▪  بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی تاڕادەیەک بێ متمانەیی دروستکرد لەنێوان هەردوولا

جبار عبداللە مهاجیر

ساڵ دوای ساڵ کێشەو ململانێی نێوان هەردوو حکومەتی عیراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕووی لەزیادبوونە، ڕێکەوتنێکی گشگیر نیە تاکو هەردوولا بگەن بەڕێگاچارەیەک بۆ تێپەڕاندنی ئەو دۆخە خراپەی کەئیستا بەرۆکی موچەخۆرانی هەرێمی کوردستانی گرتۆتەوە، هیچ لایەنێکی دیاریکراو تاکو ئیستا نەهاتۆتە سەرخەت تاکو نێوەندگیری بکات لەنێوان هەردوولا ئەمەش دۆخەکەی ئاڵۆزتر کردووە،ئەوەی دۆخەکەی بەو عاقارە گەیاند دادگای فیدڕاڵی عیراق بوو کەلەم دوایانەدا کۆمەڵێک بڕیاری لەدژی کورد و کوردستان دەرکردوو هەرئەمەش بووە هۆکاری ئەوەی حکومەتی هەرێم زیاتر پێداگری بکات لەسەر ئەو هەوڵانەی کەلەلایەن حکومەتی عیراق و ئەو دادگایە کاری لەسەر دەکرێت، ئەو هەوڵانە بێ متمانەیی دروستکرد لەنێوان هەردوولا، ئەگەر دادگای فیدڕاڵی دادگایێکی دادپەروەربوایە لەسەر حەقی موچەخۆرانی کوردستانیش کۆمەڵێک بڕیاری دەستوری دەردەکردوو حکومەتی فیدڕاڵی ناچاردەکرد مافی موچەخۆرانی هەرێمیش زامن بکرێت، بەڵام باگەلی کورد بزانێت نەئەمڕۆ نەلەداهاتوش دادگایی فیدڕالی ئامادەنیە بەرگری لەمافی موچەخۆرانی کوردستان بکات، چۆن لەڕابردوو ئەو گەلانەی دوژمنی کوردبوون کەلکیان لەدووبەرەکی کورد وەرگرت ئیستاش هەمان ڕێگا تاقیدەکەنەوەو سەرکەوتووش دەبن، لەقازانجی هیچ لاینێک نیە ئەو گوشارو بڕیارە نادەستوریانە بەڵکو زیانێکی گەورەی دەبێت بۆداهاتووی هەموومان، بەردەوام بوونی ئەو شێوازە سیاسەتە عیراق بەرەو لەت بوون دەبات و کورد وەک هێزێکی کاریگەر لەنێو حکومەتی عیراق ناچاردەبێت بیرلەکشانەوە بکاتەوە لەپڕۆسەی سیاسی لەعیراق و ئەوکات حکومەتێک نامێنێت بەناوی حکومەتی فیدڕاڵی، کۆمەڵگای نێودەوڵەتی لەئاست خەبات و ڕۆڵی قەرەمانانەی کورد لەناوچەکەدا بێباک و بێ هەڵوێستە ئەم بێ هەڵوێستیە بەزیانی ئەوان تەواو دەبێت و بێبەش دەبن لەهاوپەیمانی لەگەڵ کورد، چونکە کورد گەلێک بووە لەخزمەت بەدیهێنانی ئاشتی و ئارامی قوربانی زۆری داوەو هاوپەیمان بووە لەگەڵ هەموو دەوڵەتانی جیهان بۆبەرقڕاربوونی سەقامگیری لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، حکومەتی هەرێم ناحەقی نیە ناچێتە ژێرباری حکومەتی عیراق ئەوان پلانێکی گڵاویان لەژێر سەردایە، پابەندبوون و پابەندنەبوون کورد دەخاتە بەردەم دوو ڕێگای جیاواز ڕێگایێک مانەوەی کورد بەهێزتر دەکات ڕێگایێکی تر پێگەی کورد دەخاتە بەردەم مەترسیێکی گەورە ئەویش تاڕادەیێک گەڕانەوەیە بۆ ڕۆژانی ڕابردوو لاوازی لەبەڕێوەبردنی دەسهەڵات

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.