▪  بۆچی پارتی بەشداری هەڵبژاردنی بە مەرج ناکات؟

تالب سادق
لە کاتێکدا لە هەموو هەڵبژاردنێک یەکەم دەنگی بە دەستهێناوە، پارتی وەکو تاکە پارتی سیاسی کوردستان، کە بە تەمەنترن پارتە بەرگری لە ماف و ئازادی خەڵک دەکات بە گشتی، بە هەموو پێکهاتە و ئاینزاکان، بە هەموو بیر و بۆچوونەکان ئەمجارەش ڕایدەگەیەنێت کە دیموکراسی لە ژێر هەڕەشەی جددی دایە.
بۆیە دەبێت هەمووان پێکەوە لە بەرامبەر تاکڕەوی و دیکتاتۆری ڕابوەستن.

ئەوەتا ماددەی ١٤٠ جێبەجێ ناکرێت کە ماددەیەکی دەستووریە، ئەوەتا مافی پێکهاتەکان داگیردەکرێت بە یەک بڕیار، ئەوەتا ڕێگری لە داخوازی عەرەبی سوونە دەکرێت لە ڕوومادی بۆ بوونیان بە هەرێم، جگە لەمانە قوتی خەڵکی کوردستان دەبڕدرێت، دەیانەوێت لە جیاتی ئێمە دەنگیش بدەن.

پارتی دیموکراتی کوردستان یەکەم پارت بووە داوای هەڵبژاردنی کردووە، ئێستاش هەر داوای هەڵبژاردن دەکات بەڵام بە ئازادی نەوەک بە مەرج خەڵکی تر لە جێگای ئێمە دەنگ بدەن. بۆیە پێویستە لایەنە کوردستانیەکان و دیموکراسیەکان پشتیوانی لە ڕەئی پارتی بکەن بۆ ئەوەی هەمووان بتوانن ماف و حەقی خۆیان بە دەست بێنن، چونکە کوردستان نمونەی دیموکراسی ناوچەکەیە بۆیە پارتیش وەکو هێزی پێکەوە ژیان داوای هەڵبژاردنی پاک و ئازاد دەکات، ئەوانەی دەیانگووت یەکێتی یەک کورسیش بێنێت هەر دەبێ ئیمتیازی هەبێت، ئەمە چ بیرکردنەوەیەکی دیموکراسییە؟ پارتی دەڵێ کوردستان دەبێ ئیمتیاز وەربگرێت.. ئەمە بیرکردنەوەی پارتییە.

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.