▪ بارزانى نەمر مێژوو وشوناس و شانازى هەمیشەیی نەتەوەیی ــ زێیێ بادینان
گەلى كورد وەک نەتەوەیەکى ماف و خاک داگیرکراو دیرۆکێکى پرشانازى و لەمێژینەى هەیە لە بەرخودان و خەبات و قوربانیدان هەریەكە بەشێوازێك هەوڵی داوە دەسەڵاتى خۆی بسەپێنێت، بەڵام لەڕووی هەوڵدان بۆ بەدەستهێنانی مافەكانی كورد و ئازادی بۆ گەلی كورد هیچکامیان وەک بارزانی نەمر نەبوونە، ئەو ڕێبەرە ئەفسانەیی هەموو تەمەنی خۆی لە خەبات و تێکۆشان بەردەوام بوو لە پێناو بۆ بەدەسهێنانی مافەرەواکانى نەتەوەکەى و توانى هەموو کورد لە ژێر یەک ڕشماڵدا کۆبکاتەوە ، ئیتر لە هەر ئاوارەیی و قاچاقبوون لە نێوان هەر چوار دەوڵەتى داگیرکەرى کوردستان هەر لە پاڵپشتى کۆمارى کوردستان لە مەهاباد تا شۆڕشى شێخ مەحموود لە باشوورى کوردستان و ئینجا باکوورى کوردستان و، ئەمەش خۆى لە خۆیدا بەڵگەیەکى حاشاهەڵنەگرە لەسەر ئەوەی كە ئەو ڕابەر مێژووییە ،تەنها هەوڵی بۆ باشووری كوردستان نەداوە، بەڵكوو تەواوی هەوڵدانەكەی بۆ تێكڕای كورد بووە.
بۆیە ، بارزانى نەمر ئەو رابەرە تێکۆشەرەیە کە لە مێژوودا وێنەى نەبووە و دووبارە نابێتەوە ،چونکە بەدرێژایی مێژووی خەباتی و تێکۆشانى هەرگیز سازشى لە سەر خاکى کوردستان و مافەرەواکانى بۆ هیچ داگیرکەرێک نەکردووە وهەرگیز لە پێناو بەرژوەندى شەخسى هەوڵى نەداوە ، ئەمەش خاڵێك بوو خەسڵەتە جوان و بەرزەكانی بارزانیی نەمرە کە بەدرێژایی مێژوو نەبوو ونابێت ، كاتێك باسی مستەفا بارزانی باوکى ڕۆحى نەتەوەى کورد دەكەین ، دەبینن کە هەموو ئەو دەستکەوتانەى کە دوێنى لە شۆڕشى مەزنى ئەیلوول و دواتر لە شۆڕشى پێشکەوتنخوازى گوڵان کە خۆى لە ئۆتۆنومیی و ئینجا ڕاپەرین و پەرلەمان و حکوومەت و قەوارەى فیدڕاڵیی و ئێستاى کوردستانى بەهێزمان دێتەوە بەرچاو کە راستە بەچاوەکانى خۆى ئەو ئازادیی وسەربەستییە نەبینى بەڵام هەمیشە بە مێشک و رۆحى هەست پێدەکرد و كەلەژێر ڕۆڵ و كاریگەری ئەو گەوهەرە هاتەدی.
خەبات دەیان ساڵەى ئەو ڕێباز و مستەفا بارزانی نەمر لە پێناو بەدیهێنانى ئازادى و سەربەستى گەل و نیشتمان بوو تا کو ، گەلە کورد خۆى بریار لە سەر چارەنوسی بدات و ژێر دەستى داگیرکەر نەبێت ، لەهەموو ڕویێكەوە ئامادەیی تیادا هەبوو دانوستان بكات لەگەڵ داگیرکەر و دەسپێشخەر بوو بەس بۆئەوەی ئاواتی گەلەكەی بەدی بهێنێت، بەڵام دوژمنان بەردەوام لەپیلانگێڕیدابوون بۆ لەناوبردنی ئەو ڕابەرە ئەفسانەییە چ لە سەر ئاستى ناوخۆییو چ لە رووى نێودەوڵەتیی هۆکارە کەشى ڕژد بوون لە سەر بەدەستهێنانى مافەرەواکانى کوردوکوردستان ، بەڵام پیلانەكانیان سەركەوتوو نەبوون، ڕۆڵ و كاریگەری بارزانی نەمر ڕەنگدانەوەیەکى باشی هەبوو لەبیرو هزری هەرتاكێكی كورد كەخاوەن بیروباروەرێکى بەهێزبن لەبەرامبەر هەستە نیشتیمانى و نەتەوەییەكان .
بۆیە، هەموو ئەو خەبات وئاوارەییو سازش نەکردن و کوردایەتیی ڕاستەقینەى بارزانى و ئازایەتى و لێهاتووییان و بەرگەگرتنى لە سەختنرین هەڵومەرج و رووداو و پێشهاتەکانى ناوچەکە وایانکردووە کە ، شوناسێکى جوان و گەورە بۆ کورد وکوردستان دروست ببێت ، هەر بۆیە، بیرەوەریی وخەبات وداستان و بەرخودانى ئەو رابەرە ئەفسانەییەى نەتەوەیی کورد لەبیروهزری هەر كوردێكی دڵسۆز بۆ هەتا هەتایە بە زیندوویی دەمێنێتەوە، تەنانەت پێویستە نەوە دوای نەوە لەهەبوونی رابەرێکى خاوەن مێژوو و دەیان داستانى نەبەردى وقارەمانى کە چیا و دۆڵ و رووبار و دەشت و هەموو شوێنکى ئەم کوردستان گەواهیدەرن وەكو بارزانی ئاگاداربكەینەوە تاكو زیاتر كار لەسەر مێژووی وڵاتی خۆیان بكەن و هەمیشە شانازیی پێوە بکەن .
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.