▪ بۆ یوسف کلابی “


کازیوە محەمەد خطاط

فەزای‮ ‬سیاسی‮ ‬لە عێراقدا لەبەرژەوەندی‮ ‬هیچ لایەنێكدا نییە‮.‬ تێپەراندنی‮ مافە دەستوریکان و کێشە و ‬قەیرانەكان كەسی‮ ‬بەهێز و دوورمەودای‮ ‬پێویستە،‮ لەبیرتان بێت ” ‬سەردانی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬بووە فاكتەرێك بۆ تیپەراندنی‮ ‬ئەو قەیرانانە لەعێراق چونكە وەرگرتنی‮ ‬بۆچون و تیروانینەكانی‮ ‬بارزانی‮ ‬بوونە روئیایەك بۆ چارەسەركردنی‮ ‬كێشەكان كە لەمێژە عێراق پێوەی‮ ‬دەناڵێنێت،‮ ‬و سەلماندی‮ ‬” كە داهاتووی‮ ‬عێراق بەبێ بەشداری‮ ‬كارای‮ ‬كورد سەركەوتوو نابێت و وە
کورد بەشێکی گرنگە لەعێراق “…
ئەمەش بووە دامەزراندنی‮ ‬ئەنجوومەنی‮ ‬ئیتیحادی‮ ” ‬كە بووە فاكتەری‮ ‬ئەساسی‮ ‬بۆ‮ ‬ڕاگرتنی‮ ‬بالانس لەنێوان پایتەخت و‮ ‬هەرێمی کوردستان و عێراقی فیدرال وە بووە زەمانەتێكی‮ ‬گرینگ بۆ مافی‮ ‬هەرێم،
كە لە ماددەكانی‮ (‬48،‮ ‬65،‮ ‬137‮)‬ باس كراوە،‮
بەمەش توانی بە ڕێکەوتن لەگەڵ دامەزراوەکان لە بواری‮ ‬سیاسی‮ ‬و‮ ‬یاسایی‮ ‬و ئابووری‮.‬ لە‮ ‬ڕووی‮ ‬یاسایی‮ ‬و دەستوری بۆ دەستەبەر کردنی مافە دەستوریەكانی‮ و ڕێکخسنەوەی نێو ماڵی کورد ، ‬ تاوەكو سیناریۆی‮ ‬حكومەتەكانی‮ ‬پێشووی‮ ‬عێراق دووبارە نەبنەوە‮!. چونکە ‬زۆرن ئەو مافە دەستووری‮ ‬و‮ ‬یاساییانەی‮ ‬هەرێم كە پێشێلكراون لە لایەن حوكمەتە‮ ‬یەك لە دوای‮ ‬یەكەكانی‮ ‬عێراق، وەک ماددەکانی
(١٣)و (١٤) کە تایبەتن بە حکومەتی هەرێمی کوردستان .،
جگە لەو بابەتانە دەیان ماددەی‮ ‬تری‮ ‬دەستووری‮ ‬كە مافەكانی‮ ‬هەرێمیان گرێنتی‮ ‬كردوە پێشیلكراوە لەلایەن بەغداوە كە دەتوانین زۆربەیان كۆبكەینەوە لە سێ وشەی‮ ‬سەرەكی‮ ‬كە سەرۆك ‬مەسعود بارزانی ؛ چەندین جار باسیانی‮ ‬كردووە ئەویش‮ (‬التوازن،‮ ‬التوافق،‮ ‬الشراكە الحقیقیە‮) ‬واتا
(یەکسانی ، ڕێکەوتن ، پەیوەندی ڕاستەقینە )كە سێ بنەمای‮ ‬سەرەكین بۆ دروستبوونی‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬فیدڕاڵی‮ ‬كە دەبێتە هۆكاری‮ ‬زامنكردنی‮ ‬مافی‮ ‬هەمووان‮.

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.