▪ بۆ فەرهاد سەنگاوی کە دەلێت پێوویستە تەلەفۆن و کرین و فرۆشت لەگەل پارتی رابگرین…

هشیار شکاک خورشید

دیارە ئەم کاکەیە خەلەفاوە و لە بیری کردووە کە کەلتۆری تەلەفۆن کردن سەرۆکەیان دای هێنا کاتێک لە شاشەی تیڤییەکانەوە بافلی سەرۆکی گوتبووی کە ئامادەن بە یەک تەلەفۆنی مسرور بارزانی سەرۆکی حکۆمەتی هەرێمی کوردستان بگەرێنەوە ناو کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنی وەزیران بەلام ئێمە لێتان ناگرین لە بەر ئەوەی مرۆڤ بوون شەرم و حەیا و شعوری دەوێ بە داخەوە کە کەمێکیش پێن نەبەخشرا چۆنکە ئێوە بای ژنێکی زیز بوو شەرم و شعورتان نەبوو چونکە ژن کاتێک زیز دەبێت بە چەندین سەردانی ردین سپی گۆند و گەورە پیاوان ئەوجا دەگەرێتەوە و هەندێکیش لە تاو شەرمان هەر ناگەرێنەوە کەچی ئێوە هیچ شەرم و شعوریشتان نییە چونکە نەک بە سەردان بگرە بە یەک تەلەفۆن گەرانەوە شوێنی خۆتان.

لە لایەکی تر بریا ئەو خاکەی کە لە شازدەی ئۆکتۆبەر بە دۆژمناتان دەفرۆشت بە پارتیتان فرۆشتبا ئێستا حالی کورد لەو شوێنانە وەک هی هەولێر و دهۆک دەبوو نەک بەو شێوەیەی ئێستا کە ئەمرۆش لەگەلی دابێت خەلکی ئەو شوێنانە باجی ئەو غیانەت و خۆفرۆشی ئێوە دەدەن تەنیا لەبەر ئەوەی کە کوردن و کوردستانین .

بەلام لایەنێک کە سۆز و وەفای بۆ خەلکی خۆی نەبێت کەسەر بە یەک حزبن جا چۆن بۆ لایەنێکی تری دەبێت کە لە خۆیان نەبێت .

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.