▪ بارزانی نەمر لە دڵی میللەتدا زیندووە ..
هشیار شکاک
بارزانی نەمر ئەو مرۆڤ و سەرکردەیەی ئەگەر چی بە جەستە ماڵئاوایی لێکردین بەڵام خەبات و بەرخودانی ئەم پیاوە مەزنە لە لاپەرە پر لە سەروەرییەکانی مێژووی ئەم گەڵە جێگای شانازی هەموو کوردێکی ئاشتی خواز و نیشتیمان پەروەرە لە هەر چوار پارچەی کوردستان ، تەنانەت ئیرادە و چاونەترسی و قوربانیدانی ئەم سەرکردەیە لە رۆژگارە پر لە سەختیەکانی ئەم گەڵە بووتە سەرچاوەی بەدی هێنانی قوتابخانە و رێبازێک کە پریەتی لە هێز و ئیرادە و بوێری و راستگۆیی و گیانفیدایی و خودا ناسی و ئاشتی کە ئەویش رێبازی پیرۆزی بارزانە و رۆژ لە دوای رۆژ و نەوە لە دوا نەوە رێبوار و هۆگرانی ئەم رێبازە لە زیاد بوون و هەڵکشاندان و بونەتە چقلی چاوی هەموو ئەو نەیار و دۆژمنانەی کە بیانەوێ ئەم گەڵ و هەرێمە لاواز بکەن و نەهێلن .
بارزانی نەمر کەم ژیا بەلام بۆ گەل ژیا بۆیە قەد لە بیر ناکرێت چۆنکە لە ناو دڵی میللەتدا زیندووە .
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.