▪ بۆ ئەو رۆژنامە و کەسانەی دەنگ و قەلەمی خۆیان خستووتە کار دژی ھەرێمی کوردستان…

ھشیار شکاک خورشید

نکۆلی لەوە ناکرێت کە ئێوە تا سەر ئێسکان دژایەتی ھەرێمی کوردستان دەکەن ، ئەم دژایەتی و قین لە دلەی ئێوە ھی ئەمرو نییە سەری ھەلداوە ، بەلکۆ ریشە کێشێکی دوور و درێژی ھەیە ، بۆ ئەمەش ھەر چی لە باغەل و مێشک و دەستاندا بێت کردووە تاوەکۆ پێ ھەرێمی کوردستان ھەلبوەشێنەوە و لە ناو ببەن ، ئێوە ھەتا دوێنێ بوو ھەوڵتان دابوو ھەر چی دادگا و بریار و برینی مووچە و ھێزی سەربازی ھەیە بەکارتان ھێنابوو دژی ھەرێمی کوردستان ، ئەمرۆش ھەر چی قەلەم بەدەست و رۆژنامە و رۆژنامە نوس و شاشە و نوسین سەر بە ئێوە ھەن کەوتونەتە نیشانە گرتن لە ھەرێمی کوردستان کە ھەرێمێکی دەستوری و یاسایی سەر بە عێراقە ، بەلام ئێوە دەبێت لەوە تێبگەن و بزانن ئەو ھەرێمەی ئێوە باسی دەکەن و نیشانەتان لێ گرتووە ، ھەروا بە ئاسانی دروست نەبووە ، تاوەکۆ بە ھەندێ قەلەم بە دەست و رۆژنامە و شاشە ھەلبوەشێتەوە ، ئەم کەڵتورەی ئێوە تازە و نوێ نییە ، بەلکۆ لە بەرەباب و پشتاوپشتەوە بۆ ئێوە بە جێ ماوە ، چۆنکە ئەگەر ئێوە راست دەکەن و لە خەمی عێراقدان ، پێوویستە بیر بکەنەوە ئەو سەنگ و پێگە و ناو و ناوبانگەی کە ئێستا بە عێراقەوە ماوە و لکاوە لە سایەی ھەرێمی کوردستانەوەیە چۆنکە ھەرێمی کوردستان ئێستا بە باشترین کاتەکانی پێشڤەچوونی خۆی ھەنگاو دەنێت بەردەوام لە کوربەند و ئاوەدانی و پێشکەوتنی بەردەوام دایە ئەگەر بێتوو ھەرێمی کوردستان سەربەخۆ بێت ئەوا شتێک بە ناوی ولاتی عێراقەوە نامێنێت .

بۆیە لە کوتایدا دەلێم ئێوە ھەر بە راپرسی و شاشە و رۆژنامەنوس و رۆژنامەکانتان ھێرشی سەر ھەرێمی کوردستان بکەن ، ئێمەش بە ئاوەدانی و پێشکەوتنەکانی رۆژانەی خۆمان ولامتان دەدەینەوە.

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.