▪ بۆ چی چاویان به هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵنایه‌ت ؟
رێبوار حه‌مه‌لاو شوانی
مێژووی ئه‌م خاك و نیشتیمانه و خه‌بات و به‌رخودانی ده‌یان ساڵه‌ی گه‌لی كورد له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هاوشێوه‌ی هیچ گه‌ل و نه‌ته‌وه‌یه‌ك نه‌بووه ، به‌تایبه‌ت گه‌لی كورد وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌كی ڕه‌سه‌ن و خاوه‌ن مێژوو وكه‌لتووری له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و به‌رۆحێكی پڕ له مرۆڤایه‌تی و ئاشتیخوازی و پێكه‌وه‌ژیان توانیوێتی دوور له ڕه‌گه‌زپه‌رستی و خۆپه‌رستی سیمایه‌كی جوان پێشان بدات ، به‌رگری و قوربانی زۆریش ل پێناو پارێزگاریكردن له ئاشتی وپێكه‌وه‌ژیان و ڕه‌تكردنه‌وه‌ی سته‌مكاری و ژێرده‌ستی نه‌ك ته‌نها بۆ خۆی به‌ڵكو وه‌ك نموونه‌یه‌كی بۆ هه‌موو گه‌ل ونه‌ته‌وه و پێكهاته‌كانی تریش ، ئه‌گه‌ر ئاماژه به مێژووییه‌كی نزیك بده‌ین ، په‌ڵاماردان و هێرشی دڕنده‌ترین ڕێكخراویی تیرۆریستی داعش و له خۆگڕتنی هه‌زاران په‌نابه‌ر و پاراستنیان له هه‌ڕه‌شه و په‌ڵاماردانی تیرۆریستان و ئینجا به نوێنه‌رایه‌تی هه‌موو جیهان ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه و شكاندنی ئووستوره‌ی ئه‌و ده‌وڵه‌ته تیرۆریستهیه به‌ڵگه‌یه‌كی حاشاهه‌ڵنه‌گره.
مێژوو گه‌واهیده‌ره‌ی ئه‌و راستییه‌یه عێراقی دوێنی و ئێستاش نه‌یتوانی وه‌ك هه‌رێمی كوردستان سوود له ده‌رفه‌ت و بوجه و چه‌مكی دیموكراسییه‌ت و پێكه‌وه‌ژیان بگرێت، شه‌رم ده‌كات، چونكه دوای سه‌ده‌یه‌ك حكومڕانی عه‌ره‌ب، نازانێت چ وه‌ڵامێك بداته‌وه هاووڵاتیانی خۆی، كه ئایا بۆچی سه‌ره‌ڕای ئه‌و خێروبێره‌ی عێراق هه‌یه‌تی، هێشتایش هاووڵاتی عێراقی له وڵاتێكی پڕ له قه‌یران ده‌ژیێت و ناتوانێت مافه سه‌ره‌تاییه‌كانیشی به دروستی ده‌سته‌به‌ر بكات. هه‌رێمی كوردستان بووه‌ته نموونه‌یه‌كی جوانی ناوچه‌كه. به ته‌مه‌نێكی كه‌م، ده‌ستكه‌وتی باش و به‌رچاوی هه‌بووه.
هەرێمی كوردستان سیمایه‌ی جوان پڕ شانازیی پێكەوەژیان و ئاشتییە، كە زۆرجار ئەم فەرهەنگە بووەتە مایەی ستایش و لێكنزیكبوونەوەی وڵاتانی رۆژئاوا و بەتایبەتی ئەمریكا وفه‌ره‌نسا و ئیتاڵیا و ئه‌ڵمانیا. چەند قۆناغ دۆخی عێراق ئاڵۆز بووە و هاووڵاتیانی بەر توندوتیژی تایفی و مەزهەبی یاخود ململانێی حیزبی یا مەترسیيەكانی تیرۆر بووەتەوە، روویان لە هەرێمی كوردستان كردووە و لە سایەی ئەم كولتوورەی پێكەوەژیان و ئاشتییەدا هەناسەی پڕ ئازادیان هەڵمژن.
مێژوویی ئاشتی و پێكەوەژیان لە هەرێمی كوردستان، ڕەگێكی پتەوی مێژوويی هەیە، بەڵام زۆرجار لەبەردەم مەترسی بووە و دوژمنانی گه‌لی كورد ویستوویانە ئەم كولتوورە، كە شووناسێكی دیكه‌وه بووه بۆ گه‌لی كورد، تێك بشكێنن و شانازيیەكەی بسڕنەوە، بەڵام تەبایی خەڵك و حزبەكان بۆ پاراستنی ئاشتی و پێكەوەژیان و نەتەوە و ئایينەكانی دیكە، بەهەمان شێوە هۆكارێكی باش و یارمەتیدەر بوونە تا خەونی دوژمنان نەیەتەدی، لەگەڵیش دا پشتیوانی سیاسی حكومەت و دامەزراوە و یاساكانی هەرێمی كوردستان هۆكاری دیكه‌ن بۆ مانەوەی بەهێزی كه‌لتوور و فەرهەنگی پێكەوەژیان.
بۆیه، ئه‌وه‌ی ده‌بینرێت ئه‌و راستییه‌یه كه له ماوه‌ی حكوومرانی هه‌رێمی كوردستان ئه‌م بنه‌ما و كه‌لتووره لەو چوارچێوەیەدا كە پرەنسیپێكی نەگۆڕە، بڕوایان بە پەرەپێدانی ئاشتی و پێكەوەژیان هەیە كاریان لەسەری كردووە و تا بە ئەمڕۆ دەگات كە كابینەی نۆیەمە، هاوتەریب لەگەڵ كولتوورەكەدا پارێزگاریيەكی بەهێز لە مانەوەی ناوبانگی ئاشتی و پێكەوەژیان لە كوردستان دەكات، بە پێچەوانەوەش له‌ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق، ئەم كه‌لتوورە نەك بوونی نییە، بەڵكو بە هەنگاوە تائیفی و مەزهەبیەكانیان مەترسیان لەسەر سەرجەم پێكهاتەكانی دروست كردووە، پێكهاتەكانی بە ناچاری وەك پەناگەیەكی ئارام، ڕوو لە كوردستان دەكەن و بەم دوايیەش بەشێكی زۆری بڕوادارانی ئايینی كریستیان بۆ هەولێر و دهۆك و چەند شوێنێ تری كوردستان هاتن، دوایین ئاماژەی روونیش بۆ ئەو پێكەوەژیانەی ئاشتییانەی هەرێمی كوردستان و هه‌رئه‌وه‌شه وایكردووه كه دوژمنان و نه‌یارانی ئه‌م گه‌ل و قه‌واره‌یه به‌رده‌وام كار بۆ تێكدانی ئاشتی وسه‌قامگیری و ده‌ستكه‌وته‌كانی بكه‌ن.
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.