▪ بابەس بێت پەرتەوازەیی و لێکترازان …. تەبایی و یەکهەڵوێستی و یەکدەنگی …
وەلید محەمەد
دەرمانی گشت نەخۆشیەکانەو کاتی ئەوەیە یەکهەڵویست و تەباو یەککڕیزبین و کۆتایی بەپەرتەوازەیی و سەنگەر لەیەکگرتن بێنین بۆ ئەوەی بەسەر ئاستەنگەکاندا سەربکەوین. گەر یەکهەڵویست نەبین ، ئەوا هەموومان زەرەر دەکەین .. ئێستا کاتى شەڕە جوێن و چەقۆ لەیەکترى تیژ کردن نیە ، چارەنووسى گەلى کوردستان لەمەترسیدایە … پێویستە لەو دۆخە نوێیەدا گەلی کوردستان لەسەر پێیەکانى خۆى بوەستێت ، لایەنەکانى دەسەڵات بەرامبەر ئەو دۆخ و قۆناغە بەرپرسیاریەتى مێژووییان دەکەوێتە سەر شان .. نابێ لەو دۆخە هەستیارە ڕابکەن .. سەرکەوتنى گەلی کوردستان ، سەرکەوتنى هەموو لایەنەکانە … ئەو سەرکەوتنەش بەیەکڕیزى و تەبایى و یەکترى قبوڵ کردن دێتە دی .. پشت بەستن بەگەل و هێزى شەقام لەپشت بەستن بەم ووڵات و ئەو ووڵات زۆر بەهێزترە .. بۆیه پێویستە پشت بەگەل ببەستین و مژدەی سەرکەوتن ڕابگەیێنن. شاعیری گەورەی کورد بێ کەس دەڵێت:
قەت مەڵێن دوژمن بەهێزە تۆپ و تەییارەی هەیە
ئیتیفاقتان گەر هەبێ زۆر زەحمەتە خۆی ڕاگرێ
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.