▪ با قەد لەو باوەرەدا نەبن هەولێر مەلکەچی ئەوان دەبێت.
هشیار شکاک
ئەم جۆرە هێرش و پەلامارانە وێرای ئەوەی کارێکی ترسنۆکانە و نەزۆکانەیە سەرەرای ئەوەش دەرخەری ئەو راستییەشە کە هەولێر چەندە ئێش و ئازاری خستووتە ناو دڵی دۆژمنەکانی .
هەولێری هۆلاکۆ بەزێن شکۆ و شانازی هەر چوار پارچەی گەڵی کورد و بەرهەمی رژانی رووبارێک خوێن و سەدان ساڵ شۆرەش و خەبات و بەخشینی هەزاران قوربانی ئەم میللەتەیە لە پێناو دروست بوونی ئەمرۆی پایتەخت .
هەولێر ئەمرۆکە لە سایەی سیاسەتی حەکیمانەی سەرۆک و رابەری گەڵی کورد ( مسعود بارزانی ) ناوەندێکی سیاسی و ئابوری و دیبلۆماسی و ئارامی ناوچەیی و جیهانییە و مەلبەندی پێکەوە ژیانی گشت ئایدیا و کلتۆر و زمانی نەتەوە جیاوازەکانە و قەد با وابیرنەکەوە کە هەولێر بە درۆن و مۆشەکەکانی لەم جۆرە دەترسێت و دەلەرزێد و دەبەزێت .
با زۆریش لەوە دلنیا بن کە هیچ کات هەوڵ نەدەن شەری ئیرادە لەگەڵ هەولێر و خەلکەکەی بکەن چۆنکە بە ئەنفال و کیمیاباران و تۆپ و تەیارەکانی بەعس و رێکەوتننامەی سایکس بیکۆ و ئینتحاری داعش و برسیکردنی خەلکەکەی وازی لە داوا رەوایەکانی خۆیان نەهێنا جا با وابیر نەکەنەوە لە ژێر ترس و گۆشاری ئەم جۆرە هێرش و پەلامارە نامرۆڤانە وازی لێ دەهێنن بە پێچەوانەوە هێز و ئیرادەی زیاتر بەم گەڵە دەدات کە پێداگر و بەرگریکاری سەر سەختتر بن لە پێناو گەشتن بە سەربەخۆیی خۆیان .
وە هەر چی دەکەن با بیکەن بەلام با قەد لەو باوەرەدا نەبن هەولێر بە درۆن و مۆشەکەکانی ئەوان وەک عێراق و سلێمانی مەلکەچی خۆیان دەبێت و بیکەنە ناوەندێکی هیلالی شیعە لە گۆرەپانی ئیداری و سیاسی لە ناوچەکە .
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.