▪ بۆ ستران عبداللە کە دەلێت کوردایەتی راستەقینە واتا یەکێتی !

هشیار شکاک خورشید

ئەگەر کوردایەتی خۆ فرۆشی و خاک فرۆشی بێت ئەوا من دانی پێدا دەنێم کەس لە ئێوە کوردتر نییە

ئەگەر کوردایەتی راستەقینە دزی و گەندەلی بێت ئەوا راست دەکەن کەس لە ئێوە کوردتر نییە

ئەگەر کوردایەتی راستەقینە دژایەتی قوتی خەلک و قەوارەی هەرێم بێت ئەوا ئەشهەدەن کەس لە ئێوە کوردتر نییە

ئەگەر کوردایەتی راستەقینە بێ باوک کردنی مندالی خەلک بێت ئەوا گۆمانی تێدا نییە کە کوردایەتی راستەقینە دەکەن

ئەگەر کوردایەتی راستەقینە قاچاغچیەتی کردن بێت بە ماددەی بێ هۆشکەر ئەوا کەس لە ئێوە کوردتر نییە

ناحەقیتان نییە وا دەم درێژ بن ئێوە بۆ قاسم سولەیمانی ئاغا و دۆستی نزیکی خۆتان نە بوونە مال جا بۆ کورد و کوردستان دەبنێ! بەلام رووی زەمانە رەش بێت ئەو یەکێتیەی کە مام بە بەرزتر و بەهێزتر لە سەفینی دەروانی ئێستا کەوتووتە دەست کەسانی نەخۆش و تەرەزی وەک ستران عبداللە بۆیەش ئێستا وا سەحەتیان تێک چووە هەر چی کارە شەرمزاریەکانی خۆیان هەیە دەیکەنە شانازی و بە کوردایەتیش بە خەلکی هەرێمی کوردستان دەفرۆشن .

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.