▪ بارزانی هه‌وێنی كوردپەوەری و تەبایی


رێبوار حەمەلاو شوانی

هه‌موو ئه‌و ده‌ستكه‌وت و شانازییانه‌ی كه‌ به‌رهه‌می خه‌بات و قوربانیدانی گه‌له‌كه‌مانن هه‌روه‌ها به‌ ئاسانی نه‌هاتوونه‌ته‌دی ، به‌ڵكو بوونی سه‌ركردایه‌تییه‌كی ژیرانه‌یه‌ له‌ قۆناغه‌ جیاوازه‌كانی شۆڕش و خه‌بات و ڕاپه‌رینه‌ شكۆمه‌نده‌كه‌ی ساڵی 1191 هه‌میشه‌ خه‌سڵه‌ته‌كان و رۆحییه‌تی و هه‌نگاوه‌كان بوونه‌ته‌ هه‌وێنی ته‌بایی وچاره‌سه‌ری وهه‌ڵگرتنی به‌رپرسیاریه‌تیی ..ستراتیژی سه‌ره‌كیی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌ رابه‌رایه‌تیی بارزانی له‌ رابردوو و ئێستادا وداهاتووشدا به‌ ئاڕاسته‌ی یه‌كریزی وته‌بایی وئاشته‌وایی نێوماڵی كوردستانی بووه‌ دوور له‌ هه‌موو بیركردنه‌وه‌یه‌كی ته‌سكی حیزبی و به‌رژوه‌ندیی تایبه‌تی ، ئه‌وه‌ له‌ په‌یامه‌ مێژووییه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی له‌ رۆژانی 11-12/ی مانگی 5ی 2023 زیاتر ره‌نگدانه‌وه‌ی دایه‌وه‌ به‌وه‌ی كه‌ ئه‌گه‌ر یه‌كریز بین ئه‌وا ڕێگه‌ی 70 ساڵه‌ به‌ 7 رۆژ ده‌بڕین.
به‌تایبه‌ت كۆبوونه‌وه‌ و دیداری ڕاسته‌وخۆیی سه‌رۆكی حكوومه‌تی كوردستان و جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌ت، ئاماژه‌یه‌كی روون بوو بۆ هه‌نگاونان به‌ره‌و خاوبوونه‌وه‌ی هه‌موو گرژییه‌كان وكردنه‌وه‌ی گڕێكوێره‌كان كه‌ له‌ ماوه‌ی چه‌ند مانگی رابردوو به‌رۆكی هه‌موو كوردستانی گڕتبۆوه‌،چونكه‌ مێژوو له‌ رابردوو ئه‌و راستییه‌ی سه‌لماندووه‌ كاتێك نێوماڵی كورد ته‌با نه‌بێت ورۆحییه‌تی به‌رپرسیاریه‌تیی وه‌لاوه‌ بنڕێت ، ئه‌وا زه‌ررمه‌ندی سه‌ره‌كیی گه‌لی كوردستان و شوناس و سه‌نگ و پێگه‌ی ده‌بێت و سوودمه‌ندی سه‌ره‌كیش دوژمنان و ناحه‌زانی ئه‌م گه‌ل و نیشتیمانه‌ ده‌بن كه‌ به‌درێژایی مێژووی خه‌باتی ده‌یان ساڵه‌ له‌ پێناو ئازادی و سه‌ربه‌ستی و به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و ده‌ستكه‌وت وشانازییانه‌ خوێن وگیانی به‌خشیووه‌ .
مێژوویی سێ ده‌یه‌ی رابردوو، هه‌موو ئه‌و راستییانه‌ی سه‌لماندووه‌ كه‌ ،ئه‌وه‌ی سوود له‌ زێهینه‌تی ئاڵۆزكردنی نێوماڵی كورد و هه‌وڵی دروستكردنی شه‌ڕ وناكۆكیی نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی بینیووه‌ ، كه‌ ئامانج تێیدا شه‌ڕی كورد دژی كورد بووه‌ و ئه‌زموونی ناخۆش وتاڵیشمان تێپه‌ڕاندووه‌ ته‌نها دوژمنان وداگیركه‌رانی كوردستان بووه‌، پێچه‌وانه‌كه‌شی هیچ شتێك به‌ قه‌د پێكه‌وه‌یی و ئاشته‌وایی سوود و قازانجی به‌ كورد وكوردستان و قه‌واره‌كه‌ی نه‌گه‌یاندووه‌.
