▪ بایەخی تەندروستی مێوژ……

مێوژ سەرچاوەیەكی باشە بۆ گەلێك ماددەی خۆراكیی گرنگ، بۆنموونە ریشاڵ، ماددە دژەئۆكسانەكان، كانزاكانی پۆتاسیۆم، مەگنسیۆم، ئاسن، كۆپەر، كالسیۆم، فۆسفۆر، سیلینیۆم، زینك، لەگەڵ ڤیتامین C. میۆژ یان كشمشی زەردی زێڕی Golden raisins لە جۆرەكانی رەش و سوور و سەوز سوودبەخشتر و پڕچێژترە، چونكە رێژەیەكی بەرز لە ماددە دژەئۆكسانەكانی فلاڤۆنۆیدەكان Flavonoids و پۆلیفینۆلەكان polyphenols لەخۆدەگرێت. سوودە تەندروستییەكانی مێوژ: هاندانی كرداری هەرسكردنی خۆراك، خۆپاراستن لە كەمخوێنی، هاوسەنگكردنەوەی ترشیی زیادی گەدە، پاراستنی تەندروستیی كۆئەندامی دڵ و سووڕان لە رێگای كۆنترۆلكردنی پەستانی خوێن بەهۆی رێژە بەرزەكەی پۆتاسیۆم، كەمكردنەوەی ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجە، باشتركردنی تەندروستیی پێست، پاراستنی تەندروستیی چاو بەتایبەتی خۆپاراستن لە تووشبوون بە ئاوی سپی بەهۆی رێژە بەرزەكەی ماددە دژەئۆكسانەكان، هەروەها دابەزاندنی ئاستی شەكری خوێن بە مەرجێك بە بڕی كەم بخورێت.

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.