▪  بۆچى ئەمەریکا رۆژهەڵاتى ناوین وعێراق جێناهێڵێت ؟


رێبوار حەمەلاوشوانى


رۆژهەڵاتى ناوین بە یەکێک لە ناوچە جیۆستراتیژى وجیۆئابوورى وجیۆسەربازییەکانى جیهان هەژماردەکرێت کە سەرچاوەیەکى گرنگى پێداویستى وزە و کانزا بوارەکاتى تر هەژمار دەکرێت ، بە لەدەستدانى ئەو دەڤەرە مەترسى گەورە لە سەر ئاسایشى ئابوورى ونیشتیمانى و نەتەوەیی نەک تەنها ئەمەریکا بەڵکو هەموو دوونیا دروست دەبێ ، و زیاتر لە یەک سەدەیە ململانێى قورس لە نێوان زڵهێزان و وڵاتانى ناوچەکە دا بوونى هەیە و درێژەشى هەیە ، بەتایبەتى رۆژهەڵاتى ناوین بۆ ئەمەریکا لە چەند روویەکەوە گرنگى هەیە و ناتوانێت دەستبەردارى بێت چونکە :
یەکەم ،، ئاسایش وسەقامگیرى ئەمەریکا لە رووى ئاسایشى نیشتیمانى وئابوورییەوە
دووەم ،، ئەو ناوچەکە گرنگە ئەو پردێکى بەیەکگڕێدراوە لە نێوان وڵاتانى ئەوروپایی وئاسیایی و ئەفریقایی چ لە رووى جوگرافیا و چ لە ڕووى ڕێرەوى دەریایی ستراتیژییەوە .
سێیەم ،، هێز وهەژموونى هەر وڵاتێک لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاست واتە ، کۆنتڕۆڵکردن و بوونى هەژموونى سیاسى،سەربازى وئابووریش بەتایبەتى بە سەر هەموو دوونیادا بەتایبەتى کە ئەو شوێنە ستراتیژییە ڕێرەوێکى گرنگ و ئاسانە بۆ گواستنەوەى نەوت وکاڵابازرگانییەکان و بە پێچەوانەوەش.
چوارەم ،، بۆ وڵاتێکى وەک عێراق کە لە رووى جوگرافیایەوە کەوتۆتە جەرگەى رۆژهەڵاتى ناوەڕاستەوە وخاوەنى سەرچاوەیەکى دەوڵەمەند لە روو نەوت وکانزاکانى تر و بەیەکێک لە بەرهەمهێنەرە سەڕەکییەکانى نەوت و هەناردەکارى گرنگە بۆ بازارەکانى جیهان ،ئەستەمە مێژووى 2007 و 2011 جارێکى تر رووبداتەوە .
پێنجەم ،، هەروەها کڕین وفرۆشتنى نەوتى عێراق بەبەهاى دەیان ملیارد دۆلار و مامەڵەکردنى گەورە وکڕین کەلوپەڵ و ئابوورى بە دۆلار پێمان دەڵێن کە ئەمەریکا پشک وهەژموونى گەورەى بە عێراق بەخشیووە واتە عێراق و نەتەوەکەى ئابوورییەکەى پەیوەستن بە ئاسایشى نەتەوەیی ئەمەریکا و کشانەوەى گورزێکى کوشندەیە .
شەشەم،، پرۆسەى ئازادى عێراق لە دیکتاتۆرییە لە ساڵى 2003 فەرماندەیی ئەمەریکا بەڕێوەچوو واتە مانەوەیەک کە تەنها واشنتۆن بریارى لە سەردەدات و هەرکاتێک بەرژوەندییە ئابوورى و ستراتیژییەکانى بکەوێتە مەترسییەوە ئەوا سڵ ناکاتەوە لە دوورخستنەوەى هەڕەشەکان و هەلگیرساندنى جەنگ لە پێناو بەرژوەندییەکانى.
حەوتەم ،، لە ڕووى جیۆپۆلۆتیکیەوە ، ئەمەریکا لە ڕێگەى عێراقەوە هەژموونى خۆى بە سەر هەموو ناوچەکەدا کێشاوە بەتایبەت ڕێگریکردن لە زڵهێزانى وەک چین،ڕووسیا و هیندستان کە لەماوەى رابردوودا هەوڵى زۆر دەدەن بۆ سەپاندنى هەژموونى خۆیان لە رووى ئابوورى و سەربازیەوە ، ئەوەش واتە پارێزگاریکردن لە ئاسایشى گشتى ئەمەریکاو ئیسرائیل لە ناوچەکەدا .
لەڕووی جیۆپۆلەتیکیشەوە ئەمریکا لەعێراقەوە هەژموونی خۆی بەسەرتەواوی ناوچەکەو بەرگرتن لەهەژموونی ڕووسیا،چین،هندستان ئەوانەی دەبنە جێگەی مەترسی بۆئاسایشی نەتەوەی ئەمریکا.
لەلایەکی ترەوە پێگەی جوگرافی عێراق دەبێتە بەرەی پشتەوەی پاراستنی ئیسرائیل، چونکە کشانەوەى ئەمەریکا واتە تێکشکانى ئابوورى وسیاسى وسەربازى نەک هەر لە عێراق وناوچەکە بەڵکو ئەمەریکاو هەموو دوونیاش .
بۆ عێراقیش کە زیاتر لە دواى ڕووخانى ڕژێمى پاشایەتى بەردەوام بەدەست جەنگ وکودەتا و شەڕى تایفى و مەزهەبییەو دەناڵێێت ، هەر لە پەڵاماردانى دراوسێیەکان و ئینجا شەڕ وناکۆکیی ناوخۆیی ، تا ئێستاش نەیتوانیووە لە سەر پێیەکانى خۆى رابوەستێت سەڕەراى ئەو دەستکەوتە زەبەڵاحە داراییەکەى بەهۆى فرۆشتنى نەتەوەى بەدەستى هاتووە ، جگە لە ژێر خانێکى ئابوورى وێران و بەکوشتن چوونى هەزاران کەس و نەبوونى ئاوەدانى وخزمەتگوزارى و ململانێى سەختى سیاسى هیچ ئاسۆیەکى لێ بەدى ناکرێت ، بۆیە هەر جۆرە پاشەکشێکردنى ئەمەریکا ، واتە زیانبەرکەوتنى ئابوورى و ئەمنى و مرۆڤى بەئاقارێکى مەترسیدار .

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.