چونكه‌ مێژوویش پێمان ده‌ڵێت كه‌ ،ئه‌نجامی ته‌بایی و ئاشتی و سه‌قامگیری و یه‌كترقبووڵكردن هه‌میشه‌ ده‌ستكه‌وتی گه‌وره‌ و به‌هێزتربوونی سه‌نگ وپێگه‌ی هه‌رێم و گه‌لی كوردستان بووه‌ ،له‌ هه‌موو قۆناغه‌كانیشدا ، پارتی وبارزانی باوكانه‌ و برایانه‌ و به‌رپرسیارانه‌ و دڵسۆزانه‌ ،به‌تایبه‌ت له‌ قۆناغه‌ هه‌ستیاره‌كاندا و ئه‌و كاتانه‌ی كه‌ بێ ئومێدی و بێ متمانه‌یی باڵی به‌ سه‌ر دۆزی كورد دا كێشاوه‌ هه‌نگاویی گرنگ وستراتیژی و كوردانه‌ی به‌ره‌و چاره‌سه‌ری هاویشتووه‌ ، ناكرێت ئاماژه‌ به‌ هه‌نگاوه‌كانی سه‌رۆك بارزانی ، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێم و مه‌سروور بارزانی ، سه‌رۆكی حكوومه‌تی كوردستان نه‌كه‌ین كه‌ له‌ قۆناغه‌ سه‌خته‌كاندا زۆر ژیرانه‌ و وردبینانه‌ ئه‌رك وبه‌رپرسیاریه‌تییه‌كانیان به‌جێگه‌یاند و توانیان ڕێگه‌ له‌ لێكترازان و ناكۆكیی نێوماڵی كوردستانی بگرێت و هه‌میشه‌ هه‌نگاوه‌كانیان له‌و په‌ری په‌رۆشی و هه‌میشه‌ له‌ روانگه‌ی چاره‌سه‌ری باشتر وبه‌رژوه‌ندییه‌ باڵاكانی گه‌ل و نیشتمان بووه‌ تا به‌رژوه‌ندی شه‌خسی و حیزبی و هەمیشە روانگەی چارەسەری پێ باشتر و لەپێشتر بووە لە هەر روانگەیەکی تر، لەگەڵ ئەوەشدا هەرگیز ماندوو نەبووە و نابێت لە پێشکەشکردنی چارەسەردا بۆ سەرجەم کێشەکان.
به‌تایبه‌ت قه‌واره‌ی هەرێمی کوردستان ، له‌ رووی پێگه‌ی جوگرافییه‌كه‌یه‌وه‌ و دانیشتوان و پێكهاته‌كانییه‌وه‌ و پێمان ده‌ڵێن كه‌ هه‌موومان له‌ نێو یه‌ك كه‌شتیی و یه‌ك چاره‌نووسمان هه‌یه‌ ، بچووكترین زیان كاریگه‌ری له‌ سه‌ر هه‌موو تاكێكی ئه‌م كوردستان داده‌نێت به‌ بێ جیاوازی ، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ ڕێگه‌ی به‌هێزبوونمان و هه‌نگاونان به‌ره‌و داهاتوویه‌كی گه‌شتتر وبه‌هێزبوونی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان كه‌ ئومێدی نه‌ته‌وه‌یه‌كه‌ و به‌تایبه‌ت كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیش چاویان له‌ سه‌ر ئه‌و دوورگه‌ سه‌قامگیره‌ له‌ ناوچه‌یه‌كی پڕكێشه‌ وئاڵۆزدا ..
به‌تایبه‌ت هه‌میشه‌یه‌ ڕژدبووه‌ له‌وه‌ی كه‌ كێشه‌ وگرفته‌كان چه‌نده‌ گه‌وره‌ بن ودرێژخایه‌ن بن ، ئه‌وا خاڵێكی هاوبه‌ش بوونی ده‌بێت بۆ چاره‌سه‌ری و كردنه‌وه‌ی ده‌رگه‌ داخراوه‌كان و كێشه‌كان و ئینجا لۆژیك و گفتوگۆ له‌ نێوان گشت حیزبو لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ، هه‌موو ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی بارزانی بۆ یه‌ك ئامانج و ستراتیژییه‌ ئه‌ویش وانه‌ وه‌رگرتن له‌ ئه‌زموونی رابردوو و به‌رژوه‌ندییه‌ باڵاكانی گه‌ل و نیشتمان ، كه‌ بارزانی هه‌وڵ و تێكۆشانی زۆری له‌ پێناو ئه‌نجامداوه‌ ، تا ڕێگری له‌ لێكترازان و ئاڵۆزییه‌كان كه‌ ناحه‌زان و دوژمنان به‌رده‌وام كاریان له‌ سه‌ر ئاڵۆزتركردنی ره‌وشی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرد بگرێت، چونكه‌ ده‌بێت هه‌مووان ئه‌و راستییه‌ بزانین كه‌ كوردستان ماڵی هه‌مووان و هه‌مووانیش ده‌بێت ئه‌رك و به‌رپرسیاریه‌تییه‌كانی هه‌ڵبگرین ، ئه‌و راستییه‌ له‌بیر نه‌كه‌ین كاتێك ته‌با بین ئه‌و رێگه‌ی ده‌یان ساڵه‌ به‌ چه‌ند رۆژێك بۆ به‌ده‌سهێنانی ئامانجه‌گه‌وره‌كه‌مان و پارێزگاریكرن له‌ ده‌ستكه‌وته‌كان ده‌برین..

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.