▪ بارزانی و رێبازەكەی واتا خۆنەچەماندن و سەربڵندی….
رێبوار حەمەلاو شوانی
لە قۆناغە سەخت و هەستیارەكانی نەتەوەكەمان رابەر و سەركردەی وەها هەڵكەوتوون كە نەیانتوانیووە دەست لە سەر دەست دابنێن و چارەنووسی نەتەوە و نیشتمانەكەیان بسپێرنە دەستی قەدەرێك كە داگیركەران و دووژمنان بۆیان دیاركردوون ئەویش ژێردەست ژین و مانەوەیان لە ژێر چەپۆكی ستەمكارییان ، یەكێك لەو رووداوە گرنگ و قۆناغە مێژووییەی گەلەكەمان شۆڕش و رابەرایەتیكردن نەتەوەكەمان خەبات و راپەڕینی بارزان و ڕێبازی بارزانییە بووە كە لە سەختترین هەڵومەرج وچارەنووسسازەكاندا ، بەرخودانی لە دژی داگیركەرانی و ناحەزانی كورد وكوردستان دەستپێكرد و ڕێگەی سەختی خەباتی هەڵبژاردن و بەرگەی نەهامەتی و پیلانگێری و هەموو ناخۆشییەكانی گرت و تێیدا ژیا ، لەگەڵ ئەوەی جگە لەخوا و تێكۆشەران و چیاكان هیچ پشت و پەنایەك نەبووە ، بەڵام بە ئیرادەیەكی بەهێزوپۆڵایین و بروا بەخۆبوون بە داهاتوو و دۆزی رەوایی نەتەوە و نیشتمانەكەی توانی مێژووییەكی پڕسەرەوەری و كەرامەت تۆماڕ بكات ، قارەمانەیەتی و خەباتی رەوایی بۆ كورد وكوردستان و لەو رێگەیەشەوە، میراتێكی گەورەی لە خەبات، دژی ستەم و زۆرداری بۆ رۆڵەكانی بەجێهێشت.
بارزانی و هەڤاڵانیی پاڵپشت بوون شۆڕش و راپەرینەكانی نەتەوەیی كورد و دیارترینشییان كۆماری كوردستان لە شاری مەهاباد، بارزانی رەمزی نەتەوەیەكی بەش خوراو زوڵملێكرا بوو كە جیهان لە رێگەی ناوی ئەوەوە كوردی ناسی، لە دوای خۆشی رێبازێكی جێهێشتووە كە ئەمڕۆ گەلی كوردستان توانیویەتی لەبەر رۆشناییەكەیدا لەناو گێژاوی ئاڵۆزییەكانی جیهاندا سیاسەتێكی هاوسەنگ و هێور بگرێتەبەر و لەناو هاوكێشە نێودەوڵەتییەكانی ئەم سەردەمە و باری سیاسی پشێوی عێراقدا، پێگەی خۆی بپارێزێت.
بارزانی ، ژێر دەستی و ستەمكاری دوژمنان وداگیركەرانی ژێر پێخست و شۆڕش و بەرخودانی لە بارزان دەستپێكرد ، توانیی هەموو كۆسپ و پیلانگێریی و ئاستەنگەكان بەو ئیرادە بەهێزەوە تێكبشكێنێت و ئینجا داوای مافەرەوا زەوتكراوەكانی گەل و نیشتمانەكەی بكات ، هەر بۆیە، هەموو تەمەنی پڕ شكۆ و گرانبەهایی لە پێناو ئازادی و سەربڵندی نەتەوەكەی بەخشیی و هەرچی پڕسوود و قازانج بوو لە پێناو بەدیهێنانی ئاواتی گەل و نەتەوەكەی و گەیاندنی بە ئامانجەرەواكانی بەخشیی تاكو لە ستەمكاری و ژێر دەستی گەلەكەی رزگار بكات و مافەكانی بەدەست بێنێت .
بارزانی سەركردە و رێبەرە مێژوویی و ئەفسانەیی نەتەوەیی كورد خاوەن ئەزموونێكی بەهێزو بێگەردی لە ئاڵاهەڵگری و پێشەنگی لە كوردایەتیی گڕتبووە دەست و كەلتووری خۆنەچەماندن و خزمەتكردنی بە گەل و خاكی كوردستان بۆ هەتا هەتایە بەجێهێشتووە ، بارزانی رەمزی سەربڵندی و شكۆمەندی نەتەوەكەی بوو تا هەمیشە لە لاپەرەكانی مێژوو بە شوناس و خەسڵەتەكان ببێتە شانازی ، بارزانی و رێبازەكەی هەمیشە وەك مەشخەڵێكی ڕێنشاندەر ورووناكییە بۆ خەباتی دوێنی و ئەمرۆ و سبەی و بەكاروانی ئەمڕۆیی پارێزگاریكردن لە قەوارەی سیاسی و نیشتمانی و پەرەسەندنی بەردەوامی كۆمەڵگەدا هەنگاوی تۆكمە بهاوێژن و دەبێت خەسڵەت و رێبازی بارزانی بكەین وانەیەك بۆ دروستكردنی داهاتوو.
مستەفا بارزانی و خەسڵەتەكانی ئەو راستییەیان سەلماند كە ، ئەو هەمیشە هەوێن و سیمبولی تەبایی كوردوكوردستان بووە، هەنگاوەكانی هەمیشە رەمزێك بووە خەباتی نەتەوەیی و نیشتمانی ، بارزانی و رێبازەكەی بۆ هەتا هەتایە ، بە مەزنی لەناو مێژوویی جیهاندا مایەوە، ئەوەش بەهۆی كۆمەڵێك بنەمای پتەو پرەنسیپی راست و دروست و هەڵوێستە مرۆڤ دۆستییە مەزنەكانییەوە، كە لە چوارچێوەی رێبازەكەیدا بۆ كوردستان و مێژوویی ئازادیخوازان و نەوەكانی دوارۆژی بەجێ هێشتووە. بارزانی ئەو رێبەرە خۆنەویستە بوو كە هەموو تەمەنی خۆی فیدایی دۆزی رەوایی نەتەوەكەی بكات، كە ئەمڕۆش درێژەی هەیە و درێژە پێدەری ئەو ڕێبازەش سەرۆك بارزانییە، و دەبێ هەموو هێزولایەنەكانی كوردستانی بۆ دابینكردنی مافە رەواكانی میللەتەكەمان و بەگیانێكی لە خۆبوردەی و یەك هەڵوێست و تەبایی رووبەرووی پڵانی نەیاران ببینەوە، ئەو دەستكەوت وقەوارەیە كە هیوای نەتەوەیەكە بە رۆح وگیان بپارێزین .
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.