▪ به‌نده‌ری فاو
بڕوا ئیبراهیم
قه‌زای فاو ده‌كه‌وێته باشووری به‌سڕا و سه‌ر به پارێزگای به‌سڕا، ده‌ڕوانێته كه‌نداوی فارس – عه‌ره‌ب. عیراق له ساڵی (2010) بۆ دروستكردنی “پرۆژه‌ی به‌نده‌ری فاو” ڕایسپارد به كۆمپانیایكی كۆریایی باشوور، به بڕی پێنج ملیار و پێنج ملیۆن دۆلار. به‌نده‌ره‌كه پێكدێت له پێنج كۆگا و گۆڕه‌پانێك بۆ ئه‌مباركردن و گواستنه‌وه‌ی باره‌كان و كه‌ناڵێكی كه‌شتیوانی ناوخۆیی و كه‌ناڵێكی كه‌شتیوانی ده‌ره‌كی و تونێلی كه‌ناڵی خور زوبێر و رێگه‌یه‌كی خێرا كه به‌نده‌ره‌كانی فاو و ئوم قه‌سر به‌یه‌كه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه.
به‌نده‌ری فاو ده‌كه‌وێته قووڵایی ستراتیژی پرۆژه‌ی (یه‌ك پشتێنه یه‌ك ڕێگه)ی چینی، ئامانجی ستراتیژی چین له ته‌واوكردنی كاره‌كانی پرۆژه‌ی به‌نده‌ری فاو؛ گواستنه‌وه‌ی شمه‌كی چینیه له هه‌رێمی شینگاگ – توركستانی ڕۆژهه‌ڵات / ئورمچی بۆ به‌نده‌ری گواداری پاكستانی، پاشان ئه‌مباركردنی شمه‌كه‌كان به كه‌شتی له ڕێگه‌ی ئاوییه‌وه بۆ زه‌ریای عه‌ره‌ب، دواتر بۆ كه‌نداوی فارس – عه‌ره‌ب له به‌نده‌ری فاوی عیراقی شمه‌كان داده‌گیرێت، ده‌گوازرێته‌وه بۆ عیراق، دواتر توركیا، پاشان بۆ كیشوره‌ی ئه‌وروپا. به‌مه‌ش چین ده‌شێت ده‌وڵه‌ته هه‌رێمی و جیهانیه‌كان به‌و به‌نده‌ره ببستێته‌وه!
ڕه‌نگه، عیراق له ناوه‌ندێكی شه‌ڕ و ئالۆزی و شه‌ڕی بریكاری و گرژی ووڵاتانی ئیقلمی، دواتر جیهانی، ببێته ناوه‌ندێكی ئابووری گرنگ، كه خۆی ده‌بینێته‌وه له گواسته‌وه‌ی كالا چینه‌كان بۆ ئه‌وروپا. هه‌روه‌ها داهاتێكی زۆر دێته ناو خه‌زێنه‌ی عیراق به ته‌واوكردنی پرۆژه‌كه!
وڵاتانی كه‌نداو، به تایبه‌تی كوێت دژایه‌تی زۆری ته‌واوكردنی كاره‌كانی ئه‌م پرۆژه‌یه‌ی كردووه. كوێت ترسی له‌وه هه‌یه؛ له ماهیه‌تی به‌نده‌ره‌كانی وڵاته‌كه‌ی كه‌م یاخود سست بێت. هه‌روه‌ها، ڕه‌نگه ئه‌م به‌نده‌ره له بابه‌خی كه‌نالی سوێسی میسڕی كه‌م بكاته‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ی له جیاتی گواستنه‌وی كالاكان؛ له چینه‌وه بۆ ده‌ریای سور و كه‌نالی سوێس، دواتر بۆ ئه‌وروپا، ڕێگای بازرگانی ئاوی چینی له كه‌نداوه‌وه لاده‌دات بۆ به‌نده‌ری فاوی عیراقی، دواتر درێژده‌بێته‌وه بۆ توركیا و ئه‌وروپا!
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.