▪ بۆ هەموو ئەوانەی حەپە حەپیان دەکرد لە بەرژەوەندی بەغدا
هشیار شکاک خورشید
ئێوە گۆتتان نەوت رادەست بکەن بەغدا بووچەی هەرێم دەنێرێت !
ئەی کوا بەشە بووچەی هەرێم ؟
ئێوە گۆتتان هەرێم رێکەوتن ناکات !
ئێ خۆ رێکەوتن کراوە کێ دەستی گرتوون و بۆ جێ بە جێ ناکەن ؟
ئێوە گۆتتان هەرێم راستگۆ نییە بەرامبەر بەغدا !
فەرموو هەرێم ئەرکی خۆی بە جێ گەیاندووە و راستگۆیە ؟
ئەو کاتەی حکۆمەتی هەرێم مووچەی بە خۆی دابەش دەکرد ئێوە گۆتتان حکۆمەت مووچە تاخیر دەکات !
ئێ خۆ ئێستا لە دەست بەغدایە بۆ بەشی هەرێم تاخیر دەکات ؟
بەلام ئەم جارە رووی گلەی من لە ئێوە نییە ، بەلکۆ لەو خەلکە پارە پەرستەیە کە بە دوو و سێ قسەی بریقەدار و کارتێکی پێنج هزاری ئێوە هەل دەخەلەتێن و بە باشە دەلێن خراپ ، بە خراپەش دەلێن باشە ، بەداخەوە کلتۆر و فکری ئەم گەلە خێر لە خۆ نەدیوە وای لێهاتووە ئەوەی جنێو و قسەی ناشرین بە لایەنی دەسەلات بدات ئەوا جێگای خۆی لە ناو دلی هەندێ خەلکی ئەم سەردەمە دەکاتەوە ، بێ ئەوەی خەلکەکە لە رابردووی ئەو کەس و لایەنە بزانن و شارەزا بن ، ئەگەر نا ئەم خەلکە پرسیاریان لە خۆیان دەکرد ئەو هەموو بارودوخە ناخۆشانەی کە رووبەرووی ئەم گەلە بوونەوە کە دیارترینیان هێرشی تیرورستانی داعش بوو بۆ سەر هەرێمی کوردستان ئەوانەی ئێستا دەحەپن لە کوێ بوون؟ ئەی بوو رۆژێک ئامادە نەبوون بەرگری لەم هەرێمە بکەن کە بە خوێن و رۆژانی پر لە دەردەسەری هاتووتە بوون ؟ ئێ خۆ لە مێژووی گشت ولاتێک کەس و لایەنی بە ناو ئوپوزسیون و دژبەر بەرامبەر ئەو لایەنەی کە لە دەسەلاتدان هەن ، بەلام ئوپوزسیونێک کە پالپشت بووە بۆ راستکردنەوەی ئەو هەلانەی کە لە لایەنی دەسەلاتەوە دەکرێت لە بەرامبەر ماف و بەرژەوەندییەکانی خەلک ، کەچی لەمەشیاندا ئەم گەلە هیچ سوودێکی لە کەس و لایەنەکانی ئوپوزسیون و دژبەر نەبینیوە ، لە جیاتی ئەوەی هەلەکانی لایەنی دەسەلات راستبکاتەوە لە پێناو ماف و بەرژەوەندی خەلکی کوردستان ، کەچی بە پێچەوانەوە ئەو هەلۆمەرجانە لە پێناو ململانێی سیاسی و بەرژەوەندیە تایبەتیەکانی خۆیان دەقوزنەوە دەیکەنە دەرفەتێک تاوەکۆ بکەونە گیانی ئەو لایەنەی کە لە دەسەلاتە ، ئەگەر هەر چەندیش ئەو دەسەلاتە باش و لە بەرەی خەلک بێت .
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.