویە ئەبێت رەهەندی مەعنەوی هاوتەریبی رەهەندی ئەقڵانی جێگای تێرامان و گرنگی پێدان بێت بوو رزگاربوون لە وەهمەکان ،نیچەی گەورە فەیلەسوف دەلێت “ لە کوێ مرۆڤ چیتر ،نەتوانێت ئەویندارببێت ، دەبێت ئەو شوێنە بەجێ بهێلدرێت “ چونکە بێ خوشەویستی بێ عێشق ویستن بوونی نابێت کە نیچە لە باست ویستن دەلێت “ ویستن رزگارکەرە ،لەبەر ئەوەی ویستن ئافراندنە” لە گرنگی و پێگەی ویستن بوو مرۆڤ یەکلاکەرەوەیە بە بوچۆنی نیچە شوناسی مرۆڤ ویستە نەک ئەوەی مرۆڤ بونەوەرێکی قسەکەربێت، کەواتە دوو رەهەندەکەی رزگاری لە وەهمەکان بە ڕوونی بومان بەدەرخران، نیچە هاوشێوەی سارتەر گەیشت بە هەمان ئەنجام لە گەشتی ژیانی خۆی کە دەلێت “ مرۆڤ لە پێناو باشەکانیدا پێویستی بە هەرە خراپەکانیەتی “
کوردی وەک نەتەوە تۆشی هەمان جەنگی وەهمەکان بووە کە داگیرکەر و لاوازی کلتووری و دواکەتووی خولقاندوونی ، وەهمەکان چ ئاینی چ میتالوژی چ نەتەوەی چ دەستکردنی پاشا و ستەمکارە داگیرکەرەکان، لە ناخ و کردار و نەستی تاک بە تاکی کوردا رەگی درێژ و بەهێزیان داکوتاوە ، کاریگەری ئەو وەهمانەی کە لە سەردەمی زۆر کۆنی باپیرانمان لە کومەڵگە بەرکار کرابوون تا ئێستە لە نەستی ئێمە بوونی هەیە و کاریگەرە ، فروید گەورە دەروونشیکار دەلێت “ سەرجەم کردارەکانی ئێمە لە رێگەی نەستەوە ڕێنوێنی دەکرێن “
کۆی بابەتەکانی سەرەوە وەک گەشتێکە بوو ناو جیهانی وەهمەکان و دەبێت ئیمە کورد رزگاری خۆمان لە رزگاربوون لە وەهمەکاندا ببینین .

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